کوردی

لەباربردنی منداڵ، قەیرانێکی ئینسانی شاراوە!

ساڵانە هەزاران ژن ناچار دەبن بڕیاری زۆر قورس سەبارەت بە دووگیانبوونیان بدەن، و ڕەنگە قورسترینیان پەنابردن بێت بۆ لەباربردن، واتە کۆتاییهێنانی بە ئەنقەستی دووگیانیی نەخوازراو. لەباربردن یەکێکە لەو دیاردانەی کە دژایەتی پەیوەندیـیە کۆمەڵایەتیـیە ئیستغلالکارە باوەکان لەگەڵ بوونی مرۆڤدا ئاشکرا دەکات، جۆرێکە لە توندوتیژی کۆمەڵایەتی لە دژی ژنان و لە دژی کۆرپەلەی لەدایک نەبوو، و گوزارشە لە لوتکەی نائومێدی مرۆڤ بەرامبەر ...

أكمل القراءة »

تایبەتمەندییەکانی میدیای کۆمۆنیستی و ئاستەنگییەکانی بەردەمی

چاوپێکەوتنی ڕۆژنامەی (ڕەوت) لەگەڵ هاوڕێ (ئەحمەد مەرزوق) لە لیژنەی ڕاگەیاندنی ڕێکخراوی بەدیلی کۆمۆنیستی ڕەوت: سوپاس هاوڕێ (ئەحمەد مەرزوق) بۆ ئامادەییتان بۆ ئەم چاوپێکەوتنە، با لەو پرسیارەوە دەستپێبکەین کە بەڕای ئێوە تایبەتمەندییەکانی میدیای کۆمۆنیستی چین و لە کوێدان؟ ئەحمەد مەرزوق: سەرەتا سوپاستان دەکەم بۆ ڕەخساندنی ئەم دەرفەتە تا دەربارەی میدیای کۆمۆنیستی بەگشتی و میدیای (ڕێکخراوی بەدیلی کۆمۆنیستی) بە دیاریکراوی بدوێم. گرینگترین ...

أكمل القراءة »

پرسەکانی بێکاری لە هەرێمی کوردستانی عێڕاق

نەوزاد بابان لە لێدوانێکی ڕادیۆییدا: دەبێ بیمەی بێکاری بەسەر حکومەت و حزبەکانی دەسەڵاتدا بسەپێندرێت، ئەویش بەهێزی ڕێکخراوبوونی بێکاران و ڕاکێشانی پشتیوانی بەشەکانی تری کرێکارانی لەسەرکار بۆ ماف و خواستی ڕەوای بێکاران و هێنانەدی هاوپشتی چینایەتی کرێکاری لە کوردستاندا. ڕوونکردنەوە: ئەوەی دەیخوێننەوە چاوپێکەوتنی بەڕێز خاتوو (ڤانیا)یە لە بەرنامەی (ڕۆژباش) و لە ڕادوێی (دەنگی گۆڕان) لەگەڵ (نەوزاد بابان)، سەبارەت بە پرسەکانی بێکاری ...

أكمل القراءة »

ڕۆژنامەی ڕەوت ژمارە 24

ژمارەی نوێی(٢٤) ی ڕۆژنامەی ڕەوت ، بڵاوکرایەوە بایەخێکی گرنگی ئەم ژمارەیە لە وەدایە سەبارەت بە پەسەندکردنی بودجەی عێراق و پەیوەندی بە هەرێمی کوردستانەوە، ڕوانگەو هەلوێستی سیاسی ڕێکخراوەی بەدیل و ناڕەزایەتیەکانی سەرتاسەری عێراق ئاگادار دەبن. هەر لەو پەیوەندەداو بۆ تێگەیشتن لە کێشەکانی هەرێمی کوردستان، لە نێو ڕەوەندە چینایەتیەکاندا دەتوانین بۆ وەڵامدانەوەیمان دەستبکەوێت. لایەنێکی تر لە بڵاوبونەوەیەکی مەترسداری تیرۆری فکری وجەستەیی، هەڕەشەیەکی ...

أكمل القراءة »

ئاوڕدانەوە لە ژینی سەرگەردانیمان

ڕەزا تاوانێ کە خۆمان هۆکاری نەبووین، بووە بە بەشێ لە ژیانی ڕۆژانەمان. برسێتی و بێکاری و نەبوونی بەرۆکی گرتووین، بووە بە مۆتەکەی ژیانی ڕۆژانەمان. ئەگەر ئاوڕ لە ژیانی گەنجانی کچ و کوڕ دەینەوە دەبینین لە دۆزەخدان، ئاوات بە مردن دەخوازین کە دەبینین چەندین خوێنکار کە خوێندنیان تەواوکردووە، ناتوانن کارێک لە بواری خوێندنەکەی خۆیاندا بەدەست بهێنن، و ناچار هەندێکیان بەدوای کاری ...

أكمل القراءة »

سەبارەت بە تیرۆری هونەرمەند خواناس وریا

  تیرۆری ئەم هونەرمەندە لە ئێوارەی پێنج شەممەی (٢٢-٦-٢٠٢٣)، لەناو بازاڕی چەمچەماڵ، لە لایەن هاوڕێیەکی خۆیەوە، و لەسەر جیاوازی بیروڕا دەربارەی ئایین، ڕووداوێکی دڵتەزێن و ویژدان هەژێنە، بەڵام ئاماژە و گوزارشیش لە زۆر شتی تر دەکات. لەژێر چەتری دەسەڵاتی حزبە ناسیونالیستەکانی کوردستان بە درێژایی سێ دەیە لە فەرمانڕەوایەتییان، مەیدان ئاوەڵاکراوەتەوە بۆ بانگخوازان و سەلەفییەکان و مەلای مزگەوتەکان، کە نەک هەرچی ...

أكمل القراءة »

قەدەغە کردنی چالاکیی (یەکێتی گشتی خوێندکاران) و یەکێتیـیەکانی تر کردەیەکی ئیستیبدادیـیە و دەبێ دەستبەجێ هەڵبوەشێنرێتەوە

لەم دواییانەدا دەرکەوتووە کە (وەزارەتی خوێندنی باڵا و تۆژینەوەی زانستی) لە عێراق، لە (٣٠)ی ئایاری (٢٠٢٣)، نامەیەکی بۆ هەموو زانکۆکان ناردووە، کە تیایدا پێدادەگرێت لەسەر "ڕێگەپێنەدانی" کار و چالاکی (یەکێتی گشتی خوێندکاران لە کۆماری عێڕاق) و هاوشێوەکانیان لە (ڕێکخراوە و پێکهاتەی تر) لەناو زانکۆکان، و چاودێریکردنی جوڵە و چالاکییەکانیان. گرتنەبەری ئەم ڕێکارە سەرکوتگەرانەیە، نەک هەر داسەپاندنی کەش و هەوایەکی فاشیـیانە ...

أكمل القراءة »

بەرەو پێش بە دژی تیرۆریزمی ئیسلامی سیاسی و بۆ چەسپاندنی بیروڕای ئازاد.

ئیوارەی پێنج شەمەی (٢٢/٦/٢٠٢٣) هونەرمەندی لاو و ئازادیخواز (خواناس وریا)، دانیشتوی شاری چەمچەمال، لەناو بازاری ئەم شارەدا تیرۆر کرا لە لایەن تاوانبارێکی بەناو هاوەڵی خۆی کە ئیسلامیستە و لە هەمان کاتدا چەکداری هیزەکانی (٧٠)ی (یەکێتی نیشتمانی کوردستان)ە. تیرۆرکردنی هونەرمەندی بە توانا (خواناس وریا) ویژدانی هەموو کەسێکی ئینساندۆست و ئازادیخوازی لە کۆمەڵگەی کوردستاندا هەژاندووە، و بە دوای وەڵامێکەوەن لە بەرامبەر ئەم ...

أكمل القراءة »

بەیاننامەی ڕێکخراوی بەدیلی کۆمۆنیستی سەبارەت بە یاسای بودجەی ئێستای عێڕاق

دوای زیاتر لە هەشت مانگ لە ململانێ و گرژی نێوان حزب و هێزەکانی ڕژێم، یاسای بودجە بۆ ماوەی سێ ساڵ دەنگی پێ درا. دوا ڤێرژنی ئەم بودجەیە حەفتا و نۆ ماددەی لە خۆ گرتووە، کە پلان و بەرنامەی ئەم ڕژێمە سیاسییە و ستڕاتیژە دارایی و ئابوورییەکەی دەردەخات بۆ ساڵانی (٢٠٢٣) و (٢٠٢٤) و (٢٠٢٥). ئەم بودجەیە بە گەورەترین بودجە لە ...

أكمل القراءة »

بنەچەی ڕۆژی یەکی ئایار لە کوێوە هاتووە؟

نووسینی: ڕۆزا لۆکسەمبۆرگ و. لە ئینگلیزییەوە: ئازاد ئارمان هزری کامەرانی وەک یەک جەژن و پشووی پرۆلیتاری، بە پێناس و وەسیلەی جێبەجێ کردنی (٨) سەعات کار لە ڕۆژێکدا یەکەمین جار لە ئوسترالیا لە مالبۆرن لە دایک بوو. کرێکارانی ئوسترالیا لە ساڵی (١٨٥٦) بە کۆمەل بڕیاری یان دا یەک ڕۆژ کار رابگرن و کۆبوونەوە و مەراسیم بەرێبخەن لە پێناوی چەسپاندنی (٨) سەعات ...

أكمل القراءة »