بەیاننامەی ڕێکخراوی بەدیلی کۆمۆنیستی لە عێراق ڕۆژی چوارشەممە (٧)ی تشرینی یەکەم/ئۆکتۆبەری (٢٠٢٦)، حکومەتی عەلی زەیدی بڕیاریدا نرخی ئاڵوگۆڕی دۆلارێکی ئەمریکی بۆ (١٥٢٠) دیناری عێراقی بەرزبکاتەوە، کە پێشتر نرخە فەڕمیـیەکەی (١٣٢٠) دینار بوو. ئەمە سێـیەم دەستکاریی لەم شێوەیەیە لە مانگی کانوونی دووەم/دێسەمبەری (٢٠٢٠)ەوە، هەرچی نرخی ئاڵوگۆڕی هاوتەریبی بازاڕیشە، ڕاستەوخۆ دوای ڕاگەیاندنی نرخە نوێـیەکە بەرزبۆوە بۆ نزیکەی (١٨٠٠) دینار. ئەم هەنگاوە سیاسەتێکە ...
أكمل القراءة »حەوتەمین ساڵیادی ڕاپەڕینی ئۆکتۆبەری ٢٠١٩
بەیاننامەی ڕێکخراوی بەدیلی کۆمۆنیستی لە عێراق حەوت ساڵ لەمەوبەر و لە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆدا، واتە لە یەکی ئۆکتۆبەری (٢٠١٩)دا، ڕاپەڕینی ئۆکتۆبەر لە عێراق هەڵگیرسا و چەند ڕۆژێک بەردەوام بوو. جارێکی تر دوای کەمتر لە سێ هەفتە و بە دیاریکراوی لە (٢٥)ی ئۆکتۆبەردا سەریهەڵدایەوە، بە شێوەیەکی گشتگیر لە پارێزگا جیاوازەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق و بۆ ماوەی زیاتر لە پێنج مانگیش ...
أكمل القراءة »بەیاننامەی ڕێکخراوی بەدیلی کۆمۆنیستی لە عێڕاق، لە یادی هەشت ساڵەی دامەزراندنیدا
یادی هەشت ساڵەی دامەزراندنی ڕێکخراوی بەدیلی کۆمۆنیستی لە عێراق دەکەینەوە، و هەر ساتە هەست بە کاریگەریی نەبوونی هاوڕێی ئازیزمان یەنار محەمەد دەکەین لەسەر بزووتنەوە و چالاکییەکانمان، و بە خەم و پەڕارەیەکی قووڵەوە یادی دەکەینەوە. یەنار محەمەد ئایکۆنی خەباتی ڕزگاریخوازی بزووتنەوەی ژنان بوو لە عێراق و سەرکردەیەکی کاریگەر بوو لە بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی ژنانی ئەم وڵاتەدا. ئەو چالاکوانێکی کۆمۆنیست و ئەندامی لیژنەی ...
أكمل القراءة »ڕاپۆرتێک دەربارەی ڕێوڕەسمی بەرزڕاگرتنی یادی هاوڕێی ئازیز یەنار محەمەد لە سلێمانی!
لە ژێر دروشمی (شۆڕشی یەنار بەردەوامە!)، ئێوارەی (٢١)ی حوزەیرانی (٢٠٢٦)، ڕێوڕەسمێکی شایستە و بەشکۆ بەڕێوەچوو بۆ ڕێزلێنان لە ژیان و خەباتی یەنار محەمەد، ئایکۆنی خەباتی ڕزگاریخوازانەی ژنان و خەباتکاری ڕابەریی کۆمۆنیستی کەموێنە، ئەمەش لە هۆڵی سالم لە هۆتێل ڕەمادا لە شاری سلێمانی. ڕێوڕەسمەکە لە لایەن هەریەک لە (ڕێکخراوی ئازادیی ژن لە عێراق) و (ڕێکخراوی بەدیلی کۆمۆنیستی لە عێراق) ڕێکخرابوو. ئەمە ...
أكمل القراءة »مەراسیمی ڕێزلێنان لە ژیان و خەباتی یەنار موحەممەد لە سلێمانی
شۆڕشی یەنار محەمەد بەردەوامە! پێشوازیتان دەکەین بۆ بەشداربوون لە مەڕاسیمی بەرزڕاگرتنی یادی هاوڕێی ئازیزمان یەنار محەمەد، ئایکۆنی خەباتی ڕزگاریخوازانەی ژنان و ڕابەری بوێری کۆمۆنیست دا، کە سەر لە بەیانی ٢ی ئازاری ئەمساڵ بە دەستی تاوانبارانی تیرۆریست لە ماڵەکەی خۆی لە بەغدا تیرۆر کرا. بەروار و کات: یەک شەممە ٢١ی حوزەیرانی ٢٠٢٦ کاتژمێر: ( 4) ی پاش نیوەڕۆ تا (٧) ی ...
أكمل القراءة »حکومەتەکەی عەلی فالح زەیدی و بەرنامەی کابینەکەی، خزمەتە بە چەسپاندنی بەرژەوەندییەکانی سەرمایە و بەردەوامیدانە بەو دۆخە سیاسییەی کە هەیە
بەیاننامەی ڕێکخراوی بەدیلی کۆمۆنیستی لە عێڕاق دوای زیاتر لە شەش مانگ لە کۆتاییهاتنی گاڵتەجاڕیی هەڵبژاردنەکانی ئەم دواییەی عێراق، ئەو پەرلەمانەی کە لەئاکامیدا پێکهێنرا متمانەی دا بە بەرنامەی کابینەکەی سەرۆک وەزیرانی کاندیکراوی "چوارچێوەی هەماهەنگی"؛ (عەلی فالح زەیدی)، و چواردە وەزیر لە کۆی بیست و سێ وەزیرە کاندیدکراوەکەی بۆ وەرگرتنی وەزارەتەکان، لە ڕۆژی پێنجشەممە (١٤)ی ئایاری (٢٠٢٦). بەم شێوەیە ئەڵقەیەکی نوێی دەردناک ...
أكمل القراءة »بە بۆنەی گیان لەدەسدانی هاوڕێی ئازیز جەلیل شەهباز
زۆر بەداخەوە هاوڕێی ئازیزمان جەلیل عەبدال شەهباز، دوێنێ دوو شەممە (٤-٥-٢٠٢٦)، لە ڕێگەی گەڕانەوەی لە سلێمانییەوە بەرەو هەولێر، پاش کاتیکی کەم لەگەیشتنی بە نەخۆسخانەی ئەو شارە کتوپڕ دلی لە لیدان راوەستا و گیانی لەدەستدا. ئەم هەواڵە داخ و پەژارەیەکی قوڵی خستە ناو دڵی هەموو کۆمۆنیست و ئازادیخوازێکی کوردستان و عێڕاقەوە و ناخی هەموومانی هەژاند. هاوڕێ جەلیل کە ناسرابوو بە نازناوی ...
أكمل القراءة »بەیاننامەی ڕێکخراوی بەدیلی کۆمۆنیستی لە عێراق
بە بۆنەی یەکی ئایاری ٢٠٢٦، ڕۆژی هاوپشتی نێونەتەوەیی چینی کرێکارەوە ئەمە یەکەمجار نییە کە ڕۆژی جیهانی چینی کرێکار، یەکی ئایار، دێت، و ئەمریکا و ئیسرائیل بەردەوامن لە شەڕ بۆسەر وڵاتانی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. ئەمساڵیش یەکی ئایار بەڕێوەیە لەژێر سایەی شەڕی تاوانکارانەی نوێـیاندا لە دژی ئێران، کە چینی کرێکار و جەماوەری زەحمەتکێشی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا نەک تەنیا تووشی کارەسات و مەترسی ...
أكمل القراءة »ببنە هاوبەشی کۆبوونەوەی نارەزایەتیمان ٢٤.٤.٢٠٢٦
بە توندی سەرکۆنەی تاوانی وەرنەگرتن و پێشکەش نەکردنی فریاگوزاری بۆ غەزال مەولان، دەکەین
ڕاگەیاندنی کۆمیتەی سلێمانی/ ڕێکخراوی بەدیلی کۆمۆنیستی لە عێڕاق بەپێی ڕاگەێندراوێکی (کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان)، دوانیوەڕۆی سێ شەممە (١٤-٤-٢٠٢٦) هێرشێکی درۆنی لە لایەن جمهوری ئیسلامی ئێرانەوە کراوەتەسەر کەمپی ئەو حزبە لە سنوری سورداش سەر بە پارێزگای سلێمانی و سێ ئەندامیان بریندار بوون کە یەکێکیان (غەزال) بووە و برینەکەی سەخت بووە. بەپێی لێدوانە سەرەتاییەکانی بەرپرسانی ئەو حزبە، (غەزال) دەگەێندرێتە سلێمانی و دەبرێتە خەستەخانەی ...
أكمل القراءة »
منظمة البديل الشيوعي في العراق تنظيم شيوعي عمالي منهجه الفكري والسياسي ماركسي مستنبط من “البيان الشيوعي”
