ووتار و لێکۆڵینەوە

تارمایی شۆڕشی کۆمەڵایەتی بەسەر ئەجینداکانی بۆرژوازیدا

تێبینیی لەسەر کۆنگرەی سلێمانی (هاوپەیمانی دیموکراتی کۆمەڵایەتی لە جیهانی عەرەبی)دا! موئەیەد ئەحمەد لە شاری سلێمانی - هەرێمی کوردستان لە عێراق، لە نێوان ڕۆژانی (٢٧-٣٠)ی ئابی (٢٠٢٥)، کۆنگرەیەکی حیزب و ڕێکخراوەکانی [هاوپەیمانی دیموکراتی کۆمەڵایەتی لە جیهانی عەرەبی]دا (SDA-AW)  بەڕێوەچوو. ئەم کۆنگریە ئەو سەرنجەی ڕانەکێشا کە شایەنی باس بێت، چونکە لە ڕووی شێوەوە جیاواز نەبوو لەو کۆنگرانەی کە یەکێتی نیشتمانی کوردستان (یەکێتی) ...

أكمل القراءة »

چاوپێکەوتنی ڕۆژنامەی ڕەوت سەبارەت بە دیاریکردنی لانی کەمی کرێ لە لایەن حکومەتی هەرێمەوە

بەبۆنەی دیاری کردنی لانی کەمی کرێ، لەلایەن (وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی) هەرێم، لە مانگی ئابی ئەمساڵدا (٢٠٢٥)، ڕۆژنامەی (ڕەوت) هەڵساوە بە چاوپێکەوتن لەگەڵ چەند هەڵسوڕاوێک لە بواری مەسەلەی کرێکاریدا، لە ڕێگەی هاوڕێ (نەوزاد بابانەوە) کە خۆشی بەشدارە لەم چاوپێکەوتنەدا. کێشمەکێشی کرێکاران لەسەر هەلومەرجی فرۆشتنی هێزی کار و لانی کەمی کرێ، ڕوویەکی گرنگی خەباتیانە لە بەرامبەر سەرمایەداران و حکومەتی هەرێم، ...

أكمل القراءة »

تیرۆری ڕۆژنامەنوسێک، قەیرانێکی سیاسی گشتی دروست دەکات!

سەرەک وەزیزانی سلۆڤاکیا و بەشێک لە کابینەکەی دەستدەکێشنەوە لە حکومەت! ئەی لە کوردستان چی؟ جەمال کۆشش ئێوارەیەکی درەنگی سارد، سەعات هەشت و بیست دەقەی ڕۆژی (٢١)ی مانگی دوو (شوبات)ی ساڵی (٢٠١٨)، لە گوندێکی ڕۆژئاوای (براستیڤیلا)ی پایتەختی سلۆڤاکیا، لە ماڵەکەی خۆیاندا، (یان کوچیاک)ی ڕۆژنامەنوس و دەزگیرانەکەی بە دەمانچەیەکی (٩) ملیمەتر سارد دەکەنەوە. لەپێشدا کچە دەزگیرانەکەی لەچێشتخانەکەدا یەک گولـلە لە تەپڵی سەری ...

أكمل القراءة »

دژە شۆڕشی پێشوەختە لە هەرێمی کوردستان

نادر عەبدولحەمید کۆمەڵگە لە لێواری تەقینەوەدا بەدوای گرێبەستە (١١٠) ملیارەکەی سەرەک وەزیرانی هەرێم لە واشنتن لە (١٩ی ئایاری ٢٠٢٥)، وەزارەتی دارایی حکومەتی ناوەندی عێڕاق ناردنی بەشە بودجە و مووچەی مانگانەی هەرێمی ڕاگرت، و ڕایگەیاند کە حکومەتی ناوەندی هەموو بەشە بودجەی ئەمساڵی (٢٠٢٥)ی ناردووە و تا ساڵی ئایندەی (٢٠٢٦) هیچ بڕە پارەێکی تر نانێرێت. ئێستا کە لە ناوەڕاستی مانگی حەوت (تەمموزی ...

أكمل القراءة »

سەبارەت بە هەڵوێست لە سەر شەڕ و ئاگربەست

لە شەڕی ئیسرائیل و ئەمریکا لە دژی ئێران موئەیەد ئەحمەد ڕژێمی ئیسرائیل لە (١٣)ی  حوزیرانی (٢٠٢٥) بە هەماهەنگی تەواو لەگەڵ حکوومەتی ئەمریکا، شەڕی دژی ڕژێمی ئیسلامی لە ئێران هەڵگیرساند. ئەم شەڕە (١٢) ڕۆژی خایاند و تەنیا دوای ئەوە کۆتایی هات کە ئەمریکا هاتە ناو شەڕەکەوە و فڕۆکەکانی بۆردومانکردنی دامەزراوە ئەتۆمیـیەکانی ڕژێمی ئیسلامیـیان ئەنجامدا. دواتر دۆناڵد ترەمپ ڕاگرتنی شەڕەکەی ڕاگەیاند و ...

أكمل القراءة »

سەبارەت بە بڕیاری بە ڕەسمیکردنی بە ناو “عەبای زەینەبی” لە بەغداد، داهاتوو خراپتر دەبێت!

شیرین عەبدوڵا لە هەنگاوێکی کۆنەپەرستانەی نوێدا بەرامبەر بە ژنانی عێراق، کە بوەتە مایەی بەرپەرچدانەوەیـەکی بەرفراوانی کۆمەڵایەتی، ئەنجومەنی پارێزگاری بەغدا ڕۆژی سێشەممە (٣)ی حوزەیران (٢٠٢٥) بڕیاریدا شتێک بە ناو "عەبای زەینەبی" وەک جلوبەرگی ڕەسمی لە پایتەختی عێراق پەسەند بکات. ئەم بڕیارەش لە بەیاننامەیەکی (هودا جەلیل ئەلعبودە) دا هاتووە کە سەرۆکی (لیژنەی ژینگە)یـە لە ئەنجومەنی پارێزگا سەربە هێزەکانی هاوپەیمانی دەوڵەتی نیشتیمانی. لەو ...

أكمل القراءة »

ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەرەوکوێ؟

جەمال کۆشش یەک: شەڕ و سەرمایەداری (سەرمایەداری شەڕی لەنێو خۆیدا هەڵگرتووە،  چەشنی هەور و بارانن) جیـیەن یاور لە سەرەتای سەدەی بیست و دەورانی شەڕی جیهانی یەکەمدا، لە لێکدانەوە تێۆرییەکاندا، شەڕ بە قۆناغی ئیمپریالیزم و کلۆنیالیزمەوە پەیوەند دەکرا. شەڕ ئامڕازێکی توندوتیژی سیاسەتی ئیمپریالی سەرمایەی مالی و فراوانکردنەوەی بازاڕ و تاڵانکردنی کەرەستە خاوەکان  و بەدەستخستنی هێزی کاری هەرزان و دابەشکردنی جیهان لەنێو دەوڵەتە ئیمپریالییەکاندا شرۆڤەدەکرا، ...

أكمل القراءة »

کام ڕێگاچارە

نەوزاد بابان ئەگەر درووست بڕوانیە ئەم بارودۆخەی کوردستان و هەڵسنگاندنی بۆبکەی، چەند پرسیارێک دێتە پێشەوە: بۆچی دانشتوانێکی چەند ملیۆنی بەدەست کەمینەیەکی دەسەڵاتەوە گیری خواردوە و ناتوانێ لەم باردۆخە پڕ لە نەهامەتی و برسێتیەدا خۆی لەدەست ئەم کەمینەیە ڕزگار بکات؟ بۆچی لەگەڵ ئەوەشدا کە شەپۆلی خۆپێشاندان و بزووتنەوە ناڕەزایەتیـیە جۆراوجۆرەکانی جەماوەر بەردەوام لە ئارادان، بەڵام ناتوانن سەرکەوتنی جدی و دەسکەوتی گەورە ...

أكمل القراءة »

ئێران و ئیسرائیل، چی لە دوای شەڕ؟

عەبدوڵڵا ساڵح دوای ئەو شەڕە کۆنەپەرستانەی کە لە بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی (١٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٥) لەلایەن ئیسرائیلەوە، بەفەرمانی (نەتەنیاهۆ)ی جینایەتکار بۆ سەر ئێران دەستی پێکرد و دوانزە ڕۆژی خایاند، وە دوای بەشداری ڕاستەوخۆی ئەمریکا، وەک هاوپەیمانی ئیسرائیل، لە ڕۆژانی کۆتاییدا،  سەرۆکی ئەمریکا (ترەمپ) وەک "ناوبژیوانێک" دەرکەوت بۆ کۆتاییهێنان بەو شەڕە. ڕاستە شەڕەکە وەستا، ناوچەکە و جیهانیش هەناسەیەکی ئارامیان هەڵکێشا، بەڵام کۆتایی ...

أكمل القراءة »

ترامپ و هەڵکشانی کۆنەپەرستیی جیهانی، گۆڕانکاری لە سیستەمی سیاسی بۆرژوازیدا

موئەیەد ئەحمەد دەستڕاگەیشتنی ترامپ بە دەسەڵات لە ئەمریکا بۆ دووەمین جار، لە ڕێگەی سەرکەوتنی لە هەڵبژاردنەکانی نۆڤیمبەری (تشرینی دووەمی) (٢٠٢٤) و بەدەستهێنانی زۆرینەی کورسییەکانی ئەنجومەنی نوێنەران و ئەنجومەنی پیرانی ئەم وڵاتە لەلایەن پارتی کۆماریـیەوە، وە جێبەجێکردنی چەندین سیاسەت و فەرمانی سەرۆکایەتیی پێشوەختە پلان بۆ داڕێژراو لە ماوەی کەمێک زیاتر لە دوو مانگ لە دەستبەکاربوونی پۆستی سەرۆکایەتی، کە لە (٢٠)ی ژانویەی ...

أكمل القراءة »