بەیاننامە

سەبارەت بە ڕووداوەکانی ئەم دوایـیەی شاری کەرکووک

ڕێکخراوی بەدیلی کۆمۆنیستی لە عێڕاق هێزە میلیشیاکانی سەر بە حزبەکانی دەسەڵات و حکومەتی ناوەندی لە شاری کەرکووک، تەقەی ڕاستەوخۆیان ئاڕاستەی خۆپێشاندەرانی گەڕەکی (ڕەحیماوا) کرد کە زۆرینەیان کوردی زمانن، و خۆپێشاندانیان دەکرد بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی لەدژی داخستنی ڕێگای سەرەکی نێوان کەرکوک - هەولێر کە بارگرانی بۆ ژیانی ڕۆژانە و سەختی ئابووری بۆ هاوڵاتیان هێنابۆ ئاراوە. ئەم کردەوە تاوانکاریـیە بووە هۆی کوژرانی ...

أكمل القراءة »

نەدانی موچەی کرێکاران و کارمەندانی هەرێمی کوردستان، سیاسەتێکی ڕیسوای دەسەڵاتدارانە دژ بە جەماوەر

وەک پیشەی بێباکانەی هەمیشەییان، ئەوا بۆ پتر لە دوو مانگە حکومەتی هەرێمی کوردستان و هەردوو حزبی دەسەڵاتداری بورژوا ناسیونالیست (پارتی و یەکێتی) بە بیانووی جۆراوجۆرەوە، بەتایبەت کێشەکانیان لەگەڵ حکومەتی مەرکەزی و هێزە ئیسلامیـیە دەسەڵاتدارەکانی بەغدادا، موچەی کرێکاران و کارمەندانی وەزارەتەکانیان نەداوە، و ئەمەش بۆتە مایەی بارێکی سەختی ئابووری بۆ جەماوەری هەرێم. ئەمە سەرباری ئەوەی کە هیچ پڕۆژەیەکی گەشەپێدانی خزمەتگوزاریـیە گشتیـیەکان ...

أكمل القراءة »

قەدەغە کردنی چالاکیی (یەکێتی گشتی خوێندکاران) و یەکێتیـیەکانی تر کردەیەکی ئیستیبدادیـیە و دەبێ دەستبەجێ هەڵبوەشێنرێتەوە

لەم دواییانەدا دەرکەوتووە کە (وەزارەتی خوێندنی باڵا و تۆژینەوەی زانستی) لە عێراق، لە (٣٠)ی ئایاری (٢٠٢٣)، نامەیەکی بۆ هەموو زانکۆکان ناردووە، کە تیایدا پێدادەگرێت لەسەر "ڕێگەپێنەدانی" کار و چالاکی (یەکێتی گشتی خوێندکاران لە کۆماری عێڕاق) و هاوشێوەکانیان لە (ڕێکخراوە و پێکهاتەی تر) لەناو زانکۆکان، و چاودێریکردنی جوڵە و چالاکییەکانیان. گرتنەبەری ئەم ڕێکارە سەرکوتگەرانەیە، نەک هەر داسەپاندنی کەش و هەوایەکی فاشیـیانە ...

أكمل القراءة »

بەرەو پێش بە دژی تیرۆریزمی ئیسلامی سیاسی و بۆ چەسپاندنی بیروڕای ئازاد.

ئیوارەی پێنج شەمەی (٢٢/٦/٢٠٢٣) هونەرمەندی لاو و ئازادیخواز (خواناس وریا)، دانیشتوی شاری چەمچەمال، لەناو بازاری ئەم شارەدا تیرۆر کرا لە لایەن تاوانبارێکی بەناو هاوەڵی خۆی کە ئیسلامیستە و لە هەمان کاتدا چەکداری هیزەکانی (٧٠)ی (یەکێتی نیشتمانی کوردستان)ە. تیرۆرکردنی هونەرمەندی بە توانا (خواناس وریا) ویژدانی هەموو کەسێکی ئینساندۆست و ئازادیخوازی لە کۆمەڵگەی کوردستاندا هەژاندووە، و بە دوای وەڵامێکەوەن لە بەرامبەر ئەم ...

أكمل القراءة »

بەیاننامەی ڕێکخراوی بەدیلی کۆمۆنیستی سەبارەت بە یاسای بودجەی ئێستای عێڕاق

دوای زیاتر لە هەشت مانگ لە ململانێ و گرژی نێوان حزب و هێزەکانی ڕژێم، یاسای بودجە بۆ ماوەی سێ ساڵ دەنگی پێ درا. دوا ڤێرژنی ئەم بودجەیە حەفتا و نۆ ماددەی لە خۆ گرتووە، کە پلان و بەرنامەی ئەم ڕژێمە سیاسییە و ستڕاتیژە دارایی و ئابوورییەکەی دەردەخات بۆ ساڵانی (٢٠٢٣) و (٢٠٢٤) و (٢٠٢٥). ئەم بودجەیە بە گەورەترین بودجە لە ...

أكمل القراءة »

عەلی مەحمود دەبێ دەست بەجێ ئازاد بکرێت!

سەرلەبەیانی ڕۆژی سێشەممە (٢٥)ی نیسان هێزێکی پڕچەکی ئاسایش هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی چالاکوان (عەلی مەحمود) و بە دوور لە هەر ڕێکارێکی یاسایی فڕاندوویانە. دەزگای ئاسایشی هەولێر پاش بڵاوبوونەوەی هەواڵەکە و لەژێر گوشاری میدیا و ئازادیخوازاندا دانی بەم کردەوە نایاسایـیەی خۆیدا نا و چارەنووسی فڕێندراوەکانی ئاشکرا کرد. بەڵام بۆ پینەکردنی ئەو ئاکارە نایاسیایـیە دووبارە بە لەژێرپێنانی سادەترین مافەکانی هەر تۆمەتبارێک، بەر لە ...

أكمل القراءة »

لە یادی تیرۆری ڕۆژنامەنوس (سەردەشت عوسمان)دا

سەردەشت عوسمان یەکێک لە لاوە هەرە هەڵکەوتووەکانی بواری ڕۆژنامەنوسی، ڕاستگۆیی نوسین بوو. ڕەخنەگرێکی بیرتیژی ناکۆکیـیە کۆمەڵایەتیـیەکان و دەسەڵاتدارەتی خێزانە پاشایـیە ئۆرستۆکراتیـیەکانی کوردستان بوو. ئازادی و بەختەوەری و خۆشگوزەرانی ئامانجە پیرۆزەکانی هەوڵ و نوسراوە نەمرەکانی بوو. لە بەرامبەر دایناسۆری کۆنەپەرستی و هەڕەشەی بێدەنگکردندا، ئەو قایم و پتەو ڕاوەستا. لەدوای خاڵ، لەدوای مەرگم با هاوڕێیەکەم درێژە بدات. لە یادی (١٣) ساڵەی تیرۆری ...

أكمل القراءة »

بەبۆنەی یەکی ئایاری (٢٠٢٣)ەوە، پەرەسەندنی خەباتی چینایەتی کرێکاران ڕێگەی ڕزگاری تەواوی کۆمەڵگەیە

یەکی ئایار، ڕۆژی هاوپشتی نێونەتەوەیی چینی کرێکار و خەباتە ڕزگاریخوازانەکەیەتی لە پێناو هەڵپێچانی کۆیلایەتی کاری بەکرێ و ڕزگارکردنی خۆی و هەموو مرۆڤایەتی لە سیستمی سەرمایەداری و نەهامەتیـیەکانی. زۆربەی چینی کرێکار و توێژ و بەشە کۆمەڵایەتییەکانی دەوروبەری، لەمڕۆدا و لە وڵاتانی جۆراوجۆری جیهاندا، لەوانەش لە عێڕاقدا، دەناڵێنن بەدەست هەژاری و چەوساندنەوەیەکی توندی ئابووری و بێکاری و خراپی باری تەندروستی و بێبەشی، ...

أكمل القراءة »

ئازادی دەستبەجێ بۆ عەلی سیاسی

بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێ شەممە (٢٥-٤-٢٠٢٣)، لە شاری هەولێر، هێزێکی چەکدار هەڵیکوتاوەتەوە سەر ماڵی (عەلی مەحمود) ناسراو بە (عەلی سیاسی)، هەڵسوڕاوی سیاسی چەپ و چالاکوانی بواری ئەنفال و جینۆساید و ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکان لە کوردستانی عێڕاق. لەم هەڵمەتەدا، هێزە چەکدارەکە ئەم چالاکوانەیان فڕاندووە و بۆ شوێنێکی نادیاریان بردووە، هەروەها بە شێوەیەکی زۆر ناشارستانیانەش ناوماڵەکەیان بەسەریەکدا شێواندووە و کەلوپەلەکانیان تێکوپێک شکاندووە. (عەلی مەحمود)، ...

أكمل القراءة »

وەستانەوە بەڕووی تێرۆریزمی دەوڵەتی تورکیا

هەر ماوە نا ماوەیەک، دەوڵەتی سەرکوتگەر و کۆنەپەرستی  جمهوری ئیسلامی ئیران و دەوڵەتی شۆڤێنیستی  تورکیا، بەبڕوبیانووی جۆراوجۆرەوە تۆپبارانی هەوایی و زەمینی و لەشکرکێشی دەکەنە سەر هەرێمی کوردستان بۆ لێدانی هێزە ئۆپۆزیسیۆنەکانیان، نەک هەر ئەوەش بەڵکو هەڵدەستن بە ترۆری ڕاستەوخۆی ئەندامان و هەڵسوڕاوانی سیاسی ئەو حزب و هێزانەش.  نوێترینی ئەم هەوڵە تێرۆریستییانە، هێرشێکی فڕۆکەی (دڕۆن) بوو لە (٧-٤-٢٠٢٣) بۆسەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ...

أكمل القراءة »