کوردی

بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی یەکی ئایاری ٢٠٢٥ لە سلێمانی / هەرێمی کوردستانی عێڕاق

ئامادەکردنی ڕاپۆڕت: ڕۆژنامەی ڕەوت لە بارودۆخی سیاسی ئێستا و لەم هاوسەنگی هێزی چینایەتییەی کە لە ئارادایە، سیاسەتی (ڕێکخراوی بەدیلی کۆمۆنیستی) و بە دیاریکراوی (کۆمیتەی سلێمانی) بۆ بەرزڕاگرتن و بەڕێوەبردنی چالاکیـیەک لە یەکی ئایاردا، بریتی بوو لە دەستپێشخەری و کارکردن و هەوڵدان بۆ بەشداری چالاکانەی هەرچی زیاتری توێژ و بەشە جۆراوجۆرەکانی چینی کرێکار و تەواوی ڕێکخراوە کرێکاری و جەماوەرییەکان، لە ناوەند ...

أكمل القراءة »

ڕێکخراوی شۆفێرانی تەکسی، بەیاننامەی یەکی ئایار

کرێکاران و چەوساوانی جیهان یەکگرن! پیرۆزبێت (١)ی ئـایـار، جەژنی جیھانی کرێکاران و چەوساوانی جیھان، ڕۆژی گەشەپێدان و ھاوبەشی چینی کرێکاران بۆ ھێنانەدی ماف و ژیانی باشتر... شۆفێران، کرێکاران ئەگەر لە گۆشە نیگایی چینایەتی سەیری کۆمەڵگەی کوردستان بکەین، کوردستان بەدەر نیـیە لە قەیران و کێشە چینایەتیـیەکان کە گیرۆدەی دەسەڵاتێکی چەوسێنەر و گەندەڵ کە کۆمەڵگای کوردستانی بەرەو دابەش بوونی چینایەتی دەبات، کە ...

أكمل القراءة »

وتاری کۆمیتەی یەکی ئایاری ٢٠٢٥ لە شاری سلێمانی

١ی ئایار، ڕۆژی هاوخەباتی و سیمبوڵی بەرەنگاریـیە دژ بە ستەم و چەوساندنەوەی سەرمایەداری! ئامادەبووانی بەڕێز .. کرێکاران، خەڵکی ناڕازی و ستەمدیدە .. سەرەتا بەناوی "کۆمیتەی ١ی ئایار" بەخێرهاتن و سوپاسی ئامادەبوونتان دەکەین بۆ ڕێوڕەسمی یادکردنەوەی ڕۆژی جیهانی کرێکاران، هەموومان پێکەوە لێرەدا ئەم ڕۆژە مێژوویـیە، کە لەسەراسەری جیهان بووە بە هێمای خەبات و هەوڵدان لەپێناوی ژیانێکی باشتر، بەرز ڕادەگرین. یەکی ئایار، ...

أكمل القراءة »

ئازادی بۆ (ئەحمەد ئەلهیلالی)ی گیراو لە لایەن دەسەڵاتدارانی هەرێمەوە لە سلێمانی

دامودەزگاکانی دەسەڵاتی فەرمانڕەوا لە عێڕاق و میلیشیاکانی هەڵمەتێکی سەرکوتگەرانەی بێ وێنەیان وەڕێخستووە دژ بە گەنجان و لاوانی ڕاپەڕیوی ناسڕیە کە تا ئێستا دەیانیان لێ گرتوون و خستوویاننەتە کونجی زیندانەکانەوە، ئەمە و هەڵمەتی ڕاوەدوونان و گرتنیش بە تۆمەتی ساختە و هەڵبەستراوەوە دژ بەزۆرێکی تر بەردەوامە. شاری ناسڕیە هەر لە (ڕاپەڕینی تشرینی یەکەم / ئۆکتۆبەری ٢٠١٩)ەوە تا ئێستا ئارامی بەخۆیەوە نەبینیوە، هەڵمەتی ...

أكمل القراءة »

یەکخستنی خەباتی کرێکاران بەدەوری بەرژەوەندی چینایەتیی سەربەخۆیاندا، مەرجی پەرەسەندنیەتی

بەیاننامەی (ڕێکخراوی بەدیلی کۆمۆنیستی لە عێڕاق) بەبۆنەی یەکی ئایارەوە ڕۆژی یەکی ئایار، ڕۆژی هاوپشتی نێونەتەوەیی خەباتی چینی کرێکار لەپێناو ڕزگارکردنی خۆی و هەموو بەشەرییەت لە کۆت و بەندی سەرمایەداری، هەمیشە ئاسۆیەکی درەخشان و مەشخەڵێکی درەوشاوەی کاروانی ڕزگاری ئینسانە. ناکۆکییەکانی سیستمی سەرمایەداری هاوچەرخ تا ئەوپەڕی خۆی توندوتیژ بۆتەوە، بەجۆرێک کە زوربەی هەرەزۆری بەشەرییەت دەناڵێنێت بەدەست زیادبوونی هەژاری و بێکاری و پاشەکشەی ...

أكمل القراءة »

لە یادی هاوڕێیان شاپور و قابیلدا

(١٨-٤-١٩٩٨) ڕۆژی تیرۆری هاوڕێیان شاپور و قابیلە، کە لە شاری هەولێر و لە ژێر سایەی دەسەڵاتدارانی ئەو کاتە و دوای فتوای بانگخوازێکی ئیسلامیی لە مزگەوتێکی هەولێر و بە دەستی باندێکی ئینسانکوژی ئیسلامی ئەنجامدرا. ئەمڕۆ (٢٠٢٥)دا بیست و حەوت ساڵ بەسەر ئەو تاوانەدا تێدەپەڕێت. ئەو دوو هاوڕێیە لەنێو جەرگەی خەبات وتێکۆشانی ئاوارەکاندا، دەستیانبرد بۆ دامەزراندنی (کۆمەڵەی ئاوارەکانی کوردستان)لە ساڵانی نەوەتەکانی سەدەی ...

أكمل القراءة »

لە دەروازەی پەیامەکەی ئۆجەلانەوە

نادر عەبدولحەمید پێشەکی پەیامەکەی (عەبدوڵا ئۆجەلان) کە (٢٧-٢-٢٠٢٥) لە میدیاکان و دەزگاکانی ڕاگەیاندنی جیهاندا بڵاوکرایەوە، چوار مانگ بەدوای دەستپێشکەرییەکەی (دەوڵەت باخچەلی)دا دێت، کە سەرۆکی (حزبی بزووتنەوەی نەتەوەیی -مەهەپە)یە لە تورکیا و لە مانگی ئۆکتۆبەری (٢٠٢٤)دا ڕایگەیاند با (عەبدوڵڵا ئۆجەلان) "بێتە پەرلەمان و هەڵوەشاندنەوەی پەکەکە ڕابگەیەنێت". دیارە لەم چوار مانگەدا ژێربەژێر گفتوگۆ و دانوسان لەئارادا بووە و ئەم پەیامەی (ئۆجەلان) ئەنجامی ...

أكمل القراءة »

خوێندنەوەیەک بۆ پەیامەکەی ئۆجەلان

گفتوگۆی شەماڵ عەلی لەگەڵ عەبدوڵا صالح, لەکەناڵی هیوا-  خوێندنەوەیەک بۆ پەیامەکەی ئۆ*جە*لان  

أكمل القراءة »

ڕۆژنامەی ڕەوت ژمارە ٣٥

لەم بەستەرەی خوارەوەدا دەتوانن ڕۆژنامەکە بە PDF بخوێننەوە، یان دایبگرن.   ژمارەی (٣٥)ی ڕەوت لە ئێستادا بە دجیتاڵی و لە یەکدوو ڕۆژی تردا بە چاپی کاغەزی لە هەرێمی کوردستانی عێڕاقدا بڵاودەکرێتەوە.. ژمارەیەکی سەرنجڕاکێش و پڕ فکر و سیاسەت و ئەدەب و ڕۆشنبیرییە.. کێشەی نەتەوەی کورد لە تورکیا بەرەو کوێ؟ بۆچی ئەردۆگان و دەوڵەت باخچەلی ئەم شەماڵی ئاشتیەیان هەڵکردووە؟ پەکەکە خۆی ...

أكمل القراءة »

پەیامەکەی عەبدواڵلا ئۆجەلان و ئایندەی مەسەلەی ستەمی نەتەوەیی لە کوردستان

گفتوگۆی شەماڵ عەلی لەگەڵ موئەیەد ئەحمەد لە کەناڵی هیوا ڕوونکردنەوەی ڕۆژنامەی ڕەوت: لە بەرنامەی (کەناڵی هیوا)ی یوتیوب تی ڤی، ئیوارەی (٣) مارسی (٢٠٢٥) گفتوگۆیەکی هاوڕی شەماڵ عەلی لە گەڵ هاوڕی موئەیەد ئەحمەد پێشکەشکرا بەناونیشانی: پەیامەکەی عەبدوڵلا ئۆجەلان و ئایندەی مەسەلەی ستەمی نەتەوەیی لە کوردستان. لەبەر گرنگی باسەکان ڕۆژنامەی (ڕەوت) هەمان ناوەرۆکی ئەم گفتووگۆیەی بەکەمێ ئیدیتەوە ئامادەکردووە و هەر ڕستەیەکێشمان زیادکردبێ ...

أكمل القراءة »