کوردی

ڕۆژنامەی ڕەوت ژمارە 24

ژمارەی نوێی(٢٤) ی ڕۆژنامەی ڕەوت ، بڵاوکرایەوە بایەخێکی گرنگی ئەم ژمارەیە لە وەدایە سەبارەت بە پەسەندکردنی بودجەی عێراق و پەیوەندی بە هەرێمی کوردستانەوە، ڕوانگەو هەلوێستی سیاسی ڕێکخراوەی بەدیل و ناڕەزایەتیەکانی سەرتاسەری عێراق ئاگادار دەبن. هەر لەو پەیوەندەداو بۆ تێگەیشتن لە کێشەکانی هەرێمی کوردستان، لە نێو ڕەوەندە چینایەتیەکاندا دەتوانین بۆ وەڵامدانەوەیمان دەستبکەوێت. لایەنێکی تر لە بڵاوبونەوەیەکی مەترسداری تیرۆری فکری وجەستەیی، هەڕەشەیەکی ...

أكمل القراءة »

ئاوڕدانەوە لە ژینی سەرگەردانیمان

ڕەزا تاوانێ کە خۆمان هۆکاری نەبووین، بووە بە بەشێ لە ژیانی ڕۆژانەمان. برسێتی و بێکاری و نەبوونی بەرۆکی گرتووین، بووە بە مۆتەکەی ژیانی ڕۆژانەمان. ئەگەر ئاوڕ لە ژیانی گەنجانی کچ و کوڕ دەینەوە دەبینین لە دۆزەخدان، ئاوات بە مردن دەخوازین کە دەبینین چەندین خوێنکار کە خوێندنیان تەواوکردووە، ناتوانن کارێک لە بواری خوێندنەکەی خۆیاندا بەدەست بهێنن، و ناچار هەندێکیان بەدوای کاری ...

أكمل القراءة »

سەبارەت بە تیرۆری هونەرمەند خواناس وریا

  تیرۆری ئەم هونەرمەندە لە ئێوارەی پێنج شەممەی (٢٢-٦-٢٠٢٣)، لەناو بازاڕی چەمچەماڵ، لە لایەن هاوڕێیەکی خۆیەوە، و لەسەر جیاوازی بیروڕا دەربارەی ئایین، ڕووداوێکی دڵتەزێن و ویژدان هەژێنە، بەڵام ئاماژە و گوزارشیش لە زۆر شتی تر دەکات. لەژێر چەتری دەسەڵاتی حزبە ناسیونالیستەکانی کوردستان بە درێژایی سێ دەیە لە فەرمانڕەوایەتییان، مەیدان ئاوەڵاکراوەتەوە بۆ بانگخوازان و سەلەفییەکان و مەلای مزگەوتەکان، کە نەک هەرچی ...

أكمل القراءة »

قەدەغە کردنی چالاکیی (یەکێتی گشتی خوێندکاران) و یەکێتیـیەکانی تر کردەیەکی ئیستیبدادیـیە و دەبێ دەستبەجێ هەڵبوەشێنرێتەوە

لەم دواییانەدا دەرکەوتووە کە (وەزارەتی خوێندنی باڵا و تۆژینەوەی زانستی) لە عێراق، لە (٣٠)ی ئایاری (٢٠٢٣)، نامەیەکی بۆ هەموو زانکۆکان ناردووە، کە تیایدا پێدادەگرێت لەسەر "ڕێگەپێنەدانی" کار و چالاکی (یەکێتی گشتی خوێندکاران لە کۆماری عێڕاق) و هاوشێوەکانیان لە (ڕێکخراوە و پێکهاتەی تر) لەناو زانکۆکان، و چاودێریکردنی جوڵە و چالاکییەکانیان. گرتنەبەری ئەم ڕێکارە سەرکوتگەرانەیە، نەک هەر داسەپاندنی کەش و هەوایەکی فاشیـیانە ...

أكمل القراءة »

بەرەو پێش بە دژی تیرۆریزمی ئیسلامی سیاسی و بۆ چەسپاندنی بیروڕای ئازاد.

ئیوارەی پێنج شەمەی (٢٢/٦/٢٠٢٣) هونەرمەندی لاو و ئازادیخواز (خواناس وریا)، دانیشتوی شاری چەمچەمال، لەناو بازاری ئەم شارەدا تیرۆر کرا لە لایەن تاوانبارێکی بەناو هاوەڵی خۆی کە ئیسلامیستە و لە هەمان کاتدا چەکداری هیزەکانی (٧٠)ی (یەکێتی نیشتمانی کوردستان)ە. تیرۆرکردنی هونەرمەندی بە توانا (خواناس وریا) ویژدانی هەموو کەسێکی ئینساندۆست و ئازادیخوازی لە کۆمەڵگەی کوردستاندا هەژاندووە، و بە دوای وەڵامێکەوەن لە بەرامبەر ئەم ...

أكمل القراءة »

بەیاننامەی ڕێکخراوی بەدیلی کۆمۆنیستی سەبارەت بە یاسای بودجەی ئێستای عێڕاق

دوای زیاتر لە هەشت مانگ لە ململانێ و گرژی نێوان حزب و هێزەکانی ڕژێم، یاسای بودجە بۆ ماوەی سێ ساڵ دەنگی پێ درا. دوا ڤێرژنی ئەم بودجەیە حەفتا و نۆ ماددەی لە خۆ گرتووە، کە پلان و بەرنامەی ئەم ڕژێمە سیاسییە و ستڕاتیژە دارایی و ئابوورییەکەی دەردەخات بۆ ساڵانی (٢٠٢٣) و (٢٠٢٤) و (٢٠٢٥). ئەم بودجەیە بە گەورەترین بودجە لە ...

أكمل القراءة »

بنەچەی ڕۆژی یەکی ئایار لە کوێوە هاتووە؟

نووسینی: ڕۆزا لۆکسەمبۆرگ و. لە ئینگلیزییەوە: ئازاد ئارمان هزری کامەرانی وەک یەک جەژن و پشووی پرۆلیتاری، بە پێناس و وەسیلەی جێبەجێ کردنی (٨) سەعات کار لە ڕۆژێکدا یەکەمین جار لە ئوسترالیا لە مالبۆرن لە دایک بوو. کرێکارانی ئوسترالیا لە ساڵی (١٨٥٦) بە کۆمەل بڕیاری یان دا یەک ڕۆژ کار رابگرن و کۆبوونەوە و مەراسیم بەرێبخەن لە پێناوی چەسپاندنی (٨) سەعات ...

أكمل القراءة »

هەرێمی کوردستان بەرەو کوێ؟ یەکێتی چینایەتی کرێکاران وتوێژە چەوساوەکانی عێراق، سیاسەتێکی پراگماتیکی وتاکتیکی نیە!

جەمال کۆشش /کۆتایی ئەبریلی ٢٠٢٣ ڕێککەوتنی سەرەتای مانگی (٤)ی ( هەولێرو بەغدا) لەسەر ڕادەستکردنەوەی دۆسیەی نەوت بە حکومەتی عێراقی، پاش بڕیاری دادگای پاریس، ئۆرگانە فەرمییەکانی (پارتی)، ملکەچیـیەکەی بە سەرکەوتن و حەکیمی و ئاینندەبینی سەرۆکەوە بە خەڵکی کوردستان فرۆشتەوە. بەسەر بادان و لەژێر لێوەوە هاوبەشە بایکۆتکەرە "بندیوارەکە"، قوباد تاڵەبانی، وتی وا باشتر بوو بە خواهیشتی خۆمان ئیمزاکەمان بکردایە، نەک وەک ئێستا ...

أكمل القراءة »

گرینگترین وانە لە ئەزموونی سی و دوو ساڵەی بزووتنەوەی شۆرایی لە کوردستانی عێراقدا

نادر عەبدولحەميد پێشەکی بەدرێژایی ساڵانی حەفتاکان و هەشتاکانی سەدەی بیستەم، خەڵکی عێراق، لە ژێر سایەی دەسەڵاتی (بەعس)دا، لە هەلومەرجێکی سیاسی داپڵۆسێنەرانە و پڕ لە ستەمی نەتەوەیی و تائیفیدا، ژیانیان بەسەر دەبرد. ئەم ڕژێمە؛ لایەک لەسەر ئاستی کوردستان، توانیبووی هەرەس بهێنێت بە بزووتنەوەی چەکداری کوردایەتی، و لە لایەکی تریشەوە لەسەر ئاستی سەراسەری عێراق، توانیبووی هەر جۆرە ئۆپۆزیسیۆنبوونێکی سیاسی تێکبشکێنێت و ناڕەزایەیتی ...

أكمل القراءة »

ڕۆژنامەی ڕەوت ژمارە 23

ژمارەی نوێ، ژمارە ٢٣ ی ، ڕۆژنامەی " ڕەوت" بڵاوکرایەوە ژمارەیەکی تایبەت وهەمە ڕەنگە. هیوادارین بەدڵتان بێت ولای خۆتانەوە بڵاوبکەنەوەو ببێتە جێگای جەدەلی فکری وسیاسی و ڕۆشنبیری کۆڕو کۆمەڵەکانتان. بۆ خوێندنەوەی ڕۆژنامەکە بە PDF کلیک لە سەر ئەم بەستەرەی خوارەوە بکە: گۆشەیەک لە ناڕەزایەتی نێونەتەوەیی چینی کرێکار لە شارەکانی بەغدا، پاریس، ئەستەنبول، بەیاننامەیەی ڕێکخراوەی بەدیلی کۆمۆنستی لە عێراق بەبۆنەی یەکی ...

أكمل القراءة »