وەستانەوە بەڕووی تێرۆریزمی دەوڵەتی تورکیا

هەر ماوە نا ماوەیەک، دەوڵەتی سەرکوتگەر و کۆنەپەرستی  جمهوری ئیسلامی ئیران و دەوڵەتی شۆڤێنیستی  تورکیا، بەبڕوبیانووی جۆراوجۆرەوە تۆپبارانی هەوایی و زەمینی و لەشکرکێشی دەکەنە سەر هەرێمی کوردستان بۆ لێدانی هێزە ئۆپۆزیسیۆنەکانیان، نەک هەر ئەوەش بەڵکو هەڵدەستن بە ترۆری ڕاستەوخۆی ئەندامان و هەڵسوڕاوانی سیاسی ئەو حزب و هێزانەش.

 نوێترینی ئەم هەوڵە تێرۆریستییانە، هێرشێکی فڕۆکەی (دڕۆن) بوو لە (٧-٤-٢٠٢٣) بۆسەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی لە لایەن حکومەتی تورکیاوە، کە بەگۆیرەی هەوالەکان سەرکردەی هیزەکانی سوریای دیمکراتیی مەزڵوم عەبدی بە ئامانج گرتووە، ئەمەش دوای ئەوە دێت کە لە سەرەتای ئەم مانگەدا گەشتە ئاسمانییەکانی لەو وڵاتەوە بۆ فڕۆکەخانەکە راگرتووە بەو بیانووە کە هێزە نەیارەکانی سودی لێ وەردەگرن.

هەموو ئەمانەش لە بارودۆخێکدایە کە پەیوەندی نێوان هەردوو حزبی دەسەڵاتدار لە هەرێمەکەدا و لە ئێستادا لەوپەڕی گرژیدایە و هەر لایەش بەرژەوەندییە چینایەتی و سیاسییەکانی کردوویەتییە هاوپەیمانی ستڕاتیژیانەی ناوچەیی یەکێک لەو دوو دەوڵەت کۆنەپەرستە، بۆ پیادەکردن و پەرەپێدانی سیاسەتی پەلهاویشتن و فراوانخوازی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.

ئەزموونی ڕابردووش دەریخستووە کە لە ڕێگەی هاوئاهەنگی دەزگا سیخوڕییەکان و هەتا چاوساغی لەناوخۆی هەرێمی کوردستانەوە، ئەم دوو هێزە ناوچەیـیـیە، توانیویانە ئەم تاوانکاری و ترۆرە دەوڵەتیـیە ئەنجام بدەن، کە ترس و دڵەڕاوکێی هەم بۆ ئەندامان و هەڵسوڕاوانی ئەو هێزە ئۆپۆزیسیۆنانە، و هەم بۆ جەماوەری خەڵکی هەرێمەکەش هێناوەتەوە ئاراوە کە وێڕای زەرەر و زیانی مادی، هەندێ جاریش قوربانیشی لێکەوتۆتەوە.

وێڕای زەرورەتی بەرەنگاری و بەرپەرچدانەوەی ئەو ملهوڕییە میلتاریستانەیە بەڕێزێکی یەکگرتووی جەماوەری زەحمەتکێش و ئازادیخواز، پاشەکشە پێکردنی ڕاستەقینەی ڕەوەندی کۆنەپەرستیی و پوچەڵ کردنەوەی تێرۆریزمی دەوڵەتی، هەم لە هەرێمی کوردستانی عێڕاق و هەم لە ناوچەکەدا بەگشتی، خەباتە بۆ شکڵگیری و هاتنەمەیدانی بزووتنەوەیەکی بەهێزی کرێکاران و زەحمەتکێشانی وڵاتانی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە هەرێمی کوردستانی عێراقیشەوە، بە هاوپشتیەکی ئینتەرناسیونالیستی و ئاسۆیەکی سۆشیالیستیەوە.

ڕیسوایی بۆ تێرۆری دەوڵەتی شۆفێنیستی تورکیا

بژی هاوپشتی و خەباتی نێونەتەوەیی کرێکاران و زەحمەتکێشان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا

ڕێکخراوی بەدیلی کۆمۆنیستی لە عێڕاق

٩/٤/٢٠٢٣

اضف رد

لن يتم نشر البريد الإلكتروني . الحقول المطلوبة مشار لها بـ *

*

هذا الموقع يستخدم خدمة أكيسميت للتقليل من البريد المزعجة. اعرف المزيد عن كيفية التعامل مع بيانات التعليقات الخاصة بك processed.

x

‎قد يُعجبك أيضاً

لێکەوتەکانی جەنگی ئەمریکا-ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، هاوپەیمانی سەربازیی سعودی-تورکی-پاکستانی وەک نموونەیەک!

عەبدوڵڵا ساڵح ووتراوە: "جەنگ سیاسەتە کاتێک وشەکان شکست دێنن، ئابووریـیە کاتێک بەرژەوەندیـیەکان بەریەک دەکەون، و ...

کوشتنی ژنان، لوتکەی شاخە بەفرینەکەی توندوتیژیی خێزانییە، کە لە پشت هەواڵەکانەوە شاردراوەتەوە

شیرین عەبدوڵڵا دیاردەی توندوتیژی دژ بە ژنان و کوشتنیان لە عێراق و هەرێمی کوردستان، وەک ...

کۆمۆنیزم دەبێ ئاڵتەرناتیڤێکی سیاسی سۆشیالیستی و پڕۆلیتاری بە عەمەلی بخاتە بەردەم کۆمەڵگە

نادر عەبدولحەمید هەرێم لە پڕۆسەیەکی مێژوویی جیهانیدا لە سەرەتای نەوەتەکانی سەدەی بیستەوە (١٩٩١) کۆمەڵگەی کوردستان ...

ڕۆژنامەی ڕەوت ژمارە ٤٢

ژمارە (42)ی ڕۆژنامەی (ڕەوت)، ئەیلول/ سێپتێمبەری (2026)، بڵاوکرایەوە ڕۆژنامەی (ڕەوت) بە چاپی وەرەق لە هەرێمی ...

بەیاننامەی ڕێکخراوی بەدیلی کۆمۆنیستی لە عێڕاق، لە یادی هەشت ساڵەی دامەزراندنیدا

یادی هەشت ساڵەی دامەزراندنی ڕێکخراوی بەدیلی کۆمۆنیستی لە عێراق دەکەینەوە، و هەر ساتە هەست بە ...