قەدەغە کردنی چالاکیی (یەکێتی گشتی خوێندکاران) و یەکێتیـیەکانی تر کردەیەکی ئیستیبدادیـیە و دەبێ دەستبەجێ هەڵبوەشێنرێتەوە

لەم دواییانەدا دەرکەوتووە کە (وەزارەتی خوێندنی باڵا و تۆژینەوەی زانستی) لە عێراق، لە (٣٠)ی ئایاری (٢٠٢٣)، نامەیەکی بۆ هەموو زانکۆکان ناردووە، کە تیایدا پێدادەگرێت لەسەر “ڕێگەپێنەدانی” کار و چالاکی (یەکێتی گشتی خوێندکاران لە کۆماری عێڕاق) و هاوشێوەکانیان لە (ڕێکخراوە و پێکهاتەی تر) لەناو زانکۆکان، و چاودێریکردنی جوڵە و چالاکییەکانیان.

گرتنەبەری ئەم ڕێکارە سەرکوتگەرانەیە، نەک هەر داسەپاندنی کەش و هەوایەکی فاشیـیانە و خنکاندنی ئازادی چالاکیی فکری و سیاسی و ئازادی هەڵسوڕانی پیشەیی خوێندکارانە لە زانکۆکاندا، بەڵکو جێبەجێکردنی ستراتیژێکی پێشوەختەشە بەگشتی کە داسەپاندنی ئیستیبداد و خنکاندنی ئازادیـیە سیاسیی و مەدەنیـیەکانی کردۆتە ئامانج لەسەر ئاستی کۆمەڵگە. زمانێک کە ئەم وەزارەتە بەکاریهێناوە لەم نامەیەیدا، زمانی ڕژێمی بەعس و دامودەزگا سەرکوتگەرانیمان بیردەخاتەوە، هەرکەسێک بیەوێت ئەم نامەیە بەراورد بکات بەو نامانەی کە لە لایەن دامودەزگاکانی ڕژێمی پێشووی بەعسەوە دەنوسران، دەبینێت کە هاوشێوەیەتی.

ئەم ڕێکارە ئیستبدادییەی وەزارەت، دژ بە ئازادی کاری ڕێکخراوە و یەکێتییەکانی خوێندکاران، کە بەگوێرەی ڕێنماییەکانی “ئاسایشی نیشتمانی” دەرچووە، بەردەوامی ئەو شتانەیە کە خوێندکاران، دەمێکە بەدەستییەوە دەناڵێنن؛ هەر لە دەستێوەردانی حزبەکانی دەسەڵات و نوێنەرەکانیانەوە بگرە لە کاروباری خوێندکاراندا، تا بەردەوامی داسەپاندنی هەڵاواردنی (ئاپاڕتایدی) ڕەگەزیی لە نێوان خوێندکارانی کچ و کوڕ و داسەپاندنی بەها و چەمکە کۆنەپەرستەکانی ئەم حزبانە لە بواری خوێندن و ئەکادیمیا و کاری زانکۆیی، تا ڕۆلی ئەم حزبانەی دەسەڵات و نوێنەرانیان لە پەرەپێدانی گەندەڵی کارگێڕی و دارایی لە زانکۆ و دامەزراوە پەروەردەییەکاندا.

سەرکوتکردنی ئازادی لە بواری چالاکی خوێندکاریدا، پڕۆسەیەکی شێنەیی قۆناغ بە قۆناغە، بۆ سەرکوتکردنی هەر ناڕەزایەتییەکی ڕێکخراو یان هەر بزووتنەوەیەکی سیاسی ڕێکخراو کە بەرگری لە ماف و ئازادیی توێژە کۆمەڵایەتییە ئازادیخوازەکان بکات، ئەم سیاسەتەش زۆر بە وریایی و بە پلانەوە داڕێژراوە، نەک وەک ئەو دەنگۆیەیە کە دەڵێ ئەمە کارێکە نووسینگەی وەزیر “پەلە”ی تێداکردووە.

حکومەتی (محمەد شیاع سودانی) لە ئاکامی قەیرانێکی خنکێنەردا پێکهێنرا کە ڕژێمی سیاسی عێڕاق پێیدا تێدەپەڕی کە ئێشتاش هەر بەردەوامە، بۆیە ئەم حکومەتە ناچار بەردەوامە لە خنکاندن و دەستبەسەرداگرتنی ئازادییەکان، وەک دەرکردنی یاسای ئیستیبدادی بۆ (کۆمیسیۆنی پەیوەندییەکان) و ئەو هەڵمەتە دڕندانەیەش کە بەڕێیخست بۆسەر ئەوەی کە پی دەوترێت (ناوەڕۆکی نزم) لە میدیای دیجیتاڵدا، …هتد.

 لە قۆناغێکدا کە بە ئیستبداد و کپکردنی دەنگە ناڕازییەکان دەناسرێتەوە، (یەکێتی گشتی خوێندکاران) و ڕێکخراوەکانی تری خوێندکاران، دوا ڕێکخراو نابن لە لیستی قەدەغەکردن و دەمکوتکردندا، ئەمە ڕێبازی دەسەڵاتی بورژوا ئیسلامی و قەومی خۆداسەپێنە بەسەر ملی جەماوەردا و خۆی ئامادە دەکات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی قەیرانە توندوتیژەکانی داهاتوو کە لەوانەیە گوڕ ببەخشێت بە کۆتایی پێهێنانەکەی.

(ڕێکخراوی بەدیلی کۆمۆنیستی لە عێڕاق) بەتوندی سەرکۆنەی بڕیارەکەی وەزارەتی خوێندنی باڵا دەکات بۆ ڕێگریکردن لە کارکردنی (یەکێتی گشتی خوێندکاران) و هەر ڕێکخراو و یەکێتییەکی دیکەی خوێندکاران لە زانکۆکاندا، کە ئامانجیان بەرگریکردنە لە ماف و ئازادییەکانی خوێندکاران، وە ئەم بڕیارە بە ڕێکارێکی سەرکوتگەرانەی ئاشکرا دادەنێت دژ بە ئازادی خوێندکاران و مافەکانیان لە ئەنجامدانی خەباتی فکری و سیاسی و پیشەیی لەناو زانکۆکاندا. هەروەها (ڕێکخراوی بەدیل) لەگەڵ هەموو ئازادیخوازان و داکۆکیکاران لە ئازادی سیاسی و مەدەنی، خەبات دەکات بۆ هەڵوەشاندنەوەی دەستبەجێی ئەم بڕیارەی وەزارەت.

ڕێکخراوی بەدیلی کۆمۆنیستی لە عێڕاق

٢١-٦-٢٠٢٣

اضف رد

لن يتم نشر البريد الإلكتروني . الحقول المطلوبة مشار لها بـ *

*

هذا الموقع يستخدم خدمة أكيسميت للتقليل من البريد المزعجة. اعرف المزيد عن كيفية التعامل مع بيانات التعليقات الخاصة بك processed.

x

‎قد يُعجبك أيضاً

لێکەوتەکانی جەنگی ئەمریکا-ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، هاوپەیمانی سەربازیی سعودی-تورکی-پاکستانی وەک نموونەیەک!

عەبدوڵڵا ساڵح ووتراوە: "جەنگ سیاسەتە کاتێک وشەکان شکست دێنن، ئابووریـیە کاتێک بەرژەوەندیـیەکان بەریەک دەکەون، و ...

کوشتنی ژنان، لوتکەی شاخە بەفرینەکەی توندوتیژیی خێزانییە، کە لە پشت هەواڵەکانەوە شاردراوەتەوە

شیرین عەبدوڵڵا دیاردەی توندوتیژی دژ بە ژنان و کوشتنیان لە عێراق و هەرێمی کوردستان، وەک ...

کۆمۆنیزم دەبێ ئاڵتەرناتیڤێکی سیاسی سۆشیالیستی و پڕۆلیتاری بە عەمەلی بخاتە بەردەم کۆمەڵگە

نادر عەبدولحەمید هەرێم لە پڕۆسەیەکی مێژوویی جیهانیدا لە سەرەتای نەوەتەکانی سەدەی بیستەوە (١٩٩١) کۆمەڵگەی کوردستان ...

ڕۆژنامەی ڕەوت ژمارە ٤٢

ژمارە (42)ی ڕۆژنامەی (ڕەوت)، ئەیلول/ سێپتێمبەری (2026)، بڵاوکرایەوە ڕۆژنامەی (ڕەوت) بە چاپی وەرەق لە هەرێمی ...

بەیاننامەی ڕێکخراوی بەدیلی کۆمۆنیستی لە عێڕاق، لە یادی هەشت ساڵەی دامەزراندنیدا

یادی هەشت ساڵەی دامەزراندنی ڕێکخراوی بەدیلی کۆمۆنیستی لە عێراق دەکەینەوە، و هەر ساتە هەست بە ...