هاوپشتی خەباتی مامۆستایان و سەرجەم موچەخۆرانین  و بەتوندی سەرکۆنەی‌ سەرکوتگەریەکانی  پارتی ئەکەین لە دێگەڵە و هەولێر

بۆ  زیاتر لە ١٢ رۆژە  دەستەیەک لە  مامۆستایان و خانەنشین و مووچەخۆران مانیان گرتووە لە خواردن و لە بەردەم ئۆفیسی UN   لە شاری سلێمانی، وەک ناڕەزایەتی دەربڕین لە بەرامبەر نەدانی مووچە و دواکەوتنی و پاشەکەوتکردنی کە  وەک پیشەی هەموو مانگێکی  حکومەتی هەرێم لە ماوەی ١٠ ساڵی ڕابردوودا چەندینبارە دەبێتەوە. ئەم مانگرتنە بە هۆی بارودۆخی  ناڕەزایەتی بەرینی جەماوەر بوەتە جێگەی پشتیوانی زۆربەی مووچەخوران و جەماوەری مافخوراو و زەحمەتکێشی هەریمـی کوردستان.

 لە بەرامبەر ئەم  مانگرتنەدا دەسەڵاتی هەرێم هەتا ئێستاش نەهاتووە بەدەم  ئەو داخوازیانەی سەرجەم موچەخۆرانەوە، و بەناچاری مانگرتوەکان کە ١٣ مامۆستا و موچەخۆرن، لە ژن و پیاو، کە لەناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستانەوە بەشدار بوون، لەژێر خێمەی نارەزایەتیەکاندا بەردەوامن لە مانگرتنەکەیان و بەهۆی جێگیرنەبوونی باری تەندروستییان و بێخوراکی  و سەرما وسۆڵەوە بەشێکیان ڕەوانەی نەخۆشخانەکان کراون  .

بەهۆێ بێباکی دەسەڵاتی ناوچەی ژێردەسەڵاتی (یەکێتی) لەبەرامبەر داخوازیەکانی موچەخۆران و مانگرتوواندا، و ساتوسەودا سیاسیەکانی حزبەکانی ئۆپۆزسێون بەکێشە و نەیامەتییەکانی جەماوەری ناڕازیەوە، و هەوەها  بۆ فشاردانانی زیاتر لە سەر حکومەتی هەریم لە هەولێر، کە پێویستە لەوێدا، وەک مەرکەزی ئیداری و سیاسی هەرێم، داواکاریە گشتێیەکان بەرەوڕوویان بکرێتەوە، وە بۆ بەرین بوونەوەی ئەم نارەزایەتیناش لە ناوچەی ژێر دەسەلاتی پارتی کە ئیستبدادێکی خنکینەر تیایدا سەپێنراوە، دوێنێ بریاردرا جێگەی ئەو ناڕەزایەتیە بگۆیزریتەوە بۆ هەولێر.

سەرلەبەیانی ئەمرۆ، سەدان لە مامۆستایانی ژن و پیاو و خەڵکی نارازی بەرەو شاری هەولێر  ڕیکەوتن و لە بازگەکانی دێگەڵە رێگایان لێگیرا بەلام  توانیان بەربەستی بازگەکە ببڕن و دەربازبن  بۆ چەند سەد مەترێک، و دواتر هێزێکی سەربازی  بە جلوبەرگی رەش و بەشێکی تریش بەجلوبەرگی سەربازیەوە، وبەغازی فرمیسکرێژ، و قۆناغە تفەنگ و هەرەشەی کوشتن لە رێپێوانەکە، چەندین مامۆستا و هاوولاتیان بریندار کرد، و بەزەبری چەک ڕیپێوانەکە گەرێنرایەوە ئەم دیوی بازگەکە و دەستبەسەر کەلوپەلی میدیاکاراندا گیرا.

دیارە هەر لەسەرەتاوە ناو هەولێر بەهێزی ئەمنی پارتی تەنرابوو، و بەشێک لەو مامۆستایانە و ئازادیخوازانە، کەئامادەسازیان دەکرد پەیوەست ببن بە خۆپێشاندەرانەوە کە لە سلێمانییەوە دێن، و یان  بانگەوازی خەڵکیان دەکرد پشتیوانی لە فەرمانبەران و مامۆستایان بکڕێت، دەستگیرکران و یەکێک لەوانە جێگری یەکێتی مامۆستایانی هەولێر و چەندین تریشیان رفێنراون.

ڕاگەینراوی وەزارەتی ناخۆی هەریم، بەشیوازی ڕژێمە دیکتاتۆری و ئیستبدایەکان، ئەم سەرکوتکگەریەی هێزەکانی بەرامبەر مامۆستایان و موچەخۆرانی ناڕازی، و پشتگۆیخستنی داخوازیە ڕەواکانیان، بە تیوری موئامرە و دەستی دەرەکی و تومەتبارکردنی ناڕازین  پاساو دەکات.

ناڕەزایەتیەکانی  کریکارا ن و زەحمەتکێشان و مامۆستایان و سەرجەم موچەخۆرانی هەرێم  و داخوازە ڕەواکانیان هەردەم بەردەوامە و چەندیش  کپ بکرێتەوە هەردەم ئەگەری سەرهەڵدانەوەیان هەیە.

ئەرکی هەرە دەستبەجێ بەرەوپشێبردنی ئەم ناڕەزایەتیانیە لەسەر بنەمای بەرژەوەندی چینایەتی سەربەخۆی خۆیان، بەرژەوەندی کرێکاران و مامۆستایان و فەرمانبەران و سەرجەم  موچەخۆران و ئینسانی زەحەمتکێش و ستەم دیدەی هەرێمی کوردستان، و زامنکردنی هاوپشتی خەباتکارانەیان لەگەڵ سەرجەم هاوچینەکانین لە سەرتاسەری عێراق وناوچەکەدا، ڕیکخراوبوونیانە لە دەوری ئامانجە ڕزگاریخوازەکانیان و مافە ڕەواکانیان.

ئێمە لە ڕیکخراوەکانی کۆمیتەی سلێمانی بەدیلی کۆمۆنیستی، لە هەمانکاتدا کە بەو پەری توانامانەوە  بەشداری خەبات و نارەزایەتیەکانی ماموستایان و سەرجەم موچەخۆرانین، و پشتیوانی لە داخوازیە ڕەواکانیان دەکەین، زۆر بەتوندیش سەرکۆنەی ئەو هێرش و پەلامارەی دەزگا سەرکوتگەرەکانی پارتی دەکەین لە دێگەڵە و هەولیر، و بە دژی ئەم سەرکۆتگەریەی پارتی و  سەرکوتگەری هەر هێزو لایەنێکین  کە لە بەرامبەر کریکاران و جەماوەری ستەمدیدە وزەحمەتکێشی هەرێمدا بکڕیت. 

 سەرکەوتوو بێت خەبات و نارەزایەتیەکانی مامۆستایان و سەرجەم مافخوراوانی هەرێمی کوردستان .

کۆمیتەی سلێمانی ڕیکخراوی بەدیلی کۆمۆنیستی لە عێراق

٩/٢/٢٠٢٥

اضف رد

لن يتم نشر البريد الإلكتروني . الحقول المطلوبة مشار لها بـ *

*

هذا الموقع يستخدم خدمة أكيسميت للتقليل من البريد المزعجة. اعرف المزيد عن كيفية التعامل مع بيانات التعليقات الخاصة بك processed.

x

‎قد يُعجبك أيضاً

حکومەتەکەی عەلی فالح زەیدی و بەرنامەی کابینەکەی، خزمەتە بە چەسپاندنی بەرژەوەندییەکانی سەرمایە و بەردەوامیدانە بەو دۆخە سیاسییەی کە هەیە

بەیاننامەی ڕێکخراوی بەدیلی کۆمۆنیستی لە عێڕاق دوای زیاتر لە شەش مانگ لە کۆتاییهاتنی گاڵتەجاڕیی هەڵبژاردنەکانی ...

بە بۆنەی گیان لەدەسدانی هاوڕێی ئازیز جەلیل شەهباز

زۆر بەداخەوە هاوڕێی ئازیزمان جەلیل عەبدال شەهباز، دوێنێ دوو شەممە (٤-٥-٢٠٢٦)، لە ڕێگەی گەڕانەوەی لە ...

بەیاننامەی ڕێکخراوی بەدیلی کۆمۆنیستی لە عێراق

بە بۆنەی یەکی ئایاری ٢٠٢٦، ڕۆژی هاوپشتی نێونەتەوەیی چینی کرێکارەوە ئەمە یەکەمجار نییە کە ڕۆژی ...

ڕاپۆرتێک لەسەر گردبوونەوەی ناڕەزایەتیی بەردەم باڵیۆزخانەی عێراق لە لەندەن، ٢٤ی نیسانی ٢٠٢٦

بۆ ڕاگەیاندنی دەستبەجێی ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان سەبارەت بە تیرۆرکردنی (یەنار محەمەد) ژنە کۆمۆنیست و ڕابەری بزووتنەوەی ...

ببنە هاوبەشی کۆبوونەوەی نارەزایەتیمان ٢٤.٤.٢٠٢٦