راگەياندني ڕۆژنامەگەري – ئەبێ دەستبەجێ هاوڕی نەوازاد بابان و هەموو گیراوەکان ئازاد بکرێن

ماوەی دوو هەفتەیە خۆپيشانداني خوێندكاران لەشارەكاني كوردستان بەردەوامه  و حكومەتي هەرێمي كوردستان هەر خەريكي دەستي دەستيه و وەڵامي داواکاریەکانی خوێندكاران ناداتەوه.

بەدرێژايي ئەو ماوەيه، بەچەندين شێوازي سەركوتكردن، به گولەي زيندوو، كێبڵي كارەبایی، لێدان و ڕفاندن و زيندانيكردن و ئەشکەنجەدانی جەستەیی ودەرونی و شاردنەوەي چارەنوسي زيندانيەكان لەكەس و كاريان، هێزەکانی دەسەڵات لە شارەکانی کوردستان خەریکی سەرکوت و کپکردنەوەی ئەم خۆپیشاندانانەی خۆیندکاران وخەلكی ناڕازی بوون.

ئەمڕو لەگەڵ دەورەیەکی تر لە خۆپيشانداني خويندكاراني زانكو و پەيمانگاكان، ديسانەوه دەزگا سەركوتگەرەكان شاڵاوێكي تري گرتن و ئەشكەنجەدانيان دەستداوەتێ.

هاوڕي نەوزاد بابان ( ئەندامي كۆميتەي ناوەندي ڕيكخراوي بەديلی کۆمۆنیستی لە عیراق) کەوتۆتە بەر ئەم شاڵاوی سەرکوتگەریە و دوانیوەرۆی ئەمڕو گیراوە لەگەڵ ژمارەیەک لە خۆیندکاران و کەسانی ئازادیخواز لەلايەن ئاسايشي گشتيەوە لە سلێمانی.

ئێمه بەتوندي سەركۆنەي ئەم كردەوە  داپڵۆسێنرانەیەی دەسەڵات و دەزگا سەركوتگەرەكان ئەکەين و ئەبێ ده ستبەجێ تەواوي گيراوەکان ئازادبکرێن.

سەلامەتي و تەندروستی هاوڕي نەوزاد و تەواوي گيراوەکان له بەرپرسیاریەتی دەسەڵاتداراني سليمانی و حکومەتی هەرێمدایە.

سەركەوتوو بێت خەباتي خوێندكاران.

ئازادي بو سەرجەم گيراواني خۆپيشاندانەكاني خو ێندكاران.

ڕيكخراوي بەديلي كۆمۆنيستي لەعێراق

٧ -١٢-٢٠٢١

اضف رد

لن يتم نشر البريد الإلكتروني . الحقول المطلوبة مشار لها بـ *

*

هذا الموقع يستخدم خدمة أكيسميت للتقليل من البريد المزعجة. اعرف المزيد عن كيفية التعامل مع بيانات التعليقات الخاصة بك processed.

x

‎قد يُعجبك أيضاً

لێکەوتەکانی جەنگی ئەمریکا-ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، هاوپەیمانی سەربازیی سعودی-تورکی-پاکستانی وەک نموونەیەک!

عەبدوڵڵا ساڵح ووتراوە: "جەنگ سیاسەتە کاتێک وشەکان شکست دێنن، ئابووریـیە کاتێک بەرژەوەندیـیەکان بەریەک دەکەون، و ...

کوشتنی ژنان، لوتکەی شاخە بەفرینەکەی توندوتیژیی خێزانییە، کە لە پشت هەواڵەکانەوە شاردراوەتەوە

شیرین عەبدوڵڵا دیاردەی توندوتیژی دژ بە ژنان و کوشتنیان لە عێراق و هەرێمی کوردستان، وەک ...

کۆمۆنیزم دەبێ ئاڵتەرناتیڤێکی سیاسی سۆشیالیستی و پڕۆلیتاری بە عەمەلی بخاتە بەردەم کۆمەڵگە

نادر عەبدولحەمید هەرێم لە پڕۆسەیەکی مێژوویی جیهانیدا لە سەرەتای نەوەتەکانی سەدەی بیستەوە (١٩٩١) کۆمەڵگەی کوردستان ...

ڕۆژنامەی ڕەوت ژمارە ٤٢

ژمارە (42)ی ڕۆژنامەی (ڕەوت)، ئەیلول/ سێپتێمبەری (2026)، بڵاوکرایەوە ڕۆژنامەی (ڕەوت) بە چاپی وەرەق لە هەرێمی ...

بەیاننامەی ڕێکخراوی بەدیلی کۆمۆنیستی لە عێڕاق، لە یادی هەشت ساڵەی دامەزراندنیدا

یادی هەشت ساڵەی دامەزراندنی ڕێکخراوی بەدیلی کۆمۆنیستی لە عێراق دەکەینەوە، و هەر ساتە هەست بە ...