دادگای تێهەڵچوونەوە، پەسندکردنی دەستدرێژیەکانی دەسەڵات بۆسەر ماف و ئازادیەکان

سەرەنجام دادگای پیاچوونەوەی هەرێم لە (٦-٥-٢٠٢١) ئەو بڕیارەی پەسەندکرد کە دادگای تاوانەکانی هەولێر-٢ لە (١٦-٢-٢٠٢١)دا بڕیاری شەش ساڵ زیندانی دەرکردبوو بۆ گیراوەکانی دەڤەری بادینان، (شێروان شێروانی، گۆهدار زێباری، شڤان سەعید، ئەیاز کەرەم‌ و هاریوان عیسا).

چ گرتنەکەیان و چ دادگاییەکەیان و چ ئەوەی ئێستاش کە پەسەندکردنی بڕیارەکەیە لەلایەن دادگای تێهەڵچوونەوە، سەراپای ملهوڕیەکی سیاسی و نا یاساییە و لە خەڵکی ئازادیخوازی کوردستان شاراوە نیە.

ئەم سەرکوتگەریە نەک هێرش و پەلاماردانی هەر دەنگێکی ناڕازیە بەمەبەستی خامۆشڕاگرتنی ناڕەزایەتیە جەماوەریەکان و بەرگرتن بە تەقینەوە و پەرەسەندنی، بەڵکو کێشکردنی حزبە هاوبەشەکانی (پارتی)شە لەناو حکومەتی هەرێمدا کە (گۆڕان) و (یەکیەتی)ن بۆ پەیڕەوکردنێکی ئاشکراو بێپەردەی ستڕاتیژی سەرکوت و خەفەقان و نەفەس لێبڕینی جەماوەری زەحمەکێش و ئازادیخواز بۆ دابینکردنی ئارامی و ئاسایشی دەسەڵاتەکەیان لە هەرێمەکەدا.

ئەمە بەشێکی جیانەکراوەی پێداویستیەکانی کەڵەکەی سەرمایە و تاڵانی و بڕۆی سامانی گشتی هەرێمەکە و پەرەسەندی سەرمایەداری و سەقامگیرکردنی دەسەڵاتی بورژوا ناسیونالیستی کوردە لە کوردستاندا.

ئەم سەرکوتگەریە دەرحەق بە ڕۆژنامەنوسان و چالاکوانان، بەشێکە لە پڕۆسەی داسەپاندنی بێمافیەکی بەرفراوانتر، بێکاری و هەژارییەکی زۆرتر بەسەر خەڵکی زەحمەتکێشی کوردستاندا لە کرێکاران و فەرمانبەران و مامۆستایان و ژنان و لاوان و خوێندکارانی کچ و کوڕ.

هەر لەم ڕاستیانەشەوە پێویستە ئازادیخوازان و خەڵکی زەحمەتکێشی کوردستان ڕیزەکانی خۆیان یەکگرتوو و ڕێکخراو بکەن بۆ بەرپەرچدانەوەی ستڕاتیژ و هێرشی پلانبۆداڕێژراوی دەسەڵات و پاشەکشەپێکردن و دەستکۆتاکردنی دەستدرێژیەکانی بۆسەر ماف و ئازادیەکانیان.

ڕۆژنامەی ڕەوت هەر لەو کاتەدا کە بە توندی سەرکۆنەی ئەم سەرکوتگەریە دەکات، بانگەوازی جەماوەری کوردستانیش دەکات کە مل نەدن بەم پێشیلکاریانەی ئازادی ڕادەربڕین و خۆپیشاندان، تا بەخەباتی یەکگرتوومان بڕیاری داداگا هەڵوەشینینەوە و گیراوەکان ئازاد بکرێن.

ڕۆژنامەی ڕەوت

٧-٥-٢٠٢١‌

اضف رد

لن يتم نشر البريد الإلكتروني . الحقول المطلوبة مشار لها بـ *

*

هذا الموقع يستخدم خدمة أكيسميت للتقليل من البريد المزعجة. اعرف المزيد عن كيفية التعامل مع بيانات التعليقات الخاصة بك processed.

x

‎قد يُعجبك أيضاً

بە توندی سەرکۆنەی تاوانی وەرنەگرتن و پێشکەش نەکردنی فریاگوزاری بۆ غەزال مەولان، دەکەین

ڕاگەیاندنی کۆمیتەی سلێمانی/ ڕێکخراوی بەدیلی کۆمۆنیستی لە عێڕاق بەپێی ڕاگەێندراوێکی (کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان)، دوانیوەڕۆی سێ ...

هەوڵی تیرۆڕی ‌هاوڕێ عەلی جەوادی بە تۆندی سەرکۆنە دەکەین

راگەیاندنی ڕێکخراوی بەدیلی کۆمۆنیستی لە عیراق بەپێی ڕاگەیاندنی حزبی کۆمۆنیست کرێکاری ئێران/ حیکمەتیست، شەوی یەکشەمممە ...

ڕێزلێنان و سوپاسگوزاری، لە هاوپشتیی و بەرپەرچدانەوەی جیهانی دژ بە تیرۆری هاوڕێی ئازیزمان یەنار محەمەد

ئەو هاوپشتیی و بەرپەرچدانەوە جیهانیەی کە پێداگرانە بەڕێوەچوو و هێشتاش بەردەوامە لەلایەن چالاکوانانی ڕزگاریخوازی ژنان ...

یاداشتی ناڕەزایەتی

دووبارە حکومەتی عێراق بەرپرسیار دەکەینەوە لە ئاشکراکردنی ناسنامەی تاوانباران و ئەوانەی لە پشت تیرۆرکردنی ڕابەری ...

بەڕێز باوکی (یەنار)ی ئازیز، تەواوی ئەندامانی خێزانە بەڕێزەکەتان

بە دڵێکی پڕ لە ئازار و خەمەوە ئەم نامەیەتان بۆ دەنووسین، تا لە دووتوێـیدا قووڵترین ...