چوارەمین ساڵیادی ڕاپەڕینی ئۆکتۆبەری (٢٠١٢٩) لە (گۆڕەپانی تەحریر)ی بەغدا بەرز ڕاگیرا

یەک شەممەی (١-١٠-٢٠٢٣) سەدان خۆپێشاندەر، لە (گۆڕەپانی تەحریر)، بەشداریان کرد لە یادکردنەوەی چوارەمین ساڵی (ڕاپەڕینی ئۆکتۆبەر) کە لە ساڵی (٢٠١٩)دا سەریهەڵدا.

خۆپێشاندەران لە کاتێکدا وێنەی ئەو قوربانیانەیان بەرزکردبۆوە کە گیان بەخشی لەپێناو هێنانەدی ئامانجەکانی ئەم ڕاپەڕینەدا، ئیدانەی سیاسەتەکانی ڕژێمی فەرمانڕەوای ئێستای عێڕاقیان کرد، و خوازیاری ڕزگاری بوون لە دەست ئەم ڕژێمە ئیسلامی و قەومیـیە.

هەروەها خۆپێشاندەران هەموو ئەو حزب و هێزانەشیان سەرکۆنەکرد کە خۆیان بە هەڵقوڵاوی ڕاپەڕینەکە دادەنێنن و بەشداری هەڵبژاردنی پارێزگاکان دەکەن. خۆپێشاندەران ئەو لایەنانەیان وەک هێزی دژە شۆڕش و دوژمنی ئەو جەماوەرە دانا کە خوازیاری گۆڕانکاری ڕیشەیـیـیە.

ئەمە و خۆپێشاندەران جەختیان لەوەش کردەوە کە هەر بەردەوام دەبن لە خەباتی خۆیاندا دژی ئەم دەسەڵاتە فەرمانڕەوایەی ئێستا، چونکە بارودۆخی سەرکوت و تیرۆر و نەبوونی خزمەتگوزاری و بێکاریـیەکی بەربڵاو هەر بەردەوامی هەیە و بگرە لەناو زۆرێک لە توێژە کۆمەڵایەتییەکانیشدا بارودۆخەکە تا دێت خراپتر دەبێت.

(ڕێکخراوی بەدیلی کۆمۆنیستی لە عێراق) لەو بۆنەیەدا بەشداری کرد، و چەند دروشمێکی بەرزکردەوە، لەوانە (ڕیزی چینایەتی سەربەخۆی کرێکاران و زەحمەتکێشان و بەهەژارکراوان، ڕێگای ڕزگاربوونە لەم ڕژێمەی ئێستا)، لەگەڵ دروشمی (ئازادی و یەکسانی ژنان و خەباتی سەربەخۆ بۆ گەیشتن پێی، پێوەری شۆڕشگێڕانەی هەموو ڕاپەڕینێکە) ئەمە جگە لە بەرزکردنەوەی دروشمی (هەموو دەسەڵات بۆ جەماوەری ڕاپەڕیوو) کە دروشمی سەرەکی ڕێکخراوەکە بوو لە کاتی ڕاپەڕینەکەی ساڵی (٢٠١٩)دا، هەروەها بەیاننامەکەی ڕێکخراویش بەبۆنەی چوارەمین ساڵیادی ڕاپەڕینی ئۆکتۆبەرەوە لەنێو ئاپۆڕەی جەماوەری خۆپێشاندەردا دابەشکرا.

جێگای سەرنجە کە (کۆڕبەندی ڕاپەڕیوانی شۆڕشگێڕ)یش بەشداریان کرد لەم یادەکردنەوەدا، بە بەرزکردنەوەی چەندین دروشم کە داوای ڕزگاری یەکجارییان دەکرد لەم ڕژێمەی ئێستا. ئەمە و چالاکوانانی (کۆڕبەند)ەکەش بەیاننامەکەی خۆیان بەم بۆنەیەوە لەنێو خۆپێشاندەراندا بڵاو کردەوە.

لەم خۆپێشاندانەی یادکردنەوەیەدا، هێزە ئەمنییەکانی ڕژێم هەستان بە گەمارۆدانی (گۆڕەپانی تەحریر) و دروستکردنی ئاستەنگی بۆیان و هەوڵیاندا بڵاوەیان پێبکەن، وە نزیک کاتژمێر شەشی ئێوارە ڕاستەوخۆ  هەستان بە سەرکوتکردنیان و بە زۆر بڵاوە پێکردنیان.

شایانی باسە لە هەندێ شاری تریش خۆپیشاندانی هاوشێوە دەستی پێکرد بۆ بەدیهێنانی ئامانجەکانی (ڕاپەڕینی ئۆکتۆبەر) لەوانە لە شاری (ناسریە) و لە (گۆڕەپانی ئەلحەبوبی).

اضف رد

لن يتم نشر البريد الإلكتروني . الحقول المطلوبة مشار لها بـ *

*

هذا الموقع يستخدم خدمة أكيسميت للتقليل من البريد المزعجة. اعرف المزيد عن كيفية التعامل مع بيانات التعليقات الخاصة بك processed.

x

‎قد يُعجبك أيضاً

لێکەوتەکانی جەنگی ئەمریکا-ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، هاوپەیمانی سەربازیی سعودی-تورکی-پاکستانی وەک نموونەیەک!

عەبدوڵڵا ساڵح ووتراوە: "جەنگ سیاسەتە کاتێک وشەکان شکست دێنن، ئابووریـیە کاتێک بەرژەوەندیـیەکان بەریەک دەکەون، و ...

کوشتنی ژنان، لوتکەی شاخە بەفرینەکەی توندوتیژیی خێزانییە، کە لە پشت هەواڵەکانەوە شاردراوەتەوە

شیرین عەبدوڵڵا دیاردەی توندوتیژی دژ بە ژنان و کوشتنیان لە عێراق و هەرێمی کوردستان، وەک ...

کۆمۆنیزم دەبێ ئاڵتەرناتیڤێکی سیاسی سۆشیالیستی و پڕۆلیتاری بە عەمەلی بخاتە بەردەم کۆمەڵگە

نادر عەبدولحەمید هەرێم لە پڕۆسەیەکی مێژوویی جیهانیدا لە سەرەتای نەوەتەکانی سەدەی بیستەوە (١٩٩١) کۆمەڵگەی کوردستان ...

ڕۆژنامەی ڕەوت ژمارە ٤٢

ژمارە (42)ی ڕۆژنامەی (ڕەوت)، ئەیلول/ سێپتێمبەری (2026)، بڵاوکرایەوە ڕۆژنامەی (ڕەوت) بە چاپی وەرەق لە هەرێمی ...

بەیاننامەی ڕێکخراوی بەدیلی کۆمۆنیستی لە عێڕاق، لە یادی هەشت ساڵەی دامەزراندنیدا

یادی هەشت ساڵەی دامەزراندنی ڕێکخراوی بەدیلی کۆمۆنیستی لە عێراق دەکەینەوە، و هەر ساتە هەست بە ...