نەوزاد بابان - نابیت هیچ ئاسۆیەک بە دەسەڵات وپەرلەمان ببەستین، دەسەڵات دەبێت بگەڕێتەوە بۆ خەڵک. گۆڕانکاری لە پەرلەماندا ناکرێت. گۆڕانکاری لە سەر شەقامە بە دەسەڵاتی خۆتان. هەر ئێستا کاتی ئەوەیەئاڵ وگۆڕی شۆڕشگێرانە لە کوردستاندا دروست بێت. ئەم چەخماخەی شۆڕشەی ئێوە من دڵنیام بەیانی هەولێر، کەلار، ڕانیە وتەواوی شارەکانی تر ئەگرێتەوە. ئێرە سونبولی شۆڕشە. بەردەرکی سەرای سلێمانی سونبولی شۆڕش وناڕەزایەتیەکانی خەڵکی ...
أكمل القراءة »خۆپێشاندانی جەماوەر لە سلێمانی دەکەوێتە بەر پەلاماری دڕندانەی هیزەکانی دەسەڵات
پێنج شەممە (٣-١٢-٢٠٢٠) لە شاری سلێمانی، جەماوەرێکی بەرفراوان، لە مامۆستایان و کارمەندان، لە کرێکاران و کاسبکاران و خەڵکی ناڕازی، دژی دواکەوتنی موچەکانیان و بێدەربەستی حکومەتی هەرێم بەرامبەر برسیەتی و بێکاری و نەبونی خزمەتگوزاریەکان و دەسدرێژی بۆسەر ئازادیەکان، بەردەوامیاندا بە خۆپێشاندانەکەی ڕۆژی چوار شەممەیان. هێزە سەرکوتگەرەکانی دەسەڵات هەڵمەتیان بردەسەر خۆپێشاندەران کە ئاشتیانە ناڕەزایەتیان دەردەبڕی و تەقەیان بەسەراکردن و بە گوللـەی پلاستیک ...
أكمل القراءة »میلیشیاکانی سەدر تاوانێکی تر لە ناسڕیە ئەنجامدەدەن
هەر لەکاتەوە کە هێزەکانی سەربە دەسەڵاتی ئیسلامی و قەومی و میلیشیاکانیان دەستان داگرت بەسەر مەیدانەکانی ڕاپەڕینی زوربەی شارە ڕاپەڕیوەکانی عێڕاقدا، زنجیرەی تاوانی ترۆر و فڕاندن و گرتن بەدژی جەماوەری ڕاپەڕیوو نەوەستاوە و زۆرێک بوونە قوربانی بە ئاگاداری حکومەت و لەژێر چاودێری دامودەزگانیدا کە نەک هەر پارێزەری تاوانبارانن و چاوپۆشیان لێدەکەن، بەڵکو خۆشیان بەشداری پیاوکوژان و تاوانکاران و کارە ترۆریستیەکانیشیانن. ئەم ...
أكمل القراءة »پەرلەمانی عێڕاق، یاسای قەرزکردن و کێشەی مووچە لە هەرێم
پەسندکردنی یاسای قەرزوەرگرتن لەلایەن پەرلەمانی عێڕاقەوە، بەو مەرجانەوە بۆ حکومەتی هەرێم کە بێ پابەندبوون پێیانەوە حکومەتی کازمی نابێت بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان ڕەوانە بکات، بەهانە و بیانوی دایەدەست ناسیونالیزمی کورد بەگشتی و بەتایبەت حزبەکانی دەسەڵاتدار لە هەرێم کە بکەونە وروژاندنی هەستونەستی نەتەوەپەرستی و بڵاوکردنەوەی پڕوپاگەندەیەکی ژەهراوی، ئەمەش بە مەبەستی خامۆشکردنی ناڕەزایەتیە ڕوو لەسەرەکانی جەماوەر دژ بەم دەسەڵاتە گەندەڵە. ئەم دەسەڵاتە ...
أكمل القراءة »هێزی دەربڕین لە جەنگی ئازادیدا
جەمال کۆشش ٣٠.١٠.٢٠٢٠٢ چاوێک لە دەوروبەرمان.. کۆماری ئیسلامی ئێران لەریزبەندی ١٧٣ یەمین دایە، بەیەكێک لە سەرکوتکەرترینی" ئازادی دەربرین" لە جیهان دادەنرێت. سەدان هەڵسوڕاوی میدیایی سەر پەڕێنراو ئیعدامکراون، زیندانی و ئەشکەنجەدراون وڕاونراون. تورکیا لە ١٥٧" دایە، ٪٩٤ میدیاکان لە ژێر کۆنترۆلی ئەردۆگاندایە. عێراق" بە حکومەتی هەرێمیشەوە" بەپلەی ١٦٢ ەمین دێت. لە ریزی خراپترین ئەو دەوڵەتانەن کە ئازادی ڕۆژنامەگەری لەلایەن ڕێکخراوەی نێونەتەوەیی ...
أكمل القراءة »شهنگال، ئهوبرینهی تا ئهمڕۆش خوێنی لێ دهچۆڕێ!
عهبدوڵا ساڵح دانیشتوانی ناوچهی شهنگال زوربهیان ( یهزیدین). یهزیدیهكان له ناوچهكانی موسڵ ، دهۆك، دیاربهكر،، حهلهب و دورگهی ابن عومهر نیشتهجێن، ئهوان وهك جولهكه (ئایین و شوناسی نهتهوهییان) تێكهڵ بووه، شكانهوهیان بهسهر بیروڕا ئایینیهكان و دووره پهرێزی و تێكهڵاو نهبوونی خێزانیان له گهڵ ئاینزاكانی تر، ئهوانی تا ئهندازهیهك خستۆته ناو جوغزێكهوه، ئهگهرچی زمانی كوردی كرمانجی شێوازی سهرهكی ئاخاوتنیانه، بهڵام ...
أكمل القراءة »فرۆشتنی دامەزراوەی کارەبا بە کەرتی تایبەت
نەوزاد بابان کرێکاران و کارمەندانی کەرتی کارەبا کە لە کاتی خۆیدا دەیان جار ناڕەزایەتیان دەربڕیوە تا سیستمی موچە و دەرماڵەکانیان وەک هی ناوەڕاست و خواروی عێڕاقی لێبێت، وە چاوەڕوانی ئەوەیان دەکرد کە ئەم خواستەیان بێتەدی، بەڵام نەک هەر نەهاتەدی بەڵکو حکومەتی هەرێم موچەکانیانیشیانی بەناوی پاشەکەوتی زۆرە ملێیەوە دواخست و هەر بە چەند مانگ جارێک موچەیەک وەردەگرن. ئەوەمان بیر نەچێ کەرتی ...
أكمل القراءة »گفتوگۆ ی رۆژنامەی “ڕەوت” لە گەڵ موئەیەد ئەحمەد سەبارت بە ڕاپەرینی ئوکتۆبەر، “پەڕەی سپی” و نیولیبرالیزم لەعیراقدا
سیاسەتی ئەم دوایانەی حکومەتی هەریمی کوردستان بۆ پرایڤەتایزەکردنی(تایبەتیکردن) کەرتی بەرهەمهێانان و گواستنەوەوە و دابەشکردنی کارەبا، دریژەی هەمان سیاسەتی سەرمایەداری نیولیبریزمە کە کوردستانی بۆ چەندین دەیەیە کردوە بە شۆینگەی تاڵانوبڕۆیی و چەوساندنەوە و دژایەتی جەماوەری کرێکار و نەدار. گفتوگۆ ی رۆژنامەی "ڕەوت" لە گەڵ موئەیەد ئەحمەد سەبارت بە ڕاپەرینی ئوکتۆبەر، "پەڕەی سپی" و نیولیبرالیزم لەعیراقدا ڕۆژنامەی ڕەوت: سوپاس هاوڕی موئەیەد کەبوارت ...
أكمل القراءة »سۆشیالیزم یان بەربەریەت
نەوزاد بابان ڕاشکاوانە و ترمپ ئاسا لە میانەی قسەکانیدا لە پەرلەمانی کوردستان، سەرەک وەزیرانی هەرێم وتی ئێمە سیستەمی سۆشیالیستی و کۆمۆنیستیمان نیە تا برەو بە کەرتی گشتی بدەین، بە واتایەکی تر سیستمی سەرمایەداری و بازاڕی ئازاد و نیولیبرالیزمیان هەیە و برەو بە کەرتی تایبەتی دەدەن، کە ئەمەش شتێک نیە جگە لە شانخاڵی کردنەوەی حکومەت و دەسەڵات لە دابینکردنی خزمەتگوزاریەکان و ...
أكمل القراءة »ڕاپەڕینی ئۆکتۆبەر لە عیراق و ئاسۆی ئازادی ژنان
نوسین وئامادەکردنی شیرین عەبدوڵا ڕۆڵی کاریگەری ژنان وشکاندنی کۆت وبەندە کانی یەکێک بو لە دەستکەوتە هەرە گرنگەکانی ڕاپەڕینی ئۆکتۆبەری ٢٠١٩ کە خاڵێکی وەرچەرخانی مێژویی بو. ژنان ئەو کۆت وبەندانەیان شکاند کەبە درێژایی ١٦ ساڵ بەسەریاندا سەپێنرابوو. هاژەی دەنگیان خەوی لە چاوی حیزبە کۆنەپەرستەکانی گەندەڵی وچەتەیی تاراند. هەر لە یەکەم ڕۆژەکانی ڕاپەڕینەوە ژنان وەک هێزێکی واقیعی بۆ گۆڕانکاری ڕاستەقینە هاتنە ...
أكمل القراءة »
منظمة البديل الشيوعي في العراق تنظيم شيوعي عمالي منهجه الفكري والسياسي ماركسي مستنبط من “البيان الشيوعي”
