بەبۆنەی مەرگی ناوەختی هاوڕێی خۆشەویست مامۆستا عەزیز

پەتای کوڕۆنا، کەسایەتییەکی میهرەبان، ئارام و پڕ لە ئینسانییەتی لێ سەندین. سێ شەممە (٢٤-٨-٢٠٢١) مامۆستا عەزیز، (عەزیز محمەد عەبدوڵا) بۆ دوواجار چاوەکانی لێکنا و خەمێکی قووڵ و گەورەی خستە دڵمانەوە.

ئەو هەر لە هەشتاکانەوە خەباتکارێکی ماندوونەناسی دژ بە ئیستیبداد و تاوانەکانی ڕژێمی بەعس بوو. لە سەرەتای نەوەتەکانیشدا هەڵسوڕاوی شۆراکان و لە دامەزرێنەرانی (بنکەی شوراکانی عەربەت) بوو. هەروەها هەڵسوڕاوێکی ڕێکخراوی (یەکێتی بێکاران لە کوردستان) و لە دامەزرێنەرانی لقی دەربەندیخانی ئەو ڕێکخراوە کرێکارییە بوو. ئەو لەناو کۆڕ و کۆمەڵ و حزب و ڕێکخراوەکانی بزوتنەوەی کۆمۆنیستیدا درێژەی بە خەباتی خۆیداوە تا ژیانی پەنابەری و گەیشتنی بە ئەڵمانیا.

دوای گەڕانەوەشی بۆ کوردستان، ڕووخسارێکی هەمیشە ئامادەی خۆپێشاندان و ناڕەزایەتییەکانی کوردستانی عێڕاق بووە، بەتایبەت وەک مامۆستایەکی زانکۆ هەمیشە لەناو ناڕەزایەتییەکانی مامۆستایان و خوێندکاراندا ڕۆڵی بەرچاوی هەبووە لە ڕێکخستن و وەڕێخستنیاندا.

لەم ساڵانەی دوواییشدا خاوەن پڕۆژەی کاری هەرەوەزی جەماوەرییانە بوو، وە لێبڕاوانە خەباتی دەکرد بۆ یەکگرتووکردن و بەرجەستەکردنەوەی ئیرادەی ئەو جەماوەرە زەحمەتکێشە لە ڕێکخراوە هەروەزییەکاندا.

سەراپا ژیانی (مامۆستا عەزیز) ڕەنگدانەوەی هیوایەکی بەهێز و ئیرادەیەکی پۆڵایین بوو بۆ خەبات لەپێناو یەکسانی و ئازادی و دنیایەکی باشتردا.

بەبۆنەی مەرگی هاوڕێمان (مامۆستا عەزیز)ەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی ئەندامانی خانەوادەکەی، هاوڕێیان و دۆستانی دەکەین و بەشداری خەم و پەژارەیانین.

یادی (مامۆستا عەزیز) بەرز و بەڕێزە و هەر بەزیندوویی دەمێنێتەوە

دەستەی بەڕێوەبەری ڕۆژنامەی ڕەوت

٢٥-٨-٢٠٢١

اضف رد

لن يتم نشر البريد الإلكتروني . الحقول المطلوبة مشار لها بـ *

*

هذا الموقع يستخدم خدمة أكيسميت للتقليل من البريد المزعجة. اعرف المزيد عن كيفية التعامل مع بيانات التعليقات الخاصة بك processed.

x

‎قد يُعجبك أيضاً

ببنە هاوبەشی کۆبوونەوەی نارەزایەتیمان ٢٤.٤.٢٠٢٦

   

بە توندی سەرکۆنەی تاوانی وەرنەگرتن و پێشکەش نەکردنی فریاگوزاری بۆ غەزال مەولان، دەکەین

ڕاگەیاندنی کۆمیتەی سلێمانی/ ڕێکخراوی بەدیلی کۆمۆنیستی لە عێڕاق بەپێی ڕاگەێندراوێکی (کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان)، دوانیوەڕۆی سێ ...

هەوڵی تیرۆڕی ‌هاوڕێ عەلی جەوادی بە تۆندی سەرکۆنە دەکەین

راگەیاندنی ڕێکخراوی بەدیلی کۆمۆنیستی لە عیراق بەپێی ڕاگەیاندنی حزبی کۆمۆنیست کرێکاری ئێران/ حیکمەتیست، شەوی یەکشەمممە ...

ڕێزلێنان و سوپاسگوزاری، لە هاوپشتیی و بەرپەرچدانەوەی جیهانی دژ بە تیرۆری هاوڕێی ئازیزمان یەنار محەمەد

ئەو هاوپشتیی و بەرپەرچدانەوە جیهانیەی کە پێداگرانە بەڕێوەچوو و هێشتاش بەردەوامە لەلایەن چالاکوانانی ڕزگاریخوازی ژنان ...

یاداشتی ناڕەزایەتی

دووبارە حکومەتی عێراق بەرپرسیار دەکەینەوە لە ئاشکراکردنی ناسنامەی تاوانباران و ئەوانەی لە پشت تیرۆرکردنی ڕابەری ...