کوردی

دیداری سودانی و ستارمەر، دووڕوویی پیاوسالاری

شیرین عەبدوڵڵا هەرکەسێک لە دوور یان نزیکەوە ئاگاداری دۆخی ژنان بێت لە عیڕاق، ناتوانێت چاوپۆشی لەو پاشەکشە کۆنەپەرستانە گەورەیە لە ماف و ئازادییەکانی ژناندا بکات لە ناوجەرگەی هەژموون و کۆنترۆڵی هێزە میلیشیایی و تائیفی و عەشایرییەکان لەم چەند دەیەی ڕابردوودا، و بۆی دەردەکەوێت کە بڕگەی تایبەت بە ژنان لە بەیاننامەی هاوبەشی ئەم دواییەی نێوان سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا و سەرۆک وەزیرانی ...

أكمل القراءة »

سەرکوتوو بێت خەباتی مامۆستایان و سەرجەم مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بۆ بەدیهێنانی داخوازیـیەکانیان

بەیاننامەی ڕێکخراوی بەدیلی کۆمۆنیستی لە عێراق لە ڕۆژی سێ شەمەی ڕابردووەوە (٢٨ -١-٢٠٢٥) کۆمەڵێک لە ماموستایان و کارمەندانی ژن و پیاوی ناڕازی لە شاری سلێمانی دەستیانکردووە بە  مانگرتن  لە خواردن، و ژمارەیان (١٣) هاوڵاتیـیە، و لە خێمەیەکدا لەبەردەم ئۆفێسی نەتەوە یەکگرتووەکان (یو ئێن)ی ئەو شارە درێژە بە مانگرتنەکەیان دەدەن. هۆکاری ڕاستەوخۆی ئەم مانگرتنە ناڕەزایەتی دەربڕینیانە لە بەرامبەر نەدانی مووچەی مانگی ...

أكمل القراءة »

شکست بۆ هەموارکردنەوەی کۆنەپەرستانەی یاسای باری کەسایەتی ١٨٨

ڕۆژی (٢١)ی کانوونی دووەمی (٢٠٢٥) پەرلەمانی عێراق دەنگی دا بە هەموارکردنەوەی یاسای باری کەسایەتی ژمارە (١٨٨)ی ساڵی (١٩٥٩)، وەک بەشێک لە کۆمەڵە یاسایەک، کە یاسای لێبوردنی گشتی و یاسای گەڕاندنەوەی زەویوزار بوو بۆ خاوەنەکانیان، ئەمەش لە ڕێکەوتنێکی نێوان هێزە ئیسلامیـیە- تایەفگەری و ناسیۆنالیستەکانی باڵادەستی ناو پەرلەمان، کە گوزارشێکە لە کۆنەپەرستی و هەلپەرستی و بە دواداچوونی دەسکەوتی سیاسیی ئەم هێزانە لەسەر ...

أكمل القراءة »

دەربارەی ئاگربەست لە غەززە

بەیاننامەی ڕێکخراوی بەدیلی کۆمۆنیستی لە عێڕاق ڕۆژی یەکشەممە (١٩)ی کانوونی دووەمی (٢٠٢٥)، کاتژمێر یازدە و چارەک (١١:١٥) بەکاتی ناوخۆیی، شەڕی جینۆساید دژی فەلەستینییەکان لە غەززە بۆ ماوەیەکی کاتی وەستا، دوای ئەوەی قۆناغی یەکەمی ڕێککەوتنی ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و حەماس کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە. ئەمەش دوای زیاتر لە (١٥) مانگ لە جینۆسایدکردنی فەلەستینییەکانی کەرتی غەززە لەسەر دەستی حکومەتی ئیسرائیل، کە بووە هۆی ...

أكمل القراءة »

داڤۆسێکی تر :ئەنتی فاشیزم و ستراتیژییەکانی بەرەنگار بوونەوەی لەدژی بەرەی ڕاستەکان!

ئامادەکردنی ڕاپۆڕت: جەمال کۆشش لە ڕۆژانی (١٧و ١٨/١/٢٠٢٥) کۆڕبەندی (داڤوسێکی تر) لەژێر شیعاری "ئەنتی فاشیزم، ستراتیژییەکانی بەرەنگاربونەوەی دژی ڕاستەکان" لە شاری (زوریخ) لەلایەن (بزووتنەوەی بۆ سۆشیالیزم) لە سویسرا ڕێکخرابوو. کۆڕبەندەکە بۆ ماوەی (١٥) ساڵە بەبەردەوامی ڕێکدەخرێت بۆ پەرچدانەوەی کۆڕبەندی ئابوری جیهان کە ساڵانە لە (داڤۆس) دەگیرێت و بۆ گەورە سەرمایەدارو خاوەن بانکەکان و سەرۆکی دەوڵەتان و توێژی کلتوری (ڕۆشنبیر و ...

أكمل القراءة »

ئاڵوگۆڕە سیاسییەکانی بەنگلادیش و ئاسۆی خەباتی چینایەتی

نادر عەبدولحەمید ڕوونکردنەوەیەک: بەدوای سەرکەوتنی ڕاپەڕینەکەی بەنگلادیش لە مانگی هەشت (ئاب/ئۆگستی ٢٠٢٤)دا ئەم وتارەم بە زمانی عەرەبی لە مانگی نۆدا نوسیووە بۆ ڕۆژنامەی (الغد الإشتراكي). هۆکاری ئەوەی کە لێرەدا بە کوردیش دەیخەمە بەر دەست خوێنەرانی ڕۆژنامەی (ڕەوت) ئەوەیە کە مێسۆدی لێکدانەوە و ئاکامگیرییەکانی بۆ ئاڵوگۆڕە سیاسییەکان لە ئێستای سوریاش لە ناوەڕۆکدا ڕێکدێنەوە، نەک لە شکڵدا، چونکە دیارە کە لە بەنگلادیش ...

أكمل القراءة »

ڕووداوەکانی سوریا و ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دوای ڕووخانی ڕژێمی ئەسەد

چاوپێکەوتنی ڕۆژنامەکانی "الغد الئیشتراکی" و "ڕەوت" لەگەڵ موئەید ئەحمەد تێبینی بۆ خوێنەرانی ئازیز: ئەم چاوپێکەوتنەی خوارەوە بە هاوبەشی جەلال السباغ  لە (ڕۆژنامەی الغد الاشتراکی) و جەمال کوشش لە (ڕۆژنامەی ڕەوت) ئەنجامدراوە لەگەڵ موئەید ئەحمەد مونەسیقی گشتی کۆمیتەی ناوەندی ڕێکخراوی بەدیلی کۆمۆنیستی لە عێراق. پرسیار: دەست خۆش هاورێ موئەیەد کە کاتت بۆ ئەم دیالۆگە تەرخان کرد. ڕووخانی ڕژێمی ئەسەد خێرا و ...

أكمل القراءة »

کۆشش کوشتنێک! دۆسیەی مەرگی هەزارانی زیندووکردەوە

جەمال کۆشش بەیانیـیەکی زووی ڕۆژی (٤-١٢-٢٠٢٤)، لە بەناوبانگترین وتێل (ماریۆت متداون-Marriott Midtown)، لەناوەندی شاری نیۆیۆرک لە (مانهاتن)، (برایان تۆمپسن-Brian Thompson) بەرێوەبەری بیمەی تەندروستی (یونایتد هێڵث-United Healthcare) کە بۆ کۆبونەوەی وەبەرهێنەران دەچوو، لەلایەن (لویجی مانجیۆنێ-Luigi Mangione)ەوە بەسێ گولـلە کوژرا. ئەم کوشتنە، فراوانترین جەدەلی میدیایی و فکری و سیاسی تەنانەت لە دەرەوەی ئەمەریکا، لە ئەوروپاش برەو پێدا و میدیا گەورەکانی وەک (نیۆیۆرک تایمز) ...

أكمل القراءة »

سوریای دوای ئەسەد و چەند سەرنجێک

عەبدوڵا ساڵح دوای ڕوخانی ڕژێمی ئەسەد لە سوریا لە ماوەی (١٢) ڕۆژدا و هاتنە مەیدانی ڕێکخراوی تیرۆرستی (هيئة تحرير الشام-جبهة النصرة) وەک دیفاکتۆیەکی جێگرەوەی ئەو ڕژێمە، ڕابەرەکەی (ئەحمەد ئەلشەرع- ئەبو محەمەد ئەلجولانی) وەک تاکە سەرکردە و حاکمی دیفاکتۆی سوریا خۆی داسەپاند لەنێو بێدەنگیی باقی هێزەکانی ئۆپۆزسیۆندا، کە نزیک بە دوانزە لایەنیان هێزی میلیشیایان هەیە، ئەمەش وەک جۆرێک لە پەراوێزخستنی ئەوان ...

أكمل القراءة »

ئازادی بۆ چالاکوانی شۆڕشگێڕ دوعا ئەلئەسەدی

ژنانی ڕاپەڕین (نساء الإنتفاضة) ڕۆژی یەکشەممە 24ی تشرینی دووەمی 2024،  هەواڵی دەستگیرکردنی چالاکوان و فریاگوزاری ڕاپەڕینی ئۆکتۆبەر، دوعا الأسدي لە میدیاکان و سۆشیال میدیا بڵاوکرایەوە، پاش ئەوەی کە هێزێکی ئەمنی هەڵیکوتایە سەر شوێنی کارەکەی لە نەخۆشخانەی فێرکاریی ئەلحوسێن لە شاری ناسریە. هەفتەی ڕابردووش 3 ژنە چالاکوان (ماجدە ئەلعەبودی، ڕیام ئەلنەسیری، و نور ئەلنەسیری) دەستگیرکران، لەگەڵ چەند خۆپیشاندەرێکی دیکە بە تۆمەتی ...

أكمل القراءة »