لەگەڵ توندوتیژبوونەوەی قەیرانی کۆمەڵایەتی لە عێراقدا، بەهۆی پەرەسەندنی قەیرانی ئابووری و سیاسی و ئایدیۆلۆژی سیستمی سەرمایەداری و ڕژێمە سیاسیـیەکەی، بوڕکانی ناڕەزایەتی جەماوەری کرێکار و زەحمەتکێشی بەتەنگهاتووی دەستی هەژاری و بێکاری و بێ خزمەتگوزاری، تا دێت زیاتر دەبێت. شیوازی جۆراوجۆری خەباتی کریکاران و کارمەندان و گەنجان و ژنان کە ڕۆژانە لە ئارادایە لە سەرجەم عیراقدا ڕەنگدانەوەی ئەم قەیرانەن. ئەم هەلومەرجە گشتیە ...
أكمل القراءة »کەمپێنی وەستانەوە بەڕووی گوڕانکاری لە یاسای باری کەسێتی( ١٨٨)ی ساڵی ١٩٥٩
پەرلەمانی عێڕاق لە کۆبوونەوەی خۆیدا، لە (٤)ی ئابی (٢٠٢٤)دا، خوێندنەوەی بۆ پڕۆژەیەکی پێشنیارکراو کرد دەربارەی گۆڕینی یاسای باری کەسێتی عێڕاق، ژمارە (١٨٨)ی ساڵی (١٩٥٩). ئەم گۆڕینەش نەک لەو ڕووەوە کە ماف و ئازادی و دەسکەوتی زیاتر بۆ ژنان و منداڵان دەستەبەر بکات، بەپێی ئەو پەرەسەندن و پێشکەوتنە گەورانەی کە لە کۆمەڵگەی عێڕاق و جیهاندا هاتوونەتە ئاراوە، بەڵکو بەپێچەوانەوە، بۆ لێ ...
أكمل القراءة »بەتوندی سەرکۆنەی توندوتیژی و کوشتنی هاوڵاتیـیان دەکەین لە لایەن کۆماندۆ و چەکدارانی حزبەکانی دەسەڵاتەوە
کۆمیتەی سلێمانی / ڕێکخراوی بەدیلی کۆمۆنیستی لە عێڕاق ماوەیەکە لە سلێمانی و چەند شار و شارۆچکەیەکی ئەو پارێزگایە، دیاردەی تەقە لێ کردن، بریندارکردنی بەمەبەست و کوشتن، پەرەی سەندووە، لە لایەن چەکدارانی ناسراو بە (کۆماندۆ)ی سەر بە هێزەکانی پێشمەرگەی حزبی دەسەڵاتدار لە "زۆنی سەوز". (کۆماندۆ) لە چوار چێوەی هێزی (ئاسایش) و (پۆلیس)دا ڕێکـنەخراوە و لەژێر فەرمانی بەرپرسانی پلە باڵای حزبی و ...
أكمل القراءة »بەتوندی ئیدانەی تیرۆری ڕۆژنامەنوسان دەکەین لە هەرێمی کوردستان لە لایەن دەوڵەتی تورکیاوە
کۆمیتەی سلێمانی/ ڕێکخراوی بەدیلی کۆمۆنیستی لە عێڕاق درۆنێکی تورکیا، جومعە (٢٣-٨-٢٠٢٤) ئۆتۆمبیلێکی کردۆتە ئامانج، لە نزیک گوندی (تەپەڕەش) لەسەر ڕێگای سەرەکی هەڵەبجە-سەیدسادق، کە تیمێکی ڕۆژنامەوانی تێدا بووە و خەریکی کاری میدیایی بوون بۆ کۆمپانیایەک کە خاوەن مۆڵەتی فەڕمییە لە لای وەزارەتی ڕۆشنبیری حکومەتی هەرێم، لە ئەنجامدا دوو ڕۆژنامەنوس لەناو ئەو ئۆتۆمبێلەدا بەناوەکانی (گوڵستان تارا) و (هێرۆ بەهادین) تیرۆرکراون و یەکێکی ...
أكمل القراءة »به توندی سەرکۆنەی داخستنی بارەگای حزبەکان و دەستبەسەراگرتنی دارایـیەکانیان دەکەین
ڕۆژی (١-٨-٢٠٢٤)، کۆمسیۆنی دادوەری هەڵبژاردنەکان لە (ئەنجومەنی باڵای دادوەری) عێراق، بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی کۆمەڵێک حزبی دەرکرد، کە هەر سێ حزبی: (ئازادی و دیموکراسی)، (بەرەی خەباتی دیموکراسی)، و (تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان)ن، بە بیانووی ئەوەی پەیوەندیـیان بە لایەنی بیانیـیەوە هەیە و مەترسیـین بۆ سەر ئاسایشی نیشتمانی عێراق. بەپێی ئەو بڕیارەی کە (کۆمیسیۆنی دادوەری هەڵبژاردنەکان) دەریکردووە، دەبێ ئەو سێ حزبە سیاسیـیە هەڵبوەشێنرێـنەوە، بارەگاکانیان ...
أكمل القراءة »هێرشی سەربازی دەوڵەتی تورکیا بۆ ناو هەرێمی کوردستان، و هەر هەماهەنگیەکی حکومەتی ناوەند و هەریم لە گەڵیدا، سەرکۆنە دەکەین
هێرشی سەربازی دەوڵەتی تورکیا بۆ ناو هەرێمی کوردستان، و هەر هەماهەنگیـیەکی حکومەتی ناوەند و هەرێم لەگەڵیدا، سەرکۆنە دەکەین. لە ناوەڕاستی حوزەیرانی ئەمساڵ (٢٠٢٤)ەوە، سوپای تورکیا، بە هەزار سەرباز و سێ سەد زرێـپۆش و تۆپ و چەکی قورسەوە، جوڵەی کردووە و هاتۆتەناو هەرێمی کوردستانی عێڕاقەوە، لە قەزای ئامێدی سەر بە پارێزگای دهۆک، و ڕۆژانە ڕێگە گشتییەکانى هەرێم بەکار دەهێنێ و هەڵدەستێ ...
أكمل القراءة »نا بۆ ڕاگواستنی حزب و ڕێکخراوەکانی کوردستانی ئێران لە ئۆردوگاکانیانەوە بۆ کەمپەکانی ئاوارەیی
ڕاگەیاندنی لیژنەی سلێمانیی ڕێکخراوی بەدیلی کۆمۆنیستی لە عێڕاق ئەو حزب و ڕێکخراوانەی کوردستانی ئێران کە لە ئۆردووگاکانی دەورووبەری شاری سلێمانی، واتا لە (زڕگوێز و زڕگوێزەڵە و بانە گەورە)ن، (ئاسایشی گشتی حكومەتی هەرێم) ئاگاداری کردوونەتەوە کە دەبێ ئۆردووگاکانیان چۆڵ بکەن و لە کەمپی ئاوارەکانی (عەربەت) و (سورداش) نیشتەجێ بن. تا ئێستا ئەم حزب و ڕێکخراوانە لەم ئۆردووگایانەدا هەوڵیانداوە ئاسایشی خۆیان بپارێزن ...
أكمل القراءة »بەیاننامەی ڕێکخراوی بەدیلی کۆمۆنیستی لە عیراق بە بۆنەی مەرگی هاوڕێی ئازیزمان حوسێنی مراد بیگی (حەمە سور)
دوای دوانزە ساڵ لە ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ نەخۆشی شێرپەنجە، شەوی شەممە (٤-٥-٢٠٢٤)، لە سوید و لە شاری ستۆکهۆڵم، دڵی پڕ لە میهرەبانی و ئینساندۆستی هاوڕێ (حەمە سور) بۆ هەمیشە لە لێدان کەوت، و هەڵسوڕاوێکی بەرجەستەی کۆمۆنیستی ناو بزوتنەوەی کۆمۆنیستی ئێران و کوردستان بەجێیهێشتین. هاوڕێ (حەمە سور) بە درێژایی نیو سەدە لە خەباتی پەیگیرانەی کۆمۆنیستی بەردەوام، لە دەورانی جیاوازی دکتاتۆریەتی شاهەنشایی و ...
أكمل القراءة »ڕێکخراوکردن و یەکگرتووکردنی خەباتی چینایەتی کرێکاران ئەرکی هەرە دەستبەجێـیە
کرێکارانی جیهان یەکگرن! بەبۆنەی یەکی ئایارەوە یەکی ئایار، ڕۆژی جیهانی هاوپشتی نێونەتەوەیی کرێکاران و ڕۆژی خەباتیانە بۆ ڕزگاربوون لە سیستمی سەرمایەداری و بنیاتنانی کۆمەڵگایەکی بێ چین و چەوساندنەوە و شەڕ. سەرمایەداری جیهانی بە سەردەمی قەیرانێکی ئاوێتەیی ئابووری و سیاسی و جیۆپۆلەتیکیدا تێدەپەڕێت، لەگەڵ توندبوونەوەی میلیتاریزم و ململانێ نێودەوڵەتییەکان و شەڕەکان، کە خەریکە بە شێوەیەکی کارەساتبار ژینگە تێکدەدەن و نەهامەتی ...
أكمل القراءة »برسی کردنی خەڵکی کوردستان و سەرکوتی ناڕەزایەتییەکانیان، مایەپووچی و ڕیسوایی دەسەڵاتە لە هەرێم
یەک شەممە (٢٤-٣-٢٠٢٤) مامۆستایان و فەرمابنەران لە چەند شارێکی هەرێمی کوردستان بایکۆتی دەوامیان ڕاگەیاند و دوو شەممەش لە سلێمانی خۆپێشاندان کرا؛ دژی پێندانی مووچە، و خۆپێشاندەران ناڕەزایەتی خۆشیان دەربڕی بەرامبەر "هەژماری من"ی حکومەتی هەرێم. هەروەها لە هەولێریش هاشتاگی "دەسەڵات کوا موچەکەم" ڕاگەێندرا. بڕیار بوو خۆپێشاندانەکە بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی، ڕووبکاتە ئۆفیسی سەرکردایەتی (یەکێتی) لە دەباشان، بەڵام دامودەزگا سەرکوتگەرەکانی ئەم حزبە بە ...
أكمل القراءة »
منظمة البديل الشيوعي في العراق تنظيم شيوعي عمالي منهجه الفكري والسياسي ماركسي مستنبط من “البيان الشيوعي”
