بێـباکی حکومەتی هەرێم لەئاست داواکاریـیەکانی مامۆستایان و موچەخۆران، دژایەتی کۆمەڵگەی کوردستانە

ڕاگەیاندنێک لە ڕۆژنامەی (ڕەوت)ەوە

پتر لە دوو مانگ و نیوە ناڕەزایەتی مامۆستایان، فەرمانبەران و خانەنشینان و کرێکاران بەشێوازی جۆراجۆری خەبات بەردەوامە، هەر لە مانگرتن و بایکۆتی وانەووتنەوە، تا گردبوونەوە و بەرپاکردنی خۆپێشاندانی سەراسەری و جەماوەری، تا بردنی خۆپیشاندانەکان بۆ بەغدا و کۆبوونەوە لە گۆڕەپانی ئازادی و دووبارە خۆپیشاندانی ئەمڕۆ لە (٣/١٢/٢٠٢٣)دا.

تا ئێستا دەسەڵات هیچ ئامادەیـیەکی نیشان نەداوە بۆ وەڵامدانەوە بە داواکاریـیەکانیان لە پێدانی موچە و گەڕانەوەی پاشەکەوت و پلەبەرزکردنەوە، و دامەزراندنی وانەبێژان، هەروەها زۆر بێـباکە لەئاست ئەرک و ڕەنجکێشانی مامۆستایان و سەرجەم سیستمی پەروەردە و خوێندنی گشتیدا، نەک هەر ئەوەش بەڵکو دەیەوێت بەر بە شەپۆلی فراوانی خۆپیشاندانەکان بگرێت لە ڕێگای فشار خستنەسەر بەڕێوەبەرەکان و هەڕەشەی دەرکردن لەسەر کاری مامۆستایان و زەبروزەنگ بەرامبەر خۆپێشاندەران.

لەم ڕاستایەدا لە خۆپێشاندانی ئەمڕۆی شاری سلێمانیدا، مامۆستا (ئەبوبەکر) دانشتوی هەڵەبجە و (خالد مەجید) هەڵسوڕاوی ناڕەزایەتیـیەکان و (نەوزاد بابان) ئەندامی دەستەی نوسەرانی ڕۆژنامەی (ڕەوت) بۆ ماوەی سێ (٣) سەعات لەلایەن (ئاسایش)ەوە دەستبەسەر دەکرێن و دواتر ئازاد دەکرێن.

ئێمە ئەم سەرکوتگەریـیە بە توندی سەکۆنە دەکەین کە پێشێلکردنێکی ئاشکرای مافی خۆپێشاندان و مانگرتن و بایکۆتی هاوڵاتیـیانە. ئەم حکومەت و دەسەڵاتە بەرپرسیارە لە بەردەوامیی پرۆسەی خوێندن و ڕێزگرتن لە شکۆی ئینسانی مامۆستایان و موچەخۆران، بۆی نیـیە خۆی لە وەڵامی ئەم داواکاریـیانە بدزێتەوە، دەبێ دەستبەجێ جێبەجێـیان بکات.

دەستەی بەڕێوەبەری ڕۆژنامەی (ڕەوت).

٣-١٢-٢٠٢٣

اضف رد

لن يتم نشر البريد الإلكتروني . الحقول المطلوبة مشار لها بـ *

*

هذا الموقع يستخدم خدمة أكيسميت للتقليل من البريد المزعجة. اعرف المزيد عن كيفية التعامل مع بيانات التعليقات الخاصة بك processed.

x

‎قد يُعجبك أيضاً

لێکەوتەکانی جەنگی ئەمریکا-ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، هاوپەیمانی سەربازیی سعودی-تورکی-پاکستانی وەک نموونەیەک!

عەبدوڵڵا ساڵح ووتراوە: "جەنگ سیاسەتە کاتێک وشەکان شکست دێنن، ئابووریـیە کاتێک بەرژەوەندیـیەکان بەریەک دەکەون، و ...

کوشتنی ژنان، لوتکەی شاخە بەفرینەکەی توندوتیژیی خێزانییە، کە لە پشت هەواڵەکانەوە شاردراوەتەوە

شیرین عەبدوڵڵا دیاردەی توندوتیژی دژ بە ژنان و کوشتنیان لە عێراق و هەرێمی کوردستان، وەک ...

کۆمۆنیزم دەبێ ئاڵتەرناتیڤێکی سیاسی سۆشیالیستی و پڕۆلیتاری بە عەمەلی بخاتە بەردەم کۆمەڵگە

نادر عەبدولحەمید هەرێم لە پڕۆسەیەکی مێژوویی جیهانیدا لە سەرەتای نەوەتەکانی سەدەی بیستەوە (١٩٩١) کۆمەڵگەی کوردستان ...

ڕۆژنامەی ڕەوت ژمارە ٤٢

ژمارە (42)ی ڕۆژنامەی (ڕەوت)، ئەیلول/ سێپتێمبەری (2026)، بڵاوکرایەوە ڕۆژنامەی (ڕەوت) بە چاپی وەرەق لە هەرێمی ...

بەیاننامەی ڕێکخراوی بەدیلی کۆمۆنیستی لە عێڕاق، لە یادی هەشت ساڵەی دامەزراندنیدا

یادی هەشت ساڵەی دامەزراندنی ڕێکخراوی بەدیلی کۆمۆنیستی لە عێراق دەکەینەوە، و هەر ساتە هەست بە ...