ڕاگەیاندن دەربارەی تاوانی تیرۆرکردنی هاوڕێی ئازیزمان یەنار محەمەد

بەوپەڕی خەم و پەژارە و ئازارێکی قووڵەوە، گیان لە دەستدانی هاوڕێی ئازیزمان یەنار محەمەد، سەرۆکی ڕێکخراوی ئازادیی ژن لە عێراق و ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی ڕێکخراوی بەدیلی کۆمۆنیستی ڕادەگەیەنین.
سەعات نۆی بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە (٢/٣/٢٠٢٦) بە کاتی عێراق، دوو تاوانباری تیرۆریست بە سواری ماتۆڕسکیل، لە شوێنی نیشتەجێبوونی لە بەغداد تەقەیان لە هاوڕێ یەنار محەمەد کرد و بە سەختی برینداریان کرد، پاش ماوەیەکی کورت لە گەیاندنی بۆ نەخۆشخانە، بەداخ و کەسەرێکی زۆرەوە گیانی لەدەستدا.
ئێمە لە کاتێکدا بە توندترین شێوە سەرکۆنەی ئەم تاوانە تیرۆریستییە دڕندانەیە دەکەین کە دەرهەق بە خەباتکارێکی مەزنی دۆزی ژنان و ڕزگاری و یەکسانییان، و خەباتکارێکی کۆمۆنیستی پەیگیر و کۆڵنەدەر لەپێناو ئازادیی مرۆڤ ئەنجامدراوە؛ حکومەت بە بەرپرسیار دەزانین لە ئاشکراکردنی تاوانباران و ڕادەستکردنیان بە دادگا.
یادی هاوڕێ یەنار محەمەد وەک مەشخەڵێکی گەشاوە بۆ هەمیشە بۆ ئێمە دەمێنێتەوە لە خەبات بۆ ڕزگاریی ژنان و لە خەباتی کۆمۆنیستی لە پێناو جیهانێکی خاڵی لە هەر جۆرە ستەم، جیاکاری و چەوسانەوەیەک.
دواتر لە ڕێگەی بەیاننامەیەکەوە وردەکاریی ژیان و خەباتی هاوڕێی ئازیزمان یەنار محەمەد بڵاودەکەینەوە، هەروەها کات و شوێنی ڕێوڕەسمی یادکردنەوەی هاوڕێ یەنار لە ناوەوە و دەرەوەی عێراق ڕادەگەیەنین.
کۆمیتەی ناوەندیی ڕێکخراوی بەدیلی کۆمۆنیستی لە عێراق
٢/٣/٢٠٢٦

اضف رد

لن يتم نشر البريد الإلكتروني . الحقول المطلوبة مشار لها بـ *

*

هذا الموقع يستخدم خدمة أكيسميت للتقليل من البريد المزعجة. اعرف المزيد عن كيفية التعامل مع بيانات التعليقات الخاصة بك processed.

x

‎قد يُعجبك أيضاً

 لە چیدا لێکناچن … مەغریب و کوردستان!

جەمال کۆشش دوای (٤٥) ڕۆژ لە کۆچی بەکۆمەڵی لاوانی مەغریب بۆ هەر دوو شاری ئیسپانیایی ...

ڕزگاربوونی کۆمەڵگە لە قەیران و چەقبەستوویی ڕەوشی ئێستا، لە ئاکامی کام رەوەند؟

موئەیەد ئەحمەد قەیرانی سیاسیی ئێستای ڕژێم، درێژەی قەیرانی سیاسیی زکماکی ڕژێمەکەیە! ئەوەی کە زاڵە بەسەر ...

لێکەوتەکانی جەنگی ئەمریکا-ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، هاوپەیمانی سەربازیی سعودی-تورکی-پاکستانی وەک نموونەیەک!

عەبدوڵڵا ساڵح ووتراوە: "جەنگ سیاسەتە کاتێک وشەکان شکست دێنن، ئابووریـیە کاتێک بەرژەوەندیـیەکان بەریەک دەکەون، و ...

کوشتنی ژنان، لوتکەی شاخە بەفرینەکەی توندوتیژیی خێزانییە، کە لە پشت هەواڵەکانەوە شاردراوەتەوە

شیرین عەبدوڵڵا دیاردەی توندوتیژی دژ بە ژنان و کوشتنیان لە عێراق و هەرێمی کوردستان، وەک ...

کۆمۆنیزم دەبێ ئاڵتەرناتیڤێکی سیاسی سۆشیالیستی و پڕۆلیتاری بە عەمەلی بخاتە بەردەم کۆمەڵگە

نادر عەبدولحەمید هەرێم لە پڕۆسەیەکی مێژوویی جیهانیدا لە سەرەتای نەوەتەکانی سەدەی بیستەوە (١٩٩١) کۆمەڵگەی کوردستان ...