ڕۆژنامەی ڕەوت ژمارە ٣٧

ژمارە (٣٧)ی ڕۆژنامەی (ڕەوت) بڵاوکرایەوە
لە ئێستادا بە دجیتاڵی و لە چەند ڕۆژی داهاتوودا لە شار و شارۆچکەکانی کوردستاندا بە کتێبخانەکاندا دابەشدەکرێت.
فەرموون ئێوە و ژمارە (٣٧)ی ڕۆژنامەی (ڕەوت)، کە لەم بەستەرەی خوارەوەدا دەتوانن ڕۆژنامەکە بخوێننەوە یان دایبگرن:
ڕەوت ژمارە ٣٧ PDF
لەم ژمارەیەدا زمانێکی دی، بیرکردنەوەیەکی دی، ئاسۆیەکی دی دەخوێننەوە
شەڕێک لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەڵگیرساوە، دەوڵەتە سەرمایەدارە گەورەکان لەسەر چی شەڕ دەکەن؟ پرۆلیتاریای ناوچەکە و حزبەکانی و کۆمۆنیستەکان پێویستە چی بکەن؟
شەڕ و سەرمایەداری؟ ملیتاریزم و خۆپڕچەککردنی دەوڵەتەکان، چ مەرامێکیان لەژێر سەردایە؟
تەوەرەیەکی دیی؛ دەورەیەکی تری خەبات و ناڕەزایەتی خەڵک لەمساڵدا تەقییەوە، هۆکارەکانی چین؟ ڕۆڵی ئۆپۆزسیۆنی دژە شۆڕش چیـیە؟ دۆسیەی نەوت و گاز و پەیوەندی هەرێم و ناوەند، ژیان و کەرامەتی خەڵک کێ ڕێزی لێدەگرێ؟ ئاوارەیی و کۆچ و پەنابەری لە ڕوانگەی خودی گەنجانەوە؟
تەوەرەیەکی تری: چەوسانەوەی ژنانە؟ بۆ ئەم هەموو هێرشە لە ئێستادا بۆ سەر ژنان و مافەکانیان، گۆڕینی یاسای باری کەسێتی؟ داسەپاندنی جلکی تایبەت. ژنان لەنیوان ئەرک و مەفەکانیاندا؟ ژنان لە نێوپەروەردە و کۆمەڵگادا؟ ژنان خەبات دەکەن، تۆڵە ناکەنەوە؟
شەماڵی بانیژە، لێکۆڵینەوەکی تایبەت دەربارەی بەرهەمی یەکێک لە گرنگترین هۆزانڤانەکان، خاوەنی هۆنراوەی “هەی ژین هەی ژین”، چەندین ئاوازی نوێ لە هۆنراوەکاندا و دیرۆکی نوێ لە کورتە چیرۆکەکاندا، پرسی شانۆش، چاوێکی تری و فەنتازییایەکی تر دەخوڵقێنێت: شانۆی هەژاران و چەوساوەکان. ئایا شانۆ دەتوانێت ببێتە شێوازێکی چارەسەر کردن؟

اضف رد

لن يتم نشر البريد الإلكتروني . الحقول المطلوبة مشار لها بـ *

*

هذا الموقع يستخدم خدمة أكيسميت للتقليل من البريد المزعجة. اعرف المزيد عن كيفية التعامل مع بيانات التعليقات الخاصة بك processed.

x

‎قد يُعجبك أيضاً

کوشتنی ژنان، لوتکەی شاخە بەفرینەکەی توندوتیژیی خێزانییە، کە لە پشت هەواڵەکانەوە شاردراوەتەوە

شیرین عەبدوڵڵا دیاردەی توندوتیژی دژ بە ژنان و کوشتنیان لە عێراق و هەرێمی کوردستان، وەک ...

کۆمۆنیزم دەبێ ئاڵتەرناتیڤێکی سیاسی سۆشیالیستی و پڕۆلیتاری بە عەمەلی بخاتە بەردەم کۆمەڵگە

نادر عەبدولحەمید هەرێم لە پڕۆسەیەکی مێژوویی جیهانیدا لە سەرەتای نەوەتەکانی سەدەی بیستەوە (١٩٩١) کۆمەڵگەی کوردستان ...

ڕۆژنامەی ڕەوت ژمارە ٤٢

ژمارە (42)ی ڕۆژنامەی (ڕەوت)، ئەیلول/ سێپتێمبەری (2026)، بڵاوکرایەوە ڕۆژنامەی (ڕەوت) بە چاپی وەرەق لە هەرێمی ...

بەیاننامەی ڕێکخراوی بەدیلی کۆمۆنیستی لە عێڕاق، لە یادی هەشت ساڵەی دامەزراندنیدا

یادی هەشت ساڵەی دامەزراندنی ڕێکخراوی بەدیلی کۆمۆنیستی لە عێراق دەکەینەوە، و هەر ساتە هەست بە ...

چەند کلیپێک لە بەشداریکردنەکانی مەراسیمی یادی هاوڕێی ئازیز یەنار محەمەد لە سلەیمانی ٢١-٦-٢٠٢٦

چەند کلیپێک لە بەشداریکردنەکانی مەراسیمی یادی هاوڕێی ئازیز یەنار محەمەد لە سلەیمانی ٢١-٦-٢٠٢٦ لەم کلیپەدا: ...