بەرەو پێش بە دژی تیرۆریزمی ئیسلامی سیاسی و بۆ چەسپاندنی بیروڕای ئازاد.

ئیوارەی پێنج شەمەی (٢٢/٦/٢٠٢٣) هونەرمەندی لاو و ئازادیخواز (خواناس وریا)، دانیشتوی شاری چەمچەمال، لەناو بازاری ئەم شارەدا تیرۆر کرا لە لایەن تاوانبارێکی بەناو هاوەڵی خۆی کە ئیسلامیستە و لە هەمان کاتدا چەکداری هیزەکانی (٧٠)ی (یەکێتی نیشتمانی کوردستان)ە.

تیرۆرکردنی هونەرمەندی بە توانا (خواناس وریا) ویژدانی هەموو کەسێکی ئینساندۆست و ئازادیخوازی لە کۆمەڵگەی کوردستاندا هەژاندووە، و بە دوای وەڵامێکەوەن لە بەرامبەر ئەم تاوانە وەحشیگەریـیەی ئیسلامی سیاسیـیدا.

ئاشکرایە کە ئەمە تاوانێکی نەخشەداڕێژراوی هێزەکانی ئیسلامی سیاسیـیە لە هەرێمی کوردستان، و ئەمە یەکەم جاریان نیـیە ئەم جۆرە تاوانە ئەنجام ئەدەن، و تەنەنات شێوە و تەکنیکی ئەنجامدانی تاوانەکەش مۆرکی ڕەفتاری ئەم هێزە تیرۆریستانەی پێوەیە. سەرباری ئەمەش ئیسلامیستەکان كەمپینێکی فراوانیان بەڕێخستووە لە سۆشیال میدیادا کە بێباکانە بەرگری لە تاوانبار ئەکەن بەوەی کە بەرگری لە ئایینی ئیسلام کردووە.

ئەم تیرۆرەی (خواناس) تازەترین ڕووداوی ئەو زنجیرە تاوانانەی ئیسلامی سیاسیـیە لە هەرێمی کوردستاندا کە لە پینج دەیەی ڕابردووەوە بەڕێکەوتووە بۆ تیرۆری هەر دەنگێکی ئازادیخواز و سۆشیالیست و کۆمۆنیست و زانستپەروەر و ڕەخنەگر لەو بەها ئاینیانەی کە سەرچاوەی  ستەمی کۆمەڵایەتین. تیرۆری ژنان، کوشتنی گیانی خەلاقیـیەت و بیری ئازادی لاوانی كچ و کوری ئەم کۆمەڵگەیە، و تیرۆری هەر کەس کە هەڵگری بیری ئازادیخوازی و کۆمۆنیستی بیت،  ئامانجی ئەم تیرۆریزمەی ئیسلامی سیاسی بووە لەم هەرێمەدا.

هاوپەیمانیی ڕیسوای دەسەڵاتی بورژوا ناسیونالیزمی کورد لەگەڵ هێزەکانی ئیسلامی سیاسی ڕاستێیەکی حاشاهەڵنەگرە، و ئەمەش بوارێکی فراوانی کردۆتەوە بۆ هێزەکانی ئیسلامی سیاسی و مەلاکان و تۆڕ و ڕیکخراوە کۆمەڵایەتیەکانیان، کە بەبێ هیچ ڕێگریەک، ئایدیای دژە ژنی، توندڕەوی ئایینی، و بانگەشەی تیڕۆری ڕەخنەگرانی ئیسلام  بڵاوبکەنەوە. دیارە سەرچاوەی ئەم هاوپەیمانیەیان ستراتیژی هاوبەشەشیانە بۆ دژایەتی و سەرکوتی کۆمۆنیزم و بزوتنەوەی ڕزگاریخوازانە و یەکسانیخوازانەی کرێکاران و بەلاڕێدا بردنی خەباتی سەربەخۆ و یەکگرتووی ئەم چینە. 

کۆمەڵگەی کوردستان لە ئەمڕۆدا لە توندپێچێکی مێژوویی ئاڵۆز و پڕ لە مەترسی دایە و ئینسانی کرێکار و زەحمەتکیشی کۆمەڵگە دەرگیری بێکاری و هەژاری و نەبوونیـیەکی سەخت و گرانە و ڕیزەکانی  خەباتی  چینایەتیـیان  پەرژوبڵاوە و لەم نێوەدا  ئیسلامی سیاسی و تیرۆریزمەکەی مەترسیـیەکی گەورەیە بۆ ئەم خەباتەیان و بۆ خۆدی کۆمەڵگە و ڕەوتی بەرەوپێشچوونی. 

دەرکردنی کۆمەڵگەی کوردستان لە ژیر باری قورسی دەسەڵاتی ناسیونالیزم و ئیسلامیزم بە هاتنەمەیدانی ڕیزی سەربەخۆی سیاسی و چینایەتی  کرێکاران و زەحمەتکیشانی ئەنجام ئەدرێ و لە ڕیگەی  شکڵدان بە ڕەوەندی سیاسی ئەم کۆمەڵگەیەوە بە ئاسۆی سۆشیالیستی و ئینتەرناسیونالیستی ئەم چینە بە ئاکام ئەگات.

(ڕێکخراوی بەدیلی کۆمۆنیستی لە عێڕاق) لە هەمانکاتدا کە بە توندی سەرکۆنەی تیرۆری لاوی هونەرمەند و ئازیز (خواناس وریا) ئەکات،  پاشەکشەکردن بە تیرۆریزم بە  ئەرکێکی گرنگی خەباتی خۆی دادەنێ و پەیگیرانە لە خەباتدایە شانبەشانی ڕیزی فراوانی ناڕەزایەتیـیەکی ئازادیخوازنە، کە بۆ بەرقەراری ئازادی ڕادەربڕین لە هەرێم و بە دژی تیرۆری (خواناس وریا) و ئیسلامی سیاسی و تیرۆریزمەکەی بەڕێکەوتووە.

ڕێکخراوی بەدیلی کۆمۆنیستی لە عێڕاق

٢٥/٦/٢٠٢٣

اضف رد

لن يتم نشر البريد الإلكتروني . الحقول المطلوبة مشار لها بـ *

*

هذا الموقع يستخدم خدمة أكيسميت للتقليل من البريد المزعجة. اعرف المزيد عن كيفية التعامل مع بيانات التعليقات الخاصة بك processed.

x

‎قد يُعجبك أيضاً

هەوڵی تیرۆڕی ‌هاوڕێ عەلی جەوادی بە تۆندی سەرکۆنە دەکەین

راگەیاندنی ڕێکخراوی بەدیلی کۆمۆنیستی لە عیراق بەپێی ڕاگەیاندنی حزبی کۆمۆنیست کرێکاری ئێران/ حیکمەتیست، شەوی یەکشەمممە ...

نامەی هاوسۆزی و هاوپشتی ئاراستەی مارکسیستی هاوچەرخ بۆ مەراسیمی رێزگرتن لە هاوڕێ یەنار محمد لە لەندەن ٢٩.٣.٢٠٢٦

بەڕێز، هاوڕێ  موئەیەد ئەحمەد، سکرتێری کۆمیتەی ناوەندی ڕێکخراوی بەدیلی کۆمۆنیستی لە عێراق هاوڕێیانی ڕێکخراوی بەدیلی ...

Condolence Statement, Socialist Alternative – Iraq, Kurdistan, for Yanar Mohammed’s memorial event in London 29.3.2026

Today, at this mourning gathering, we express not only our grief and sorrow in honour ...

ووتەی ڕەحمانی حسێن زادە لە مەراسیمی رێز لێنان لە یەنار محمد لە لەندەن 29.3.2026

   

Bahar Munzirووتەی هاورێ بەهار مونزیر بۆ مەراسیمی رێز لێنان له یەنار محمد لە لەندەن ٢٩.٣.٢٠٢٦