هاوپشتیمان بۆ هونەرمەندانی شانۆیی
عومەر عەبدوالا و شکۆ عومەر ڕادەگەیەنین
دوێنی هیزەکانی پۆلیسی ئیدارەی گشتیی شاری کەلار هەستان بەگرتنی هەردوو هونەرمەندی شانۆیی بەڕیزان عومەر عەبدوالا و شکۆ عومەر کە ئەندامانی تیپیی شانۆیی ئەستیرەی ئەو شارەن وهەتا ئەمرۆ لە زینداندا ڕاگیرابوون.
ئەمە چەندهەمین جارە، لەماوەی سێ ساڵی ڕابردوودا، ئەم هونەرمەندانە بانگ ئەکرێن بۆ داداگا، لە سەر دەعوای نۆینەرێکی (یەکیەتی زانیانی ئیسلامی)، کە گوایا لە نمایشێکی شانۆگەریدا کە لە وەرزێکی شانۆگەریی لەو شارەدا ئەنجامداروە، سوکایەتیان کردووە بە بیر و باوەڕیان.
لە کاتێکدا کە مەلاکان و ئیسلامیستەکان بێ هێچ ڕێگریەک لەلایەن دەسەڵاتدارانەوە، هەردەم لە مزگەوت و دامودەزگا ئاینیەکانیانەوە لەهەرێمی کوردستان، هێرش ئەکەنە سەرسادەترین ماف وئازادیەکانی ژنان و تەنانەت سوکایەتیان پێئەکەن وزەمینەی تیرۆریان ئەسازینن، کەچی لەسەر ڕەخنە لەهەمان ئەو کردەوانە، ئەوێش لە نمایشیکی هونەریدا، هونەرمەندان ئەبرێن بۆ دادگا و مافی دەرىڕینی رای ئازادیان لێ زەوت ئەکرێ.
(دەستەی بەڕێوبەری ڕۆژنامەی ڕەوت) لە کاتێکدا هاوپشتی خۆی بۆهەردوو هونەرمەند ڕادەگەیەنێ، سەرکۆنەی هێزەکانی پۆلیسی کەلار و گرتنی ئەو هونەرمەندا ئەکات، و جەخت لە سەر ئەوە ئەکات کە ئەبێ دادگا سەربەخۆ بێت و پابەندی بەرگریکردن بێت لە دەربرینی ڕای ئازاد.
دەستەی بەریوەبەریی ڕۆژنامەی ڕەوت
٢٧ ئەیلولی ٢٠٢٣