کۆچی دوایی کرێکاری کۆمۆنیستی خەباتکار سالار جەبار

بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی هاوڕێ سالار جەبار، ناسراو بە (سالاری ئاسنگەر)مان پێگەیشت کە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ (٢٣-٥-٢٠٢١) لە سلمانی کۆچی داویی کرد.

هاوڕێ سالار چالاکوانێکی کۆمۆنیستی ماندوونەناس و ناسراوبوو، هەر لە لاوێتیەوە خەباتکارێکی ڕێگەی ئازادی و یەکسانی ئینسانەکان بوو. ئەندامی ڕێکخراوە و ئەڵقە کۆمۆنیست و چەپەکانی کوردستانی عێڕاق بوو، کە لە چوارچێوەیاندا درێژەی بە خەباتی خۆیداوە دژ بە ڕژێمی بەعس. چالاکانە بەشداری ئەو بزوتنەوە شۆراییەی کردوە کە بەدوای ڕوداوەکانی ئازاری (١٩٩١)دا سەری هەڵدا. ئەندامی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری بوو لە کوردستان.

هاوڕێ سالار بەدرێژایی چەندین ساڵ تا ماڵئاواییەکەی لە ژیان چستوچالاک بووە لە خەبات و تێکۆشانی جەماوەری کرێکار و زەحمەتکێش و بێبەشان لە پێناو بەدەستهێنانی مافەکانیان و باشکردنی ئاستی گوزەرانیان، هەروەها بەشداری خەباتی جەماوەریانەی کردوە دژ بەدەسەڵاتداران و گەندەڵیەکانیان، دژ بە سەرکوتیان بۆ ئازادیە سیاسی و مەدەنی و فەردیەکان، بەمەش و بە خەباتی لە پێناو ئازادی و یەکسانی ئینسانەکان جێگەوڕێگەیەکی خۆشەویستانەی لەناو چەپ و بزوتنەوەی کرێکاری بەدەستهێنا بوو.

لەدەستدانی هاوڕێ سالار خەسارەتێکی گەورە بوو بۆ بزوتنەوەی کۆمۆنیستی و کرێکاری لە کوردستان و گشت عێڕاق. لە دڵەوە سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستە دەکەین  بۆ هاوسەر و مناڵەکانی و ئەندامانی خێزانەکەی و برادەران و هاوڕێیانی لە بزوتنەوەی کۆمۆنیستی و بەشداری خەموپەژارەیانین.

یادی هاوڕێ سالار و خەباتەکەی لە دڵی ئێمەدا بەزیندویی دەمێنێتەوە

ڕێکخراوی بەدیلی کۆمۆنیستی لە عێراق

٢٣-٥-٢٠٢١

عن Albadeel Alsheoi

اضف رد

لن يتم نشر البريد الإلكتروني . الحقول المطلوبة مشار لها بـ *

*

هذا الموقع يستخدم Akismet للحدّ من التعليقات المزعجة والغير مرغوبة. تعرّف على كيفية معالجة بيانات تعليقك.

x

‎قد يُعجبك أيضاً

بەرەو گەشەکردنی بزووتنەوەیەکی ڕزگاریخوازی بەتوانای ژنان، هاوکاتی بزووتنەوەی کرێکاری ڕوو لە هەڵکشان لە عێراقدا.

بەبۆنەی هەشتی مارسەوە: ئەمساڵ لە بارودۆخێکدا پێشوازی لە (٨)ی مارس، ڕۆژی جیهانی ژنان دەکەین، کە ...

ڕێگری لە خۆپێشاندان و گەمارۆدانی بارەگای حزبی شیوعی کوردستان لە هەولێر بە توندی مەحکوم دەکەین

بەپێی ڕاگەیاندنەکانی (حزبی شیوعی کوردستان)، بەرپرسانی ئەمنی و ئیداری شاری هەولێر مۆڵەتیان نەداوە بە (کۆمیتەی ...

بڕیارنامە لەسەر پێشهاتەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لە پەیوەند بە شەڕێکی کۆمەڵکوژی کە ئیسرائیل لە غەززە بەڕێیخستووە

شەڕی جینۆساید دژی دانیشتوانی غەززە پێی ناوەتە (١٠٨)ەمین ڕۆژی خۆیەوە، لە دووشەممە (٢٢)ی ژانویەی (٢٠٢٤)، ...

سەرکۆنەی موشەکبارانی سوپای پاسداران ئەکەین بۆسەر هەولێر

شەوی دوو شەممە (١٥)ی کانوونی دووەمی (٢٠٢٤)، سوپای پاسدارانی جمهوری ئیسلامی ئێران، بە نۆ موشەکی ...

خۆپێشاندان و مانگرتنی نانەواخانەکانی هەولێر، بەرایی دۆخێکی تر لە کێشمەکێشی کۆمەڵایەتی

خۆپیشاندانی ڕۆژی (٨-١-٢٠٢٤)، گرتن و سەرکوتی ئەو ناڕەزایەتیـیە و مانگرتنی ڕۆژی دواتر (٩-١-٢٠٢٤)ی (٦١٠) نانەواخانە ...