کوردی

کۆچی دوایی کرێکاری کۆمۆنیستی خەباتکار سالار جەبار

بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی هاوڕێ سالار جەبار، ناسراو بە (سالاری ئاسنگەر)مان پێگەیشت کە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ (٢٣-٥-٢٠٢١) لە سلمانی کۆچی داویی کرد. هاوڕێ سالار چالاکوانێکی کۆمۆنیستی ماندوونەناس و ناسراوبوو، هەر لە لاوێتیەوە خەباتکارێکی ڕێگەی ئازادی و یەکسانی ئینسانەکان بوو. ئەندامی ڕێکخراوە و ئەڵقە کۆمۆنیست و چەپەکانی کوردستانی عێڕاق بوو، کە لە چوارچێوەیاندا درێژەی بە خەباتی خۆیداوە دژ بە ...

أكمل القراءة »

ژنانی کرێکار لە باکوری شاری بەغدا لە ژیانێکی سەخت و دژواردا دەژین

چاوپێکەوتنی ڕەوت لەگەڵ هاوڕێ ئیقباڵ سەڵاڵ ڕۆژنامەی ڕەوت: سەرەتا سوپاس کە  بەدەنگ داواکەمانەوە هاتی. تۆ ژنێکی زەحمەتکێش و چالاکوانێکی بواری مافەکانی ژنانی، خەڵکی یەکێک لە دێهاتەکانی دەوروبەری شاری (بەغدا)ی و پەیوەندیەکی بەربڵاوتان هەیە لەگەڵ زەحمەتکێشانی دەوروبەری ئەو شارە، بەتایبەت لەگەڵ ژنانی کرێکار لە کەرتی کشتوکاڵدا، ئەگەر بکرێ باسێکی بارودۆخی ژیان و کاری ئەو ژنە کرێکارانەمان بۆ بکەیت؛ لەڕووی سەعاتەکانی کارکردن ...

أكمل القراءة »

ژنکوژی وخۆکوشتن و توندوتیژی – تا کەی!

شیرین عەبدوڵا ماوەیەکە لە کەناڵەکانی ڕاگەیاندن و سۆشیال میدیاکانەوە هەواڵی زیاد بونی ڕێژەی دیاردەی ژن کوژی و خۆکوژی و توندوتیژی دەبینین و دەبیستین لە عیراق و کوردستان. ئەم تراژیدیایەی کە دەگوزەرێت جیا نیە لەو ڕەوەندە جیهانیەی کە لە ساڵی ڕابوردودا و بەهۆی تەشەنەکردنی ڤایرۆسی کۆڕۆنا و ڕێنماییەکانیەوە، بە ڕێژەیەکی بەرچاو زیادی کردوە. بەڵام لەم وڵاتەدا تایبەتمەندی خۆی هەیە، و ستەم ...

أكمل القراءة »

سەبارەت بە کێشەی فەلەستین

لەم بەرنامەیەدا شەماڵ عەلی میوانداری چالاکی سیاسی عەبدوڵا صاڵح‌و ماریا کارگەر ڕۆژنامەنووس و چالاکوانی چەپ دەکات و پێکەوە سەبارەت بە دۆخ و پێشهاتە نوێیەکانی فەلەستین، ڕەگ و ڕیشەی مێژوویی و سیاسی ئەم کێشەیە، ئاسۆکانی ڕزگاربوونی دانیشتوانی ئەو وڵاتە لە ستەم، جەنگ‌و ماڵوێرانی‌و زەرورەتی هاوپشتی لەگەڵ خەباتی ئازادیخوازانەی خەڵکی فەلەستین دەکرێت.

أكمل القراءة »

ترۆر و کوشتاری حکومەتی ئیسرائیل دەبێ‌ دەستبەجێ بوەستێ، هەموو هاوپشتییەک بۆ جەماوەری ستەملێکراوی فەلەستین

کەنارەی ڕۆژئاوا و کەرتی غەززە لە پێنج ڕۆژی ڕابردوودا ناڕەزایەتییەکی جەماوەریان بەخۆوە بینی، کە هاوکات بوو لەگەڵ ڕوداوی خوێناوی، کاتێک سوپای ئیسرائیل هەڵسا بە ئۆپراسیۆنێکی سەربازی و هێرشی ئاسمانی وێرانکەر بۆسەر کەرتی غەززە و چەند ناوچەیەکی تر، بەمەش کۆمەڵکوژییەکی قێزەوەنی ئەنجامدا دەرحەق بە هاوڵاتیان و تا ئێستا (١١٩) کەس کوژراون لە غەززە کە (٢٧)یان منداڵن، وە ژمارەی کوژراوانیش لە هەڵکشاندایە. ...

أكمل القراءة »

شەش ساڵ حوکمی زیندانی و دادگای پیاچونەوەی هەرێم

نەواد بابان ئە‌گە‌ر دادگا سەربەخۆ بوایە و یاسای مەدەنی سە‌روە‌ر بوایە‌ ‌لە‌م ھە‌رێمە‌‌دا،  ئێستا دە‌بوایە‌ ئێوەی سەرانی دەسەڵاتداری ئەم هەرێمە هەمووتان لە‌ زیندان بونایە‌، نەک ڕۆژنامەنوس و چالاکوان و خەڵکانێک کە بۆ داوای موچە و قوتی مناڵەکانیان ویستویانە ناڕەزایەتی بنوێنن و خۆپێشاندان بکەن و شەش ساڵ زیندانیتان بەسەرا سەپاندون. ئەم دەسەڵاتە هەر بە فەرهودکردنی سەروەت و سامانی ئەم کۆمەڵگەوە نەوەستاوەتەوە،‌ ...

أكمل القراءة »

دادگای تێهەڵچوونەوە، پەسندکردنی دەستدرێژیەکانی دەسەڵات بۆسەر ماف و ئازادیەکان

سەرەنجام دادگای پیاچوونەوەی هەرێم لە (٦-٥-٢٠٢١) ئەو بڕیارەی پەسەندکرد کە دادگای تاوانەکانی هەولێر-٢ لە (١٦-٢-٢٠٢١)دا بڕیاری شەش ساڵ زیندانی دەرکردبوو بۆ گیراوەکانی دەڤەری بادینان، (شێروان شێروانی، گۆهدار زێباری، شڤان سەعید، ئەیاز کەرەم‌ و هاریوان عیسا). چ گرتنەکەیان و چ دادگاییەکەیان و چ ئەوەی ئێستاش کە پەسەندکردنی بڕیارەکەیە لەلایەن دادگای تێهەڵچوونەوە، سەراپای ملهوڕیەکی سیاسی و نا یاساییە و لە خەڵکی ئازادیخوازی ...

أكمل القراءة »

سەرکەوتن بۆ مانگرتن و ناڕەزایەتیی کرێکارانی ڕۆژانەکار و گرێبەست و وانەبێژەکانە، و بەتوندیش سەرکۆنەی سەرکوتە خوێناویەکانی حکومەت دەکەین.

دە ڕۆژە شەپۆلێکی نوێی مانگرتن و دەستلەکارکێشانەوە و ناڕەزەیەتی کرێکارانی ڕۆژانەکار و گرێبەست وەڕێکەوتووە، بە دەستپێشکەری کرێکارانی ژینگەپارێزی شارەوانی قەزای شامیە لە پارێزگای دیوانیەی ناوەڕاستی عێڕاق، کە خوازیاری بەرزکردنەوەی کرێ و تەرخانکردنی دارایین بۆ بڕیاری (٣١٥)ی حکومەت و جێبەجێکردنی. ئەم خەباتە کرێکاریە بەخێرایی سەریکێشا بۆ فەرمانگەی ئاو لەو شارە و بۆ زۆرێک لە قەزا و ناحیەکان و بۆ ناوەندی پارێزگای ...

أكمل القراءة »

لە یادی هاوڕێیانی گیانبەختکردو لە پێناو ئازادی و سۆشیالیزمدا نەجاتی موهەندیس (١٩٥٦ – ١٩٨٧)

(هەموو ژیانی تەرخانکردبوو بۆ کاری کۆمۆنیستی و ڕێکخراوکردنی کۆمۆنیزم، هەر لەو ڕێگەیە و لەو پێناوەشدا گیانی سپارد) هاوڕێ (نەجات محەممەد دەروێش) ناسراو بە (نەجاتی موهەندیس) لە دایکبووی ساڵی (١٩٥٦)ە و لە خانەوادەیەکی کرێکار و زەحمەتکێشی سلێمانی چاوی بەدنیا هەڵێناوە. باوکی کرێکاری شارەوانی بوو. هاوڕێ (نەجات) وێڕای خوێندن و هاتووچۆی قوتابخانە، هەر لە مێرمنداڵی و لاویەتییەوە، بەهۆی دەستکورتی خانەوادە کرێکاریەکەیەوە، کەوتۆتەبەر ...

أكمل القراءة »

سەما، گڕی ئازادی دەربڕین و نواندنی موسیقایی جەستەیە

 ئەوەی فورسەتی  بەم توانا سەرکوتکارییەی لایەنە ئیسلامیەکان لە دژی هونەری یەکسانیخوازی و ئازادیخوازی بە خشیوە، کۆنەپەرستی دەسەڵاتداران و ئاوێزانبوونی ئەم دوو لایەنەیە یە لەتەواوی جومگە کۆمەڵایەتی و سیاسی و دامەزراوەکاندا. بەناوی ڕێزگرتن لە ئاداب و پێرۆزییەکانی سەرۆک و پەیامبەر، ئاڵا و سەروەرییەکان. ئیسلامیەکان و ناسیۆنالیستە خێڵەکیە- بنەماڵەییەکان و بەجۆرێک پێکەوە پێچراون، "سەوابتی ئاینی"، "سمبولەکانی کوردایەتی"، ماکی شوناسێکی فەرهەنگی پەیداکردووە. ئەم ...

أكمل القراءة »