لە یادی گیان لەدەستدانی هاوڕێـیانی ئازیزدا، لوتکەی دڕامایەک

موئەیەد ئەحمەد

ڕۆژی (١٤ی تەموزی٢٠٠٠) هێزە چەکدارەکانی “یەکێتی نیشتمانی کوردستان” بەگۆیرەی پلانێکی پێشتر داڕێژراو لە لایەن سەرکردایەتیـیانەوە تاوانێکی تیرۆریستیـیان لەناو جەرگەی شاری سلێـمانیدا، ئەنجامدا، کە بووە هۆی گیان لە دەستدانی پێنج هاوڕێ: عەبدول باست موحسن، محەمەد موستەفا (کەریم) و ئیبراهیم موحمەد (هاوکار) و هاوڕی لەتیف) کە ئەندامانی (حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری عێراق) بوون.

یادی گیان لەدەستانی ئەو هاوڕی ئازیزانەم هەمیشە بەرز ڕائەگرم و قەت لە یاد ناچن.

ئەم یادە هەمیشە چرکە ساتێکی دڵتەزێنە بۆم کە ئەو هاوڕێـیانە بوونە قوربانیی، هەروەها  پڕە لە هەست و بیرەوەریـیەکی تایبەت، نەک تەنها لەبەرئەوەی کە لەگەڵ ئەو هاوڕێ ئازیزانەدا بووم ئەو ڕۆژە، و هەریەک لەو ئەندامانەی (حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری عیراق) و (لیژنە مەرکەزی)ەکەی، کە لەوێ بووین، لەناو مەقەر یان ئۆفیسی ڕادیۆکەدا، لە بەردەم ئەگەری تێرۆردا بووین لە لایەن ئەو هیزانەی (یەکێتی)یەوە، بەڵکو لەبەر ئەوەش کە لوتکەی دڕامایەک بوو کە بزوتنەوەی کۆمۆنیستی و کۆمۆنیزمی ئەو نەوەیەی ئێمە لە کوردستاندا تیا چالاکبووین و لەسەرەتای هەشتاکانی سەدەی پێشووەوە شکڵیگرتبوو، بەم ساتە خۆیناویـیە گەیشت.

ئەم دڕاما خۆیناویـیە ساتێک بوو لە مێژوویەکی بەردەوامی جەنگی چینایەتی کۆمەڵگەی کوردستان، و ڕەوندی ململانێی بزووتنەوە و ڕەوت و تڕادسیۆنە کۆمەڵایەتی و سیاسی و فیکری و ڕیکخراوەیـیەکانی نیۆ ئەم کۆمەڵگەیە، کە ئەمڕۆ لە هەرکات زیاتر توند و تیژ و هەمەلاینەتر بووەتەوە.

بە بڕوای من، (یەکێتی) تەنها لەبەر سیاسەتی جیابوونەوەی کوردستان، کە ئەو کات (حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری عیراق) بەرزی کردبووەوە و ئێستاش (حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان) بەردەوامە لەسەری، ئەم تیرۆرەی ئەنجام نەدا، و تەنانەت لەبەر بانگەوازی ئەو حزبەش نەبوو بۆ یەکسانی ژن و پیاو، وە یان هەموو ئەو مەسەلانەی کە (یەکێتی) لە دەعوانامەکەیدا بۆ داداگا بەرزیکردبووە بۆ داخستنی مقەرەکانی ئەو حزبە. تەنانەت فشاری ئێرانیش فاکتۆری سەرەکی نەبوو، لەگەڵ ئەوەشدا کە ئەوە لە ترادسیۆنی هیزەکانی ناسیونالیزمی کوردا بووە و هەیە کە ئەو کارە تیرۆریستیانە ئەنجام ئەدەن بەرامبەر نەیارانیان بۆ جێخۆشکردنی خۆیان لە گەمەی جیۆپۆلیتیکس و پێداویستیـیەکانی ئاسایشی دەوڵەتانی ناوچەکەدا. هەموو ئەمانە ئەتوانن تەنها فاکتۆری لاوەکی یا ڕووکەش بن، بەڵام ناتوانن جەوهەری ئەم کارە تیرۆریستیـیە بەیان بکەن، چونکە بەسادیی سەرچاوەی ئەو تێرۆرە، سیاسەتی فاشیستی و دژە کۆمۆنیستیی سەرکردەکانی (یەکێتی) بوو وەک هیزێکی میلیشیای ناسیۆنالیزمی کورد.

ناسیونالیزم بەبێ دوورخستنەوەی جەماوەری کرێکار و زەحمەتکێش لە دەستڕاگەیشتنیان بە سیاسەتی سەربەخۆی چینایەتی خۆیان ناتوانێ ئایدیا و ئاسۆی سیاسیی ناسیۆنالیستی خۆی گشتگیر بکات لە ئاستی کۆمەڵگەدا. كێشمەکێشی ناسیونالیزم و هێز و حزبەکانی لەبەرامبەر بزوتنەوەی کۆمۆنیستیدا مەسەلەیەکی ستراتیژیـیە بۆیان و لەسەر بەرگرتنە بەڕوودانی ئەم ئاڵوگۆڕیـیە لە هاوسەنگی هێزی چینایەتی لە ئاستی کۆمەڵگەدا.

ئاڵای سوور و شەکاوەی بزووتنەوەی کۆمۆنیستی بەسەر مەقەرەکانی ئەوسای (ڕەوتی کۆمۆنیست) لە ڕانیە و سلێمانی  و هەڵەبجە و هەولێر لە  ئازاری (١٩٩١) و دواتردا، و گەشەسەندنی بزوتنەوەی شۆرایی کرێکاران و زەحمەتکێشان و دەور و کاریگەریی ڕێکخراوەکانی بزووتنەوەکە و (حزبی کۆمۆنیستی کریکاری عیراق)، سەرکردەکانی (یەکێتی) دەمێک بوو سەغڵەتکردبوو و هەردەم  لە فرسەت ئەگەڕان ئەو تیرە بهاوون لە بزوتنەوەکە و ئەو تاوانە ئەنجام بدەن بەرامبەری کە کردیان.

کەمکردنەوەی نووکی تیژی ڕەخنە، هوشیارانە یان بەبێ قەسد، لە بەرامبەر (یەکێتی) و ناسیۆنالیزم و حزبەکانی دەربارەی ئەو تاوانە تیرۆریستیـیە ئەویش بەوەی کە (یەکێتی) دژی سەربەخۆیی کوردستان بووە یان فشاری  ڕژێمی ئیسلامی  ئیرانی لەسەربووە، خولانەوەیە لەنیۆ بازنەی ئاسۆی زالێ ناسیونالیستیدا، وە ئەگەر زۆر دریژە بكێشیت ئەبی بە باوەشینی ناسیونالیزم و پاساو بۆ (یەکێتی) و دیارە ئەمەش پێچەوانەی ڕەخنەی پرۆلیتاریای سۆشیالیستە بەرامبەر ئەم تاوانە کە جەختی لەسەر ململانیی نیوان کۆمۆنیزم و ناسیۆنالیزمە وەک دوو بزوتنەوەی چینایەتی و کۆمەڵایەتی.

ئەوەی کە ئێستا (حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان یان عیراق) لە چ جێگەوڕێگەیەکدایە لە ڕەوەندی خەباتی چیانیەتی و بزوتنەوەی کۆمۆنیستیدا جێگەی باسم نیـیە، بەڵام ئەو کارە تیرۆریستیـیەی هێزەکانی (یەکێتی) بەدژمان لە (١٤)ی تەموزی (٢٠٠٠)دا، (ئەوکات من لە لیژنەی مەرکەزیەکیدا بووم) سەروکاری بە مێژووی چەندین ساڵەی كێشمەکێشی نیوان ناسیونالیزم و کۆمۆنیزمەوە بوو لە کوردستاندا.

یادی هاوریانی گیانبەختکردوو هەمێشە زیندووە لە لام و وەفاداری پێیان دریژەدانە بەخەبات و تیکۆشان لە پیناوی فەرهەامهینانی دینایەکی بێ چین و دەوڵەت، و کۆمەڵگەیەکی کۆمۆنیستی ئازاد و پڕ لە خۆشگوزاران بۆ هەموو ئینسانەکان.

١٤-٧-٢٠٢٣

اضف رد

لن يتم نشر البريد الإلكتروني . الحقول المطلوبة مشار لها بـ *

*

هذا الموقع يستخدم خدمة أكيسميت للتقليل من البريد المزعجة. اعرف المزيد عن كيفية التعامل مع بيانات التعليقات الخاصة بك processed.

x

‎قد يُعجبك أيضاً

لێکەوتەکانی جەنگی ئەمریکا-ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، هاوپەیمانی سەربازیی سعودی-تورکی-پاکستانی وەک نموونەیەک!

عەبدوڵڵا ساڵح ووتراوە: "جەنگ سیاسەتە کاتێک وشەکان شکست دێنن، ئابووریـیە کاتێک بەرژەوەندیـیەکان بەریەک دەکەون، و ...

کوشتنی ژنان، لوتکەی شاخە بەفرینەکەی توندوتیژیی خێزانییە، کە لە پشت هەواڵەکانەوە شاردراوەتەوە

شیرین عەبدوڵڵا دیاردەی توندوتیژی دژ بە ژنان و کوشتنیان لە عێراق و هەرێمی کوردستان، وەک ...

کۆمۆنیزم دەبێ ئاڵتەرناتیڤێکی سیاسی سۆشیالیستی و پڕۆلیتاری بە عەمەلی بخاتە بەردەم کۆمەڵگە

نادر عەبدولحەمید هەرێم لە پڕۆسەیەکی مێژوویی جیهانیدا لە سەرەتای نەوەتەکانی سەدەی بیستەوە (١٩٩١) کۆمەڵگەی کوردستان ...

ڕۆژنامەی ڕەوت ژمارە ٤٢

ژمارە (42)ی ڕۆژنامەی (ڕەوت)، ئەیلول/ سێپتێمبەری (2026)، بڵاوکرایەوە ڕۆژنامەی (ڕەوت) بە چاپی وەرەق لە هەرێمی ...

بەیاننامەی ڕێکخراوی بەدیلی کۆمۆنیستی لە عێڕاق، لە یادی هەشت ساڵەی دامەزراندنیدا

یادی هەشت ساڵەی دامەزراندنی ڕێکخراوی بەدیلی کۆمۆنیستی لە عێراق دەکەینەوە، و هەر ساتە هەست بە ...