چاو، نیگار،رۆح

جەمال کۆشش

 کۆتایی ئۆگوستی ٢٠٢

چاو لە زمانی کوردیدا، لە  ڕووی ئیتمۆلۆژییەوە، پەیوەندییەکی ڕاستەوخۆی بە سەرەتای دروستبوونەوە هەیە. چاوگ لە ڕێزمانی زمانی کوردیدا دایکی هەموو وشەکانە.  چاوگ، سەرچاوە، چاوگە، لە سروشت ولە پێکهاتەیدا، ڕۆڵێکی گرنگ لە ژیانی ئینسانەکاندا دەگێڕن. ، لە زمانی  عەرەبیشدا ” عەین چاو بە مانای کانی، ئەسڵ، ئۆرگیناڵ دێت. لە زمانی ئیدیۆم وڕۆژانەشدا، چاو بە فراوانی بوونی هەیە.  سەرچاو ڕۆژانە و هەرکە سە دەیانجار بەکاریدەهێنێت، چاوەکەمی ، وەک نیشاندانی ڕێزو خۆشەویستی، وەک  قەدردانی  بەچاوان، وەک  سوێند خواردن بەچاوی تۆ وەک وەفا وسۆز  دەک چاوم کوێر بێت ، وەک دیاری و لێبوردەیی  چاوی تۆ خۆش،  وەک شکاندن چاوی بشکێنە، وەک ڕووبەڕووکردنەوە  و سەلماندن پەنجەم کردە  چاوی، وەک بوغرایی یان پلەی توڕەبون  چاوی سور بووە،  وەک  پەشیمانبونەوە و شەرم و بێدەنگی چاوی داخست ، وەک  هەوڵی بەراوردکاری ولاسایکردنەوە چاوی لەو کرد و وەک شایەدییبەچاوی خۆی بینی وەک شاردنەوەی ڕوداوێک چاوی لێپۆشی . وەک شکاندنی شکۆ چاوی دەشکێنم، یان بەدرۆ خستنەوەی وتەیەک با چاوم بەچاوی بکەوێت چاوە نواڕی  ، لە چاوی تۆ وە، یانی ڕەئی چاوی ڕێز ، لە چاوی پیس بەدوور بێت، خۆڵکردنە چاو، چاوگێڕانەوە، .چاوێکت لێبێت، چاوی لەسەر ماڵ، چاوبرسی، چاوتیر، لەبەرجاوت بیت، چاودەکاتەوە، چاوی دەبێتەوە، چاوی گەل، چاوی کورد، چاوی ناوەوە، لەبەرچاونەگرین، ئاماژەی چاو لێداگرت کە بیکات. چاوی جەللاد، بەچاوی بەزییەوە، چاوی فەلسەفی، چاوی دایک ، ڕەشبینی، لەچاوم نابڕیت، لەبەر چاوم لاچۆ، چاوی سوور بووە. ئەم سیحرە چییە لە چاودا. دەتوانین لەو بارەوە یەک دانە کتێبی بەئەندازەی فەرهەنگەکەی عەینی فەراهیدی بنووسین.

 کاریگەری چاو تەنها لە وەزیفە فیزیکییکەی مرۆڤدا لە کردەوەی بینیندا قەتیس نامێنێت، بەڵکو ڕەهەندێکی کۆمەڵایەتی وکلتووری  فراوانی وەرگرتووە. هەستی چاو، پەیوەندییەکی ڕاستەوخۆی لەگەڵ سروشت ولەگەڵ کۆمەڵگە و لەگەڵ مێشکی تاکەکان و دەزگای بیرکردنەوە و ئەمباری زانیارییەکانی بە ستووە . چاوی مەست وخوماری، چاوی ڕەش وقەترانی ، چاوژێرپیاڵەیی ، چاو قەرسیلی ونەرم، چاوی شین وماری و گوشکەیی ، چاوە بایۆلۆژییەکانن و زەوق و جوانییەکانی کات و دەمە مێژووییەکانی سەرنجەکانمان بۆ دەنوێنن. وەک دەڵێن چاو پەنجەرەی رۆحە، زمانی چاو درۆ ناکات.

وەک زانستە  ئەنثرۆپۆلۆژیی وئارکۆلۆژییەکانیش سەلماندوویانە ، مێژۆپۆتامیا سەر زەمینی خوڵقانی یەکەمین  شارستانیەتی ئینسانیەت بووە. یەکەمین داهێنانی زمانی نووسین بووە، یەکەمین داستان ویەکەمین ئیمپراتۆریەت لەوێدا دامەزراوە.  وڵاتی نێوان دوو ئاوان، سەرەتای کۆبوونەوەی مرۆڤە کۆچەرییەکان بووە لە دەوری کشتوکاڵ وپاشان ماڵیکردنی ئاژەڵ و کۆبوونەوەیان لە دەوری یەکترو دامەزراندنی لادێی گەورە. شارستانییەتی پێکەوە ژیان، سەرەتای گۆ کردنی زمان و تێڕوانینی قوڵ ویاسای رێکخستنی کۆمەڵگە ، لەکارو زەواج و سەروەت وپەیوەندییە روحییەکانی بەرهەمهێنا.  نیگارە کۆنەکان پێش داستانی گەلگامش، خودی گەلگامش و  هاودەم ودوای ئەویش ئەو مێژووە دەگێڕنەوە کە مرۆڤە سەرەتاییەکانی ئەو دەم تیا ژیاون.

نیگار بەرهەمی وێنەیەکە چاو گرتوویەتی. هونەری چاویی بەڵام چاو تەنها کەرەستەی بایولۆژی وێنەگرتن  نیە، لانی کەم لای نیگارکێشەکان ، دونیابینی هەیە، تەئەمولاتی هەیە، تاقیکردنەوەی هەیە، جووڵە وکات وبزاوتی هەیە و بە هەموو ئەو شتانەی دەوروبەری مانا وروح  دەبەخشێت. نیگار شیعرێکە چاو نووسیویەتی، داستانێکە  نیگارکێش، بە ڕەنگ وتۆنی ڕووناکی و هێڵەکان وخاڵەکان وفیگەرەکانی دەینەخشێنێت. چاوم دیوە پڕ پڕ ئاگر بووە، لێوانلێو لە جامی میهر بووە، پڕنزاو پارانەوە بووە. چاوم دیوە گەشتنامەی ژیان بووە.. چاوم دیوە رۆحێکی ناسک و سەدان مۆمی تیا داگیرساوە. هەر یەک چاو بووە، تەنها یەک چاو، بەڵام سەربردەی  شکانی تیشکی ئومێد و چارەنووسی بەدبەختیو کڵوڵی ئاوارەیی و دەربەدەری وڵاتانی گێڕاوەتەوە. چاوم دیوە، مۆنی و نامۆیی و نەفرەت و بێزاری دونیای هەڵگرتووە، قین وشەڕانگێزی لێدەباری، بەڵێ چاو، ڕاستگۆترین زمانی شوناسی ناوەوەیە، رۆحی ئینسانە. وە نیگاکانی روح یان دەبەخشێت ویان دەسینێت، ئەم چاوانەم لە بازاڕ، لە کوچەو کۆڵانەکان، لە نێو تابلۆکان دا سەرنجیان ڕاکێشاوم.

چاو بە درێژایی مێژووی پۆرتریەت، گرنگترین بەشی داگیرکردووە. چاو دکیومنتەیشنی کەسایەتی و مۆرکی ڕاستەوخۆی جیهانبینی نیگارکێشی بەرجەستەکردۆتەوە. نیگارزمانێکی جیهانی کاریگەرتر لە مۆسیقا بووە، کێشە گەورەکانی ئینسانیەت، نەمریی، بەختەوەری، ئازادی ویەکسانی، لە چاوی پۆرتریتەکاندا دەخوێنینەوە.

 ئەو دەمانەی ئینسانەکان زۆر نزیکتر لە سروشتێکی پەتی و لەگیانەوەران ژیاون، وێنەی ئەوانیان بە دیقەتەوە کێشاوە، ئەو دەمانەی ئینسانەکان خۆیان وەک تێکەڵەیەک لەبوونی خودایی وئینسانی و تامەزرویی نەمریی بوون، نیگاری هاوبەشی خۆیان کێشاوە، ئەو دەمانەی پاشاکان  وجەنگەکان، یان کارەساتەکان پانتاییەکی گەورەیان لە ژیانی مرۆڤایەتی داگیرکردووە، نیگارکێشەکان، بەرهەمەکانیان دەربڕی ئەو دەورەیەن. کاتێکیش نیگارکێش، دەیەوێت وێنەیەکی تر، ئینسانێکی فەرامۆش کراو، چاوێکی ناڕازی، ژنێکی باوەڕبەخۆ وئازاد، پەنابەرێکی نزیک سەنتەری شار، وێنە بکێشێ، ئەو کەسانە دەدوینێ و دەهێنێتە نێو نەمرییەوە، کە فەرامۆشکراون. لە کلتووری نیگار کێشی ئەمڕۆدا. خوڵقاندنی نیگار، خوڵقاندنی بەرهەمێکە و دەچێتە ناو ئیشەکانی خواوە. لێرەوە هونەرە چاوییەکانی وەک نیگار، پەیکەر، شانۆ دەچنە خانەی قەدەغەکانەوە. ڕەونەقی دەورانی شارستانیەتی کۆن، ڕەونەقی نیگار کێشیی بووە. سەردەمانی بوژانەوەی دەیەی چلەکان وپەنچاکانی  عێراق، نیگار پانتاییەکی گەورە لە روحی خەڵکدا پەیدا دەکات. سەردەمی جەنگ و کۆنەپەرستی و زاڵبوونی ئاینی سیاسی، چاو و ڕۆح و نیگار ون دەبن.

عن Albadeel Alsheoi

اضف رد

لن يتم نشر البريد الإلكتروني . الحقول المطلوبة مشار لها بـ *

*

هذا الموقع يستخدم Akismet للحدّ من التعليقات المزعجة والغير مرغوبة. تعرّف على كيفية معالجة بيانات تعليقك.

x

‎قد يُعجبك أيضاً

بەرەو گەشەکردنی بزووتنەوەیەکی ڕزگاریخوازی بەتوانای ژنان، هاوکاتی بزووتنەوەی کرێکاری ڕوو لە هەڵکشان لە عێراقدا.

بەبۆنەی هەشتی مارسەوە: ئەمساڵ لە بارودۆخێکدا پێشوازی لە (٨)ی مارس، ڕۆژی جیهانی ژنان دەکەین، کە ...

ئێمە حزبی کۆمۆنستی شۆڕشگێر دادەمەزرێنین. ڕاپۆرتێکی زۆر کورت لەسەر ڕوداوێکی مێژوویی!

ئامادەکردنی - جەمال کۆشش ڕەوتی مارکسیستی نێو گەنجانی سۆشیالیست( دێر فونکە)، رۆژی شەممە ،١٠/٢/٢٠٢٤ لە ...

توندبونەوەی ناکۆکییەکانی سەرمایەداری  و قەیرانە ئیکۆلۆژییەکانی!

جەمال کۆشش کۆڕبەندی ئابوری داڤۆس   کۆڕبەندی داڤۆس، سروتێکی ناوازەی هەیە، وێنەیەکی چڕی خەونە دۆزەخیەکانی ...

ڕێگری لە خۆپێشاندان و گەمارۆدانی بارەگای حزبی شیوعی کوردستان لە هەولێر بە توندی مەحکوم دەکەین

بەپێی ڕاگەیاندنەکانی (حزبی شیوعی کوردستان)، بەرپرسانی ئەمنی و ئیداری شاری هەولێر مۆڵەتیان نەداوە بە (کۆمیتەی ...

بڕیارنامە لەسەر پێشهاتەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لە پەیوەند بە شەڕێکی کۆمەڵکوژی کە ئیسرائیل لە غەززە بەڕێیخستووە

شەڕی جینۆساید دژی دانیشتوانی غەززە پێی ناوەتە (١٠٨)ەمین ڕۆژی خۆیەوە، لە دووشەممە (٢٢)ی ژانویەی (٢٠٢٤)، ...