ئەبێ زیندانیانی خۆپیشاندانەکانی (پیرەمەگرون) دەستبەجێ ئازادبکرێن

شەوی سێ شەمە (٤-١-٢٠٢٢) کەناڵە تەلەفزیۆنەکانی سەر بە دەسەڵاتی پارێزگای سلێمانی لە هەرێمی کوردستان، هەژدە زیندانیی لاوی کرێکار و بێکاریان، بە جلوبەرگی پرتەقاڵیـیەوە نیشاندا، کە زیاتر لە (٢٠) ڕۆژە گیراون لە لایەن دەزگای ئاسیشی ئەم شارەوە. ئەم دەزگایە لە ژێر دەسەڵات و ئیدارەی ڕاستەوخۆی یەکێتی نیشتمانی کوردستان (یەکێتی) دایە.

 

لەم کەناڵانەوە دانپیانانی ئەم زیندانیـیانە بڵاوکرایەوە کە گویا دەوریان هەبووە لە سوتاندنی کتێبخانەی شارۆچکەی پیرەمەگروون لە کاتی خۆپێشاندانە جەماوەریـیەکانی قوتابیان لە (٢٤)ی نۆڤەمبەری (٢٠٢١)دا، کە بۆ چەند ڕۆژ بەردەوام بوو، وە ژمارەیەک شار و شارۆچکەی پارێزگای سلێمانی گرتەوە.

ئەم کردەوەیەی دەزگای ئاسایشی (یەکێتی)، کە هەتا ئێستاش خۆی بە یەکێک لە حزبە سۆشیال دیموکراتەکان ئەزانێ و بەشداری لە کۆڕوکۆبونەوەکانی ئەو حزبانە لە ئەوروپا دەکات، ڕیک هاوچەشنی کردەوەکانی ڕژێمی فاشیستی بەعس و جەلادەکانی داعشە و کارەسەتەکانی دەستی ئەو فاشیستانە ئەهێنێتەوە یادی جەماوەری ستەمدیدەی کوردستان و سەرجەم عیراق. ئەم کردەوەیەیان پێش هەموو شتێک نمایشی دانپیانانی خۆیانە بەلێکترازانی دەسەڵاتیان بەسەر کۆمەڵگەی کوردستانەوە و ڕاگەیاندنی جەنگی دۆڕاویانە بەرامبەر جەماوەری کرێکاران و لاوان و سەرجەم ئازادیخوازانی کوردستان.

بۆ پتر لە دەیەیەکە، بە دیاریکراوی لە (١٧)ی شوباتی (٢٠١١)وە، هەردوو دەسەڵاتی میلیشیایی پارتی دیموکراتی کوردستان (پارتی) و (یەکێتی) و دەزگا سەرکوتگەرەکانیان لە ئاسایش و هەواڵگری و دژە تیڕۆر، دەستیان بە خۆێنی خۆپێشاندەرانی کوردستان سوور بووە، وە دەیانیان کوشتوە و هەزارانیان بریندار و زیندانی کردووە کە تاوانێکیان نەبووە جگە لە خەبات بە دژی هەژاری و بێکاری و گەندەڵی و خەبات بۆ فەراهەمهێنانی ژیانێکی ئاسوودە و ئازاد. هەر لەم ڕاستایەشدا چەندین خۆپیشاندەر بە تۆمەتی جۆراوجۆر لە لایەن دادگاکانی ژێر دەسەڵاتی (پارتی) یەوە حوکم دراون.

بڵاوکردنەوەی دانپیانانی زیندانیانی (پیرەمەگروون)، هەر سوکایەتیکردن نیـیە بە زیندانیـیەکان و کەسوکاریان و ئازیزانیان، بەڵکو سوکایەتیکردنە بە مرۆڤایەتی و سەرجەم دانیشتوانی کوردستان و پێشێلکردنی سادەترین مافەکانی تۆمەتلێدراوانە. سەرباری ئەمەش، ڕیسوایی دەسەڵات و دەزگای ئاسیشەکەی دەردەخات کە چۆن سەرکوت و ئەشکەنجەی فیزیکی و دەرونی کرێکاران و بەهەژارکراوانی کوردستان دەکەن و چۆن بەبێ پاڵپشتی ڕیکخراوە و نەقابە و هاوخەباتیانیان کراونەتە نێچیری دەستی ئاسایشی سلێمانی و دانپێنانیان پێدەکرێ.

کرێکاران، لاوان و جەماوەری ئازادیخواز لە کوردستان

ئەم نمایشە فاشیستانەیەی دەسەڵات زەنگی خەتەرێكی گەورەیە بۆ کۆمەڵگەی کوردستان و مەبەست لێی تۆقاندنی کرێکاران و لاوانی ئازادیخوازی کچ و کوڕ و سەرجەم جەماوەری ناڕازی ئەم کۆمەڵگەیەیە کە بەرامبەر ستەم و گەندەڵی و هەژاری و بێمافی ڕاوەستان، و هەنگاوێکی مەترسیدارە لەڕاستای جێگیرکردنی دەسەڵاتدارییەتی میلیشیایی و ئیستبدادیی ڕەها لەم کۆمەڵگەیەدا. ڕێگەیەک لە بەردەمماندا نیە جگە لە سووربوونی زیاتر لەسەر ئامانج و داواکاریە ڕەواکانمان و بەرەوپێشبردنی خەباتی یەکگرتوومان بەدژی ئەم تاونکاریانە و سەرجەم ئەم دەسەڵاتە میلیشیایەی بۆرژوا ناسیۆنالیستی کورد.

ئەبی دەستبەجێ ئەو زیندانیـیانە و سەرجەم زیندانیانی خۆپیشاندانەکانی هەردوو ناوچەی ژێر دەسەڵاتی (یەکێتی) و (پارتی) ئازاد بکرین، و حکومەتی هەرێمی کوردستان بە فەرمی داوای لێبوردن بکات لە زیندانیانی (پیرەمەگروون) و دانیشتوانی کوردستان بەهۆی ئەم کردەوە ڕیسوایەی هێزەکانی ئاسایش.

ڕیکخراوی بەدیلی کۆمۆنیستی لە عیراق، لە هەمانکاتدا کە بە توندترین شیوە سەرکۆنەی ئەم کردەوەیەی دەزگای ئاسایشی سەر بەدەسەڵاتی (یەکێتی) ئەکات، لە هەمان کاتدا داوای ئازادکردنی دەستبەجێی ئەو زیندانیانە و هەموو زیندانیانی تری خۆپیشاندانەکان ئەکات لەوانەش حوکمدراوانی ناوچەی ژیر دەسەڵاتی (پارتی).

هەروەها، ئەم ڕیکخراوە بانگەوازی هەموو ئازادیخوازن و سۆشیالیستەکان و سەندیکا و فیدراسیونە کرێکاریـیەکان و بەرگریکاران لە مافی مرۆڤ دەکات کە سەرکۆنەی ئەم کردەوە سەرکوتگەرانەیەی دەسەڵات بکەن و هاوکاری خۆیان بۆ ئازادکردنی هەموو زیندانیانی خۆپێشاندانەکانی کوردستان ڕابگەیەنن.

ڕێکخراوی بەدیلی کۆمۆنیستی لە عیراق

٦-١-٢٠٢٢

اضف رد

لن يتم نشر البريد الإلكتروني . الحقول المطلوبة مشار لها بـ *

*

هذا الموقع يستخدم خدمة أكيسميت للتقليل من البريد المزعجة. اعرف المزيد عن كيفية التعامل مع بيانات التعليقات الخاصة بك processed.

x

‎قد يُعجبك أيضاً

لێکەوتەکانی جەنگی ئەمریکا-ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، هاوپەیمانی سەربازیی سعودی-تورکی-پاکستانی وەک نموونەیەک!

عەبدوڵڵا ساڵح ووتراوە: "جەنگ سیاسەتە کاتێک وشەکان شکست دێنن، ئابووریـیە کاتێک بەرژەوەندیـیەکان بەریەک دەکەون، و ...

کوشتنی ژنان، لوتکەی شاخە بەفرینەکەی توندوتیژیی خێزانییە، کە لە پشت هەواڵەکانەوە شاردراوەتەوە

شیرین عەبدوڵڵا دیاردەی توندوتیژی دژ بە ژنان و کوشتنیان لە عێراق و هەرێمی کوردستان، وەک ...

کۆمۆنیزم دەبێ ئاڵتەرناتیڤێکی سیاسی سۆشیالیستی و پڕۆلیتاری بە عەمەلی بخاتە بەردەم کۆمەڵگە

نادر عەبدولحەمید هەرێم لە پڕۆسەیەکی مێژوویی جیهانیدا لە سەرەتای نەوەتەکانی سەدەی بیستەوە (١٩٩١) کۆمەڵگەی کوردستان ...

ڕۆژنامەی ڕەوت ژمارە ٤٢

ژمارە (42)ی ڕۆژنامەی (ڕەوت)، ئەیلول/ سێپتێمبەری (2026)، بڵاوکرایەوە ڕۆژنامەی (ڕەوت) بە چاپی وەرەق لە هەرێمی ...

بەیاننامەی ڕێکخراوی بەدیلی کۆمۆنیستی لە عێڕاق، لە یادی هەشت ساڵەی دامەزراندنیدا

یادی هەشت ساڵەی دامەزراندنی ڕێکخراوی بەدیلی کۆمۆنیستی لە عێراق دەکەینەوە، و هەر ساتە هەست بە ...