بەدوای چەند مانگێک لە ململانێ لەگەڵ نەخۆشی شێرپەنجە، هاوڕێ (ئازاد)، ناسراو بە (شەوکەت) لەکاری ڕێکخراوەیی و حزبیدا، سەرلەبەیانی چوار شەممە (٢٩-٩-٢٠٢١)، لە شاری کۆڵن / ئەڵمانیا بە یەکجاری بەجێیهێشتین. ئەو هەر لە تەمەنی لاویەتیدا، لە ناوەڕاستی هەفتاکانی سەدەی بیست بەدواوە، دژ بە ئیستیبداد و زوڵم و زۆری ڕژێمی (بەعس) وەستاوەتەوە و وەک لایەنگرێک بە دەوروبەری ئەڵقە ڕێکخراوەییەکانی (یەکیەتی تێکۆشانی کارگەران)دا ...
أكمل القراءة »بەبۆنەی مەرگی ناوەختی هاوڕێی خۆشەویست مامۆستا عەزیز
پەتای کوڕۆنا، کەسایەتییەکی میهرەبان، ئارام و پڕ لە ئینسانییەتی لێ سەندین. سێ شەممە (٢٤-٨-٢٠٢١) مامۆستا عەزیز، (عەزیز محمەد عەبدوڵا) بۆ دوواجار چاوەکانی لێکنا و خەمێکی قووڵ و گەورەی خستە دڵمانەوە. ئەو هەر لە هەشتاکانەوە خەباتکارێکی ماندوونەناسی دژ بە ئیستیبداد و تاوانەکانی ڕژێمی بەعس بوو. لە سەرەتای نەوەتەکانیشدا هەڵسوڕاوی شۆراکان و لە دامەزرێنەرانی (بنکەی شوراکانی عەربەت) بوو. هەروەها هەڵسوڕاوێکی ڕێکخراوی (یەکێتی ...
أكمل القراءة »یادی هاوڕێ ئارام و هاوڕێ ئاراس هەمیشە بەرز و زیندوە
١٤.٧.٢٠٠٠ تیرۆری پێنج تێکۆشەری کۆمۆنیست
کۆچی دوایی کرێکاری کۆمۆنیستی خەباتکار سالار جەبار
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی هاوڕێ سالار جەبار، ناسراو بە (سالاری ئاسنگەر)مان پێگەیشت کە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ (٢٣-٥-٢٠٢١) لە سلمانی کۆچی داویی کرد. هاوڕێ سالار چالاکوانێکی کۆمۆنیستی ماندوونەناس و ناسراوبوو، هەر لە لاوێتیەوە خەباتکارێکی ڕێگەی ئازادی و یەکسانی ئینسانەکان بوو. ئەندامی ڕێکخراوە و ئەڵقە کۆمۆنیست و چەپەکانی کوردستانی عێڕاق بوو، کە لە چوارچێوەیاندا درێژەی بە خەباتی خۆیداوە دژ بە ...
أكمل القراءة »ترۆر و کوشتاری حکومەتی ئیسرائیل دەبێ دەستبەجێ بوەستێ، هەموو هاوپشتییەک بۆ جەماوەری ستەملێکراوی فەلەستین
کەنارەی ڕۆژئاوا و کەرتی غەززە لە پێنج ڕۆژی ڕابردوودا ناڕەزایەتییەکی جەماوەریان بەخۆوە بینی، کە هاوکات بوو لەگەڵ ڕوداوی خوێناوی، کاتێک سوپای ئیسرائیل هەڵسا بە ئۆپراسیۆنێکی سەربازی و هێرشی ئاسمانی وێرانکەر بۆسەر کەرتی غەززە و چەند ناوچەیەکی تر، بەمەش کۆمەڵکوژییەکی قێزەوەنی ئەنجامدا دەرحەق بە هاوڵاتیان و تا ئێستا (١١٩) کەس کوژراون لە غەززە کە (٢٧)یان منداڵن، وە ژمارەی کوژراوانیش لە هەڵکشاندایە. ...
أكمل القراءة »دادگای تێهەڵچوونەوە، پەسندکردنی دەستدرێژیەکانی دەسەڵات بۆسەر ماف و ئازادیەکان
سەرەنجام دادگای پیاچوونەوەی هەرێم لە (٦-٥-٢٠٢١) ئەو بڕیارەی پەسەندکرد کە دادگای تاوانەکانی هەولێر-٢ لە (١٦-٢-٢٠٢١)دا بڕیاری شەش ساڵ زیندانی دەرکردبوو بۆ گیراوەکانی دەڤەری بادینان، (شێروان شێروانی، گۆهدار زێباری، شڤان سەعید، ئەیاز کەرەم و هاریوان عیسا). چ گرتنەکەیان و چ دادگاییەکەیان و چ ئەوەی ئێستاش کە پەسەندکردنی بڕیارەکەیە لەلایەن دادگای تێهەڵچوونەوە، سەراپای ملهوڕیەکی سیاسی و نا یاساییە و لە خەڵکی ئازادیخوازی ...
أكمل القراءة »سەرکەوتن بۆ مانگرتن و ناڕەزایەتیی کرێکارانی ڕۆژانەکار و گرێبەست و وانەبێژەکانە، و بەتوندیش سەرکۆنەی سەرکوتە خوێناویەکانی حکومەت دەکەین.
دە ڕۆژە شەپۆلێکی نوێی مانگرتن و دەستلەکارکێشانەوە و ناڕەزەیەتی کرێکارانی ڕۆژانەکار و گرێبەست وەڕێکەوتووە، بە دەستپێشکەری کرێکارانی ژینگەپارێزی شارەوانی قەزای شامیە لە پارێزگای دیوانیەی ناوەڕاستی عێڕاق، کە خوازیاری بەرزکردنەوەی کرێ و تەرخانکردنی دارایین بۆ بڕیاری (٣١٥)ی حکومەت و جێبەجێکردنی. ئەم خەباتە کرێکاریە بەخێرایی سەریکێشا بۆ فەرمانگەی ئاو لەو شارە و بۆ زۆرێک لە قەزا و ناحیەکان و بۆ ناوەندی پارێزگای ...
أكمل القراءة »لە یادی هاوڕێیانی گیانبەختکردو لە پێناو ئازادی و سۆشیالیزمدا نەجاتی موهەندیس (١٩٥٦ – ١٩٨٧)
(هەموو ژیانی تەرخانکردبوو بۆ کاری کۆمۆنیستی و ڕێکخراوکردنی کۆمۆنیزم، هەر لەو ڕێگەیە و لەو پێناوەشدا گیانی سپارد) هاوڕێ (نەجات محەممەد دەروێش) ناسراو بە (نەجاتی موهەندیس) لە دایکبووی ساڵی (١٩٥٦)ە و لە خانەوادەیەکی کرێکار و زەحمەتکێشی سلێمانی چاوی بەدنیا هەڵێناوە. باوکی کرێکاری شارەوانی بوو. هاوڕێ (نەجات) وێڕای خوێندن و هاتووچۆی قوتابخانە، هەر لە مێرمنداڵی و لاویەتییەوە، بەهۆی دەستکورتی خانەوادە کرێکاریەکەیەوە، کەوتۆتەبەر ...
أكمل القراءة »بەبۆنەی یەکی ئایارەوە ڕێکخراوبوون ئامڕازی یەکلاکەرەوەی خەباتی چینی کرێکارە
دوای چەند ڕۆژێکی تر پێشوازی دەکەین لە یەکی ئایار، ڕۆژی ھاوپشتی نێونەتەوەیی چینی کرێکار. چینێک کە خۆی و توێژە جیاجیاکانی لە جیھاندا ڕووبەڕووی جۆرەھا کوێرەوەری، گرفتی ئابووری، کۆمەڵایەتی و سیاسی، وە نەبوونی ئارامی و ئاسایشە. ئەمە لە کاتێکیشدایە کە هێشتا پەتای کوڕۆنا ڕۆژانە ژیانی هەزاران دروێنەدەکات، کە زوربەی هەرەزۆری قوربانیەکانی لە ڕیزەکانی چینی کرێکار و ئەو جەماوەرەیە کە هەژاری و ...
أكمل القراءة »
منظمة البديل الشيوعي في العراق تنظيم شيوعي عمالي منهجه الفكري والسياسي ماركسي مستنبط من “البيان الشيوعي”
