تڕاژیدیای پەنابەران و سیاسەتی دژە مرۆیی دەوڵەتەکانی ئەوروپا

 

شەڕ و کوشتارەکانی عێراق و ئەفغانساتان، سوریا و یەمەن و لیبیا، سیستەمە دیکتاتۆرەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بزوتنەوە و حزب و باندە کۆنەپەرستە شۆڤینست و ئیسلامی و ناسیۆنالیستە بورژوازیەکانی ئەم ناوچەیە کە پاریزەری سیستەمی سەرمایەداری و نیولیبرالیزمن، دەیان ملیۆن کەسیان ناچار بە ئاوارەیی و دەربەدەری کردووە، ئەوەتا لە عێراق ٦ ملیۆن و لە ئەفغانستان ٧ ملیۆن و لە سوریاش ٦ ملیۆن ئاوارە بوون.

وەستانەوە بەرامبەر بەم  سیستەم و دەسەڵات و هیزانە، بەرامبەر بە خوڵقاندنی هەلومەرجێک بۆ ناچارکردنی ئینسانەکان بە ئاوارەیی و پەنابەری، بە ژیان لە ژێر خێمە و بێبەشبوون لە کار و لە ژیانی ئاسایی و لە خوێندن و لە مافە ئینسانیـیە سەرەتاییەکان، ئەرکێکی پرولیتاریا و سۆشالیستەکان و ئازادیخوازانی ئەمڕۆیە.

خەڵک لە عێراق و هەرێمی  کوردستان هەموو ئەو میحنەتانەیان بە ئێسک و پێستی خۆیان تاقیکردۆتەوە، هەر لە جەنگە نەبڕاوەکان و کوشتاری بەکۆمەڵ و ڕفاندن و تیرۆر تا شکەنجە و زیندان، هەژاری و برسیەتی، گەندەڵی و کۆنەپەرستی، هەموو ئەمانەش بە بەشداری  ئەمەریکا و هاوپەیمانە ئەوروپیەکانی لە ٣٠ ساڵی ڕابردوودا، وێڕای ڕۆڵی ئیران و تورکیا و دەوڵەتانی کەنداو و ڕوسیا.

لە ئێستادا دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان، ڕاستەوخۆ هۆکاری کۆچڕەوی بەکۆمەڵ و بەردەوامی گەنجانی هەرێمەکەن. چەند حزب و هیز و بەرپرس و گەورە سەرمایەدارانێک قۆرخی هەموو سێکتەرێکی ژیانیان کردووە، و هەر تاوناتاوێک ئەم حزب وهێزانە کوردستان تا لێواری جەنگێکی نێوخۆیی پاڵپێوە دەنێن و کردویانەتە مەیدانی تەراتێنی باندە موخابەراتیـی و تیرۆریستەکان و هەریمی سەرکوتی هەموو دەنگێکی ئازادیخواز.

لە ڕاپەڕینی  ئۆکتۆبەری ٢٠١٩ ی بەغدا و شارەکانی خواروو، وە  دیسەمبەری ٢٠٢٠ ی کوردستانی عیراق  سەدان هەزار لە کریکاران و لاوان و ژنان هەستان بەدژی هەژاری، بێکاری و گەندەڵی، بەدژی شەڕ و دەسەڵاتی میلیشیایی و سیاسەتی ئەمەریکا و ئیران و تەواوی حزبە دەسەڵاتدارەکان و گیانبازی بێوێنەیان نواند. زیاتر لە ٨٠٠یان لێ کوژرا، ٣٠ هەزاریان بریندار و هەزارانیشیان لێ زیندانی کرا. لە کوردستانی عێراقیش بارەگای تەواوی حزبەکانیان سوتاند و دەسەڵات بە ترۆر و ڕەشبگیریی و سەرکوت وەڵامیدانەوە.

جەماوەرێکی ناڕازی، بێکار و برسی، ڕاستەوخۆ کەوتۆتە بەر زەبروزەنگی دەسەڵاتی بورژوا قەومی و تائیفی و میلیشیاکانیان، کاتێک خەبات و ڕاپەڕینیان بۆ ڕزگاربوون لەم دۆخە سەرکوت دەکرێت، دەروازە بەڕووی کۆچڕەوی بەکۆمەڵدا دەکرێتەوە، ئەمە بە پلەی سەرەکی هۆکاری کۆچی هاوڵاتی  عێراق و کوردستانە لە ئێستادا.

یەکێتی ئەوروپا کۆچی ئەم پەنابەرانە بە پلانی بیلاڕوسیا لەقەڵەم دەدات و دەیەوێت بەم بیانووە خۆی لە جێبەجێکردنی یاساکان و ڕێککەوتن و پەیماننامە نێودەوڵەتیەکان بدزێتەوە، و گوشار بۆ دەوڵەتی عێراق دەهێنیت کە سەفارەت و کۆنسوڵیەکانی بیلاڕوسیا دابخات. ئەمە ڕووی ڕاستەقینەی ئەو سیاسەتەی ئەوروپایە کە بانگەشەی دیموکراسی و مافی مرۆڤ و “دەوڵەتی یاسا” و شەفافەیەت و داڵدەدانی هەڵاتوان دەکات. لە هەمانکاتدا، ئەم واقیعەتە سەلمێنەری ئەو ڕاستیەشە کە دەوڵەتی بیلاڕوسیا دەست دەبات بۆ هەموو کردەیەکی نائینسانی لە بەهرەبەرداری دۆخی پەنابەران تا وەک چەکێک بۆ ململانێ لەبەرامبەر ڕکەبەرە ئەوروپیـیەکانیدا بەکاریبهێنێ.

مافی پەنابەری پێویستە بەعەمەلی پەیڕەو بکرێت و پەنابەران لە کەمپەکان، لە زیندانەکان ئازاد بکرێن. ئەوانەی کە دەیانەوێت لە بیلاروسیا بمێننەوە، ئەرکی ئەو حکومەتەیە پێداویستی مانەوەیان بۆ دابین بکات. ئەوانەش کە دەیانەوێت لە ئەوروپا نیشتەجێبن پێویستە ئەم مافەیان پێبدرێت. ئەو کەسانەی کە خێزان و کەسوکاریان لەهەر وڵاتێکە پێویستە یەکتربگرنەوە.

ڕێکخراوی بەدیلی کۆمۆنیستی لە عێراق سەرکۆنەی سیاسەتی دژە مرۆیی یەکێتی ئەوروپا دەکات لە بەرامبەر پەنابەراندا و هاوکات خەبات دەکات لەگەڵ ڕێکخراوە کرێکاریی و سۆشیالیستی و ئینسان دۆستیـیەکان بۆ کۆتایـیهینان بەم کارەساتە و جێبەجێکردنی مافی پەنابەری.

ڕێکخراوی بەدیلی کۆمۆنیستی لە عێراق

١٢ نۆڤەمبەری ٢٠٢١

اضف رد

لن يتم نشر البريد الإلكتروني . الحقول المطلوبة مشار لها بـ *

*

هذا الموقع يستخدم خدمة أكيسميت للتقليل من البريد المزعجة. اعرف المزيد عن كيفية التعامل مع بيانات التعليقات الخاصة بك processed.

x

‎قد يُعجبك أيضاً

لێکەوتەکانی جەنگی ئەمریکا-ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، هاوپەیمانی سەربازیی سعودی-تورکی-پاکستانی وەک نموونەیەک!

عەبدوڵڵا ساڵح ووتراوە: "جەنگ سیاسەتە کاتێک وشەکان شکست دێنن، ئابووریـیە کاتێک بەرژەوەندیـیەکان بەریەک دەکەون، و ...

کوشتنی ژنان، لوتکەی شاخە بەفرینەکەی توندوتیژیی خێزانییە، کە لە پشت هەواڵەکانەوە شاردراوەتەوە

شیرین عەبدوڵڵا دیاردەی توندوتیژی دژ بە ژنان و کوشتنیان لە عێراق و هەرێمی کوردستان، وەک ...

کۆمۆنیزم دەبێ ئاڵتەرناتیڤێکی سیاسی سۆشیالیستی و پڕۆلیتاری بە عەمەلی بخاتە بەردەم کۆمەڵگە

نادر عەبدولحەمید هەرێم لە پڕۆسەیەکی مێژوویی جیهانیدا لە سەرەتای نەوەتەکانی سەدەی بیستەوە (١٩٩١) کۆمەڵگەی کوردستان ...

ڕۆژنامەی ڕەوت ژمارە ٤٢

ژمارە (42)ی ڕۆژنامەی (ڕەوت)، ئەیلول/ سێپتێمبەری (2026)، بڵاوکرایەوە ڕۆژنامەی (ڕەوت) بە چاپی وەرەق لە هەرێمی ...

بەیاننامەی ڕێکخراوی بەدیلی کۆمۆنیستی لە عێڕاق، لە یادی هەشت ساڵەی دامەزراندنیدا

یادی هەشت ساڵەی دامەزراندنی ڕێکخراوی بەدیلی کۆمۆنیستی لە عێراق دەکەینەوە، و هەر ساتە هەست بە ...