دەستپێکێک و دەستکەوتێکی گرنگی خەباتی کرێکاران

 

ناڕەزایەتیەکی گەورەی کۆمەڵایەتی لە ناوەوەی کۆمەڵ دا شەپۆل دەداو خۆی بە کەنارو بەربەستەکاندا دەدات. خۆی بەتاشە بەردەکاندا دەدات. ڕەدکردنەوەی پەرلەمان و هەڵبژاردن، کۆچڕەوی لاوان، خۆپیشندانی مامۆستایانی وانەبێژ، …پاشان تەقینەوەی گەورەی خۆپیشاندانی خۆێندکاران.

سەدا٦٠ ی خەڵکی کوردستان تەمەنیان لە خوار ٣٠ ساڵیەوە، بەزۆری ئەم توێژە فراوانە، دەرجووی زانکۆو پەیمانگاکان، وریاو چاپوک و چاوەنواڕییان ناتوانن لە نێو بێکاری و نائازامی و بێ ئاسۆیدا قەتیس بکەن. کۆچی ئەم لاوانە ڕەدکردنەوەی دەسەڵات و بێزاریی بوو.

خۆپیشاندانی جەماوەری خوێندکاران لە هەفتەی کۆتایی مانگی ١١ ، یەکێتی وپارتی بەتەواوی شلەژاند ، بەجۆرێک تامی لە نێوچوون بکەن. هەفتەی کۆتایی نۆڤەمبەر، هەفتەی گرتن وزیندانی وسەرکوت وتیرۆروهێرشی داعش بوو. زیاتر لە ٤٠٠ زیندانی، رفاندنی دەیان کەس، دتەستبەسەراگرتنی مۆبایل و ئەشکەنجە وبێڕێزی..

ڕەفتاری هەردوو حزب لە بەرامبەرخپیشاندەران، کۆپی یەکتر بوون.زیندانی و ئەشکەنجەو تیرۆری کەسایەتی و بەکارهێنانی ئەوەی دەکرێت بەکاریبهێنن بۆ دامرکاندنەوەی و لەباربردنی خۆپیشاندەران.

لەلایەکی دییەوە بەجیا ( مەسرور بارزانی) و ( پاڤێل تالەبانی)، لەگەڵ چەند کەسێک لە خۆیشاندەران  کۆبونەوەیانن ئەنجامدا. لەو  کۆبونەوانەدا تا ڕادەی زەلیلی و بێ مانایی و ناماقووڵی ڕۆیشتن. مەسرور بەرزانی، سەرۆکی حکومەت ،ووتی ( لە هیج جێگایەکی دونیادا نی یە ، کەخوێندن بەخۆڕایی بێت، خوێندکار داوای دەرماڵە بکات).

لە گەڵ باڤیڵ تاڵەبانی، زیاتر لە وڕێنە دەچوو، وە یەخەی دەرکراوەکانی نێو یەکیتی دەکرد. پاشان ئەو وەک یەکێتی هەندێک بەلێنی پیداون.

چەند خاڵێکی درەخشان لەو ئەزمونە شۆڕشگێڕانەیە ئەوەیە کە بەشداری ڕاستەوخۆی هێزی خوێندکاران، بە کوڕان وکچانەوە. بەپەیمانگا و زانکۆکانەوە. لە نزیک سەراسەری کوردستان. هەستانێکی جەماوەری خوێندکاران بە هەمە رەنگی یەوە توانی باوەڕ بە خوۆبوونێکی گەورە بچێنێ.

ڕاستە یەکێتی و پارتی، دەستیان بۆ سەرکوتی بێپەردە، زیندانی، ڕاگرتنی دەوام، برد، بەڵام دادی نەدان و یەکێتی وپارتی نەیاندەتوانی ئەو خوێندکارانە هەروا لە زیندان ڕابگرن.لەکاردانەوەی جەماوەری گەورەتر دەترسان و ناچار بوون کە مل بدەن بە گفتوگۆ و بە هەندێک داواکاری.

عینادی دەسەڵات لەبەرامبەر خۆپیشاندەران دا شکێنرا. لە زۆربەی خۆپیشاندانەکانی ٢٠١١ ، ٢٠١٥، ٢٠١٨ ، دەدا دەسەڵات تەنها سەرکوتی دەکرد و هیچ نەرمیەکی نەدەنواند. ئەمجارە تا ڕادەی ڕاپەڕین، یاخی بوونەکە   بە رزبووە . دەسەڵاتداران  هیچ دەریچەیەکیان بۆ رەدکردنەوە نەمابوو. دانسوتان کراو هاتنە سەر مێزی گفتوگۆ.

نمونەیەکی زیندووی خەباتی جەماوەری وشیار پەیدا بووە لە کۆمەڵگادا،  خەبات وژیانی ئەم نەوەیە ناچارە کۆتوبەندەکانی دەسەڵاتدارانی حکومەتی تێپەڕێێنێ. ئەم بزوتنەوەیە ڕێگا بۆ بەهێزبوون و قەوارەگرتنی نارەزایەتیە جەماوەرییە جۆراجۆرەکان خۆش دەکات و ورەیان پێدەدا.

خوێندکارانی کوردستان لە  تاقیکردنەوەی خەباتێکی سەخت و لەبەرامبەر دەسەڵاتیکی سەرکوتگەرونەزان دا سەرکەوتووبون.

ڕەوت

اضف رد

لن يتم نشر البريد الإلكتروني . الحقول المطلوبة مشار لها بـ *

*

هذا الموقع يستخدم خدمة أكيسميت للتقليل من البريد المزعجة. اعرف المزيد عن كيفية التعامل مع بيانات التعليقات الخاصة بك processed.

x

‎قد يُعجبك أيضاً

لێکەوتەکانی جەنگی ئەمریکا-ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، هاوپەیمانی سەربازیی سعودی-تورکی-پاکستانی وەک نموونەیەک!

عەبدوڵڵا ساڵح ووتراوە: "جەنگ سیاسەتە کاتێک وشەکان شکست دێنن، ئابووریـیە کاتێک بەرژەوەندیـیەکان بەریەک دەکەون، و ...

کوشتنی ژنان، لوتکەی شاخە بەفرینەکەی توندوتیژیی خێزانییە، کە لە پشت هەواڵەکانەوە شاردراوەتەوە

شیرین عەبدوڵڵا دیاردەی توندوتیژی دژ بە ژنان و کوشتنیان لە عێراق و هەرێمی کوردستان، وەک ...

کۆمۆنیزم دەبێ ئاڵتەرناتیڤێکی سیاسی سۆشیالیستی و پڕۆلیتاری بە عەمەلی بخاتە بەردەم کۆمەڵگە

نادر عەبدولحەمید هەرێم لە پڕۆسەیەکی مێژوویی جیهانیدا لە سەرەتای نەوەتەکانی سەدەی بیستەوە (١٩٩١) کۆمەڵگەی کوردستان ...

ڕۆژنامەی ڕەوت ژمارە ٤٢

ژمارە (42)ی ڕۆژنامەی (ڕەوت)، ئەیلول/ سێپتێمبەری (2026)، بڵاوکرایەوە ڕۆژنامەی (ڕەوت) بە چاپی وەرەق لە هەرێمی ...

بەیاننامەی ڕێکخراوی بەدیلی کۆمۆنیستی لە عێڕاق، لە یادی هەشت ساڵەی دامەزراندنیدا

یادی هەشت ساڵەی دامەزراندنی ڕێکخراوی بەدیلی کۆمۆنیستی لە عێراق دەکەینەوە، و هەر ساتە هەست بە ...