بەدوای پەرەسەندنێکی خێرای قەیرانی ئۆکرانیا لە چەند مانگی ڕابردوودا، هاوڕای پەرەسەندنی کێشمەکێشی نێوان ڕوسیا لە لایەک و ئەمریکا و هاوپەیمانە ئەوروپیـیەکانی لە پەیمانی باکوری ئەتڵەسی (ناتۆ) لەلایەکی ترەوە، ئەمڕۆ ئیمپریالیزمی ڕوسیا، هەڵسا بە هێرشێکی سەربازیانەی بەربڵاو بۆسەر هێزەکانی ئۆکرانیا، نزیک لەو جمهوریانەی کە لەم دواییانەدا لە ئۆکرانیا جیابوونەوە، کە بۆتە شەپۆلێک لە ئاوارەیی بەکۆمەڵی دانیشتوان لە شارە جیاجیاکانی ئۆکرانیا. ئەم ...
أكمل القراءة »ڕزگاری ژن، یەکێک لە ئەرکە هەرە گرینگەکانی شۆڕشە لە عێڕاقدا
بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی ژن ژنان بوونە نێچیر بەدەست ترۆر و سەرکەوتی خوێناوی بێ پەردە و هێرشی سیاسی و ئایدیۆلۆژی و "فەرهەنگی" ڕێکخراو و بەردوام، کە وجود و جێگەوڕێگە و ئینسانیەتەکەی و هەموو ئەو دەسکەوتانەی لە ماف و ئازادیەکان کردۆتە ئامانج کە لە مێژوودا بەدەستی هێناون، ئەمەش بەدوای داگیرکاری ئەمریکا بۆ عێڕاق لە (٢٠٠٣) و ئەو ئاڵوگۆڕانەی کە بە دوای ...
أكمل القراءة »سەبارەت بە جیابوونەوەکانی ناو حزبی کۆمۆنیستی ئێران و (کۆمەڵە)
دوای چەند ساڵ کێشمەکێش، جیابوونەوەی دووباڵ لەناو (حزبی کۆمۆنیستی ئێران) و (کۆمەڵە - ڕێکخراوی کوردستان)ی ئەو حزبە، بە دەرکردنی دوو بەیاننامەی جیاواز لە (١٦-١-٢٠٢٢)دا ڕەسمیەتی پێدرا. پێش ئەم جیابونەوەیە بەرپرسی (سکرتاریەتی کۆمەڵە) لە نامەیەکیدا لە (٦-١-٢٠٢٢) ڕوو بە ئەندامانی کۆمەڵە هەڕەشە لە حەوت هاوڕێی حزبیان دەکات کە لە (٥-١-٢٠٢٢)دا لە دەرەوەی وڵاتەوە گەڕاونەتەوە بۆ ئۆردووگای ئەو حزبە لە (زڕگوێز) نزیک ...
أكمل القراءة »ئەبێ زیندانیانی خۆپیشاندانەکانی (پیرەمەگرون) دەستبەجێ ئازادبکرێن
شەوی سێ شەمە (٤-١-٢٠٢٢) کەناڵە تەلەفزیۆنەکانی سەر بە دەسەڵاتی پارێزگای سلێمانی لە هەرێمی کوردستان، هەژدە زیندانیی لاوی کرێکار و بێکاریان، بە جلوبەرگی پرتەقاڵیـیەوە نیشاندا، کە زیاتر لە (٢٠) ڕۆژە گیراون لە لایەن دەزگای ئاسیشی ئەم شارەوە. ئەم دەزگایە لە ژێر دەسەڵات و ئیدارەی ڕاستەوخۆی یەکێتی نیشتمانی کوردستان (یەکێتی) دایە. لەم کەناڵانەوە دانپیانانی ئەم زیندانیـیانە بڵاوکرایەوە کە گویا دەوریان هەبووە ...
أكمل القراءة »ڕاگەیاندن
ئێوارەی پێنج شەممە (٩-١٢-٢٠٢١)، هاوڕێ نەوزاد بابان و چەند ڕاگیراوێکی تر لە زیندانی (ئاسایش)ی سلێمانی ئازادکران سەرەتا ڕێز و دەستخۆشانەمان هەیە بۆ ئەو هاودەنگی و هاوخەباتییە کە هەموو ئەو لایەن و ڕیکخراو و چالاکوانانە، لە ماوەی ئەم چەند ڕۆژەدا، بە بەردەوامی هەوڵیانداوە بۆ ئازادکردنی سەرجەم گیراوەکان لە خوێندکاران و لایەنگرانی ئازادیخوازی بزوتنەوەی خوێندکاران و هاوڕێ نەوزاد. هەروەها ڕیز و دەستخۆشانەمان ...
أكمل القراءة »راگەياندني ڕۆژنامەگەري – ئەبێ دەستبەجێ هاوڕی نەوازاد بابان و هەموو گیراوەکان ئازاد بکرێن
ماوەی دوو هەفتەیە خۆپيشانداني خوێندكاران لەشارەكاني كوردستان بەردەوامه و حكومەتي هەرێمي كوردستان هەر خەريكي دەستي دەستيه و وەڵامي داواکاریەکانی خوێندكاران ناداتەوه. بەدرێژايي ئەو ماوەيه، بەچەندين شێوازي سەركوتكردن، به گولەي زيندوو، كێبڵي كارەبایی، لێدان و ڕفاندن و زيندانيكردن و ئەشکەنجەدانی جەستەیی ودەرونی و شاردنەوەي چارەنوسي زيندانيەكان لەكەس و كاريان، هێزەکانی دەسەڵات لە شارەکانی کوردستان خەریکی سەرکوت و کپکردنەوەی ئەم خۆپیشاندانانەی خۆیندکاران ...
أكمل القراءة »دەستپێکێک و دەستکەوتێکی گرنگی خەباتی کرێکاران
ناڕەزایەتیەکی گەورەی کۆمەڵایەتی لە ناوەوەی کۆمەڵ دا شەپۆل دەداو خۆی بە کەنارو بەربەستەکاندا دەدات. خۆی بەتاشە بەردەکاندا دەدات. ڕەدکردنەوەی پەرلەمان و هەڵبژاردن، کۆچڕەوی لاوان، خۆپیشندانی مامۆستایانی وانەبێژ، ...پاشان تەقینەوەی گەورەی خۆپیشاندانی خۆێندکاران. سەدا٦٠ ی خەڵکی کوردستان تەمەنیان لە خوار ٣٠ ساڵیەوە، بەزۆری ئەم توێژە فراوانە، دەرجووی زانکۆو پەیمانگاکان، وریاو چاپوک و چاوەنواڕییان ناتوانن لە نێو بێکاری و نائازامی و ...
أكمل القراءة »توندوتیژی دژ بە خوێندکارانی خۆپێشاندەر بوەستێنن، گیراوەکانیشیان گیراوەکانیشیان دەستبەجێ ئازادکەن
کچان و کوڕانی خوێندکاری ناڕازیی زانکۆ و پەیمانگاکان، سەر بە خێزانە کرێکار و زەحمەتکێش و کەم دەرامەدەکانن. ئەوان بێبەشن لە دەرماڵە و ئاسانکاریەکانی خوێندن، هەروەها خوێندکارانی بەشە ناوخۆیەکانیش بێبەشن لە پشتگیری دارایی و لە دۆخێکی کولەمەرگیدا ژیان بەسەر دەبەن، بێ ئاو، بێ کارەبا و بێبەش لە سادەترین خزمەتگوزاریە سەرەتاییەکانی پێویست بۆ ژیان
أكمل القراءة »سەرکەوتن بۆ خەباتی خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکان
لە ڕۆژی سێهەمی خۆپێشاندان و ناڕەزایەتیدا، سێ شەممە (٢٣-١١-٢٠٢١) خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکانی هەرێمی کوردستان کەوتنە بەر هەڵمەتی دڕندانەی هێزەکانی دەسەڵات کە بە تەقەکردن بەسەریاندا و بە بەکارهێنانی کێبڵی کارەبایی و گازی فرمێسکڕێژ ڕووبەڕوویان بوونەوە و چەندین کەسیان لێ بریندارکردن و بە زەبەروزەنگ و هێز بڵاوەیان پێکردن. ئەم خوێندکارانە لە شارەکانی سلێمانی، هەولێر، هەڵەبجە، کۆیە، ڕانیە، کەلار و قەڵادزی و ...
أكمل القراءة »تڕاژیدیای پەنابەران و سیاسەتی دژە مرۆیی دەوڵەتەکانی ئەوروپا
شەڕ و کوشتارەکانی عێراق و ئەفغانساتان، سوریا و یەمەن و لیبیا، سیستەمە دیکتاتۆرەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بزوتنەوە و حزب و باندە کۆنەپەرستە شۆڤینست و ئیسلامی و ناسیۆنالیستە بورژوازیەکانی ئەم ناوچەیە کە پاریزەری سیستەمی سەرمایەداری و نیولیبرالیزمن، دەیان ملیۆن کەسیان ناچار بە ئاوارەیی و دەربەدەری کردووە، ئەوەتا لە عێراق ٦ ملیۆن و لە ئەفغانستان ٧ ملیۆن و لە سوریاش ٦ ملیۆن ...
أكمل القراءة »
منظمة البديل الشيوعي في العراق تنظيم شيوعي عمالي منهجه الفكري والسياسي ماركسي مستنبط من “البيان الشيوعي”
