بەتوندی ئیدانەی تیرۆری ڕۆژنامەنوسان دەکەین لە هەرێمی کوردستان لە لایەن دەوڵەتی تورکیاوە

کۆمیتەی سلێمانی/ ڕێکخراوی بەدیلی کۆمۆنیستی لە عێڕاق

درۆنێکی تورکیا، جومعە (٢٣-٨-٢٠٢٤) ئۆتۆمبیلێکی کردۆتە ئامانج، لە نزیک گوندی (تەپەڕەش) لەسەر ڕێگای سەرەکی هەڵەبجە-سەیدسادق، کە تیمێکی ڕۆژنامەوانی تێدا بووە و خەریکی کاری میدیایی بوون بۆ کۆمپانیایەک کە خاوەن مۆڵەتی فەڕمییە لە لای وەزارەتی ڕۆشنبیری حکومەتی هەرێم، لە ئەنجامدا دوو ڕۆژنامەنوس لەناو ئەو ئۆتۆمبێلەدا بەناوەکانی (گوڵستان تارا) و (هێرۆ بەهادین) تیرۆرکراون و یەکێکی دیکەش بە سەختی برینداربووە.

ئەنجامدانی تاوانی تیرۆر و تۆپبارانی هەوایی و زەمینی و لەشکرکێشی بۆ ناو قوڵایی هەرێمی کوردستان، لە لایەن سوپای تورکیاوە لە سێ دەیەی ڕابردوودا بەردەوام بووە، بەڵام بە واژۆکردنی کۆمەڵیک گرێبەستی ئەمنی و سەربازی و بازرگانی و ئابووری لەگەڵ سەردانی ئۆردوگان لە (٢٢ی ئەپریلی ٢٠٢٤) بۆ بەغدا و هەولێر، ئەم تیرۆر و لەشکرکێشییە چۆتەناو قۆناغێکی مەترسیدارەوە، بەتایبەت بەپێی لێدوانی وەزیری بەرگری عێڕاق (ثابت العباسي) هەردوو وڵات (ناوەندێکی هاوئاهەنگی ئیستیخباراتی هاوبەش) یان دروست کردووە.

(کۆمیتەی سلێمانی/ ڕێکخراوی بەدیلی کۆمۆنیستی لە عێڕاق)، وێڕای پرسە و سەرەخۆشی خۆی بۆ خانەوادە و کەسوکاری قوربانییەکان، بە توندیش ئیدانەی ئەم تاوانە تیرۆرستییەی دەوڵەتی تورکیا و هەر دەسگرۆییەکی حکومەتی ناوەند و هەرێم بۆ ئەو تاوانانە ڕیسوا دەکات. هەروەها، شانبەشانی جەماوەری ناڕازی هەرێم دژی ئەم تاونکارییانە دەوەستێتەوە، و داوا لە ئازادیخوازان و هەر ڕێکخراوەیەکی جەماوەری و حزب و لایەنێک دەکات کە لایەنگری پاراستنی ماف و ئازادی کاری ڕۆژنامەوانین، دەنگی ناڕەزایەتی خۆیان هەڵبڕن و بەهەر شێوازێک بۆیان گونجاوە بەشدار بن لەو هەوڵ و چالاکییانەدا کە دەیەوێت سنورێک بۆ ئەم تیرۆر و دەستدرێژییانە دابنێت.

٢٤-٨-٢٠٢٤

اضف رد

لن يتم نشر البريد الإلكتروني . الحقول المطلوبة مشار لها بـ *

*

هذا الموقع يستخدم خدمة أكيسميت للتقليل من البريد المزعجة. اعرف المزيد عن كيفية التعامل مع بيانات التعليقات الخاصة بك processed.

x

‎قد يُعجبك أيضاً

لێکەوتەکانی جەنگی ئەمریکا-ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، هاوپەیمانی سەربازیی سعودی-تورکی-پاکستانی وەک نموونەیەک!

عەبدوڵڵا ساڵح ووتراوە: "جەنگ سیاسەتە کاتێک وشەکان شکست دێنن، ئابووریـیە کاتێک بەرژەوەندیـیەکان بەریەک دەکەون، و ...

کوشتنی ژنان، لوتکەی شاخە بەفرینەکەی توندوتیژیی خێزانییە، کە لە پشت هەواڵەکانەوە شاردراوەتەوە

شیرین عەبدوڵڵا دیاردەی توندوتیژی دژ بە ژنان و کوشتنیان لە عێراق و هەرێمی کوردستان، وەک ...

کۆمۆنیزم دەبێ ئاڵتەرناتیڤێکی سیاسی سۆشیالیستی و پڕۆلیتاری بە عەمەلی بخاتە بەردەم کۆمەڵگە

نادر عەبدولحەمید هەرێم لە پڕۆسەیەکی مێژوویی جیهانیدا لە سەرەتای نەوەتەکانی سەدەی بیستەوە (١٩٩١) کۆمەڵگەی کوردستان ...

ڕۆژنامەی ڕەوت ژمارە ٤٢

ژمارە (42)ی ڕۆژنامەی (ڕەوت)، ئەیلول/ سێپتێمبەری (2026)، بڵاوکرایەوە ڕۆژنامەی (ڕەوت) بە چاپی وەرەق لە هەرێمی ...

بەیاننامەی ڕێکخراوی بەدیلی کۆمۆنیستی لە عێڕاق، لە یادی هەشت ساڵەی دامەزراندنیدا

یادی هەشت ساڵەی دامەزراندنی ڕێکخراوی بەدیلی کۆمۆنیستی لە عێراق دەکەینەوە، و هەر ساتە هەست بە ...