کوردی

عەلی مەحمود دەبێ دەست بەجێ ئازاد بکرێت!

سەرلەبەیانی ڕۆژی سێشەممە (٢٥)ی نیسان هێزێکی پڕچەکی ئاسایش هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی چالاکوان (عەلی مەحمود) و بە دوور لە هەر ڕێکارێکی یاسایی فڕاندوویانە. دەزگای ئاسایشی هەولێر پاش بڵاوبوونەوەی هەواڵەکە و لەژێر گوشاری میدیا و ئازادیخوازاندا دانی بەم کردەوە نایاسایـیەی خۆیدا نا و چارەنووسی فڕێندراوەکانی ئاشکرا کرد. بەڵام بۆ پینەکردنی ئەو ئاکارە نایاسیایـیە دووبارە بە لەژێرپێنانی سادەترین مافەکانی هەر تۆمەتبارێک، بەر لە ...

أكمل القراءة »

لە یادی تیرۆری ڕۆژنامەنوس (سەردەشت عوسمان)دا

سەردەشت عوسمان یەکێک لە لاوە هەرە هەڵکەوتووەکانی بواری ڕۆژنامەنوسی، ڕاستگۆیی نوسین بوو. ڕەخنەگرێکی بیرتیژی ناکۆکیـیە کۆمەڵایەتیـیەکان و دەسەڵاتدارەتی خێزانە پاشایـیە ئۆرستۆکراتیـیەکانی کوردستان بوو. ئازادی و بەختەوەری و خۆشگوزەرانی ئامانجە پیرۆزەکانی هەوڵ و نوسراوە نەمرەکانی بوو. لە بەرامبەر دایناسۆری کۆنەپەرستی و هەڕەشەی بێدەنگکردندا، ئەو قایم و پتەو ڕاوەستا. لەدوای خاڵ، لەدوای مەرگم با هاوڕێیەکەم درێژە بدات. لە یادی (١٣) ساڵەی تیرۆری ...

أكمل القراءة »

بەبۆنەی یەکی ئایاری (٢٠٢٣)ەوە، پەرەسەندنی خەباتی چینایەتی کرێکاران ڕێگەی ڕزگاری تەواوی کۆمەڵگەیە

یەکی ئایار، ڕۆژی هاوپشتی نێونەتەوەیی چینی کرێکار و خەباتە ڕزگاریخوازانەکەیەتی لە پێناو هەڵپێچانی کۆیلایەتی کاری بەکرێ و ڕزگارکردنی خۆی و هەموو مرۆڤایەتی لە سیستمی سەرمایەداری و نەهامەتیـیەکانی. زۆربەی چینی کرێکار و توێژ و بەشە کۆمەڵایەتییەکانی دەوروبەری، لەمڕۆدا و لە وڵاتانی جۆراوجۆری جیهاندا، لەوانەش لە عێڕاقدا، دەناڵێنن بەدەست هەژاری و چەوساندنەوەیەکی توندی ئابووری و بێکاری و خراپی باری تەندروستی و بێبەشی، ...

أكمل القراءة »

ئازادی دەستبەجێ بۆ عەلی سیاسی

بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێ شەممە (٢٥-٤-٢٠٢٣)، لە شاری هەولێر، هێزێکی چەکدار هەڵیکوتاوەتەوە سەر ماڵی (عەلی مەحمود) ناسراو بە (عەلی سیاسی)، هەڵسوڕاوی سیاسی چەپ و چالاکوانی بواری ئەنفال و جینۆساید و ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکان لە کوردستانی عێڕاق. لەم هەڵمەتەدا، هێزە چەکدارەکە ئەم چالاکوانەیان فڕاندووە و بۆ شوێنێکی نادیاریان بردووە، هەروەها بە شێوەیەکی زۆر ناشارستانیانەش ناوماڵەکەیان بەسەریەکدا شێواندووە و کەلوپەلەکانیان تێکوپێک شکاندووە. (عەلی مەحمود)، ...

أكمل القراءة »

ئەرکەدەستبەجێکانمان، و داواکاریـیە کرێکاریـیەکان

ئەرکەدەستبەجێکانمان، و داواکاریـیە کرێکاریـیەکان، بۆ خوێندنەوەی بە PDF کلیک لەسەر ئەم لینکەی خوارەوە بکە:  

أكمل القراءة »

وەستانەوە بەڕووی تێرۆریزمی دەوڵەتی تورکیا

هەر ماوە نا ماوەیەک، دەوڵەتی سەرکوتگەر و کۆنەپەرستی  جمهوری ئیسلامی ئیران و دەوڵەتی شۆڤێنیستی  تورکیا، بەبڕوبیانووی جۆراوجۆرەوە تۆپبارانی هەوایی و زەمینی و لەشکرکێشی دەکەنە سەر هەرێمی کوردستان بۆ لێدانی هێزە ئۆپۆزیسیۆنەکانیان، نەک هەر ئەوەش بەڵکو هەڵدەستن بە ترۆری ڕاستەوخۆی ئەندامان و هەڵسوڕاوانی سیاسی ئەو حزب و هێزانەش.  نوێترینی ئەم هەوڵە تێرۆریستییانە، هێرشێکی فڕۆکەی (دڕۆن) بوو لە (٧-٤-٢٠٢٣) بۆسەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ...

أكمل القراءة »

لە یادی جینۆسایدی هەڵەبجەدا، هاوبەشی خەم و پەژارەی خەڵکی دڵ پڕ لەسوێی شارەکە و پشتیوانی ناڕەزایەتییەکانیانین

پێش (٣٥) ساڵ لە جەرگەی توندوتیژبونەوەی جەنگی عێراق-ئێران، ڕژێمی بەعسی فاشیست بە بەکارهێننانی چەکی کیمییایی تاوانی کۆمەڵکوژی شاری هەڵەبجەی خوڵقاند. تیایدا زیاتر لە پێنج هەزار کەس کوژران و بەهەزاران بریندار و ئاوارەی ناوخۆ و وڵاتانی هەندەران بوون، ژمارەیەکی زۆریش لە منداڵان بێ سەروشوێن بوون. جەنگی هەشت ساڵەی دوو ڕژێمی فاشیست و خۆینڕێژ کە پتر لە ملیۆنێک ئینسانیان جینۆساید کرد، بە ...

أكمل القراءة »

بەبۆنەی هەشتی مارسەوە، ڕزگاری ژنان کلیلی ڕزگاری کۆمەڵگەیە لەم ڕژێمەی ئێستا

لەم ڕۆژانەدا و لەگەڵ نزیک بوونەوەمان لە ڕۆژی جیهانی ژن، ڕەوتەکانی ئیسلامی سیاسی و ناسیونالیستە دەسەڵاتدارەکان و حکومەتەکەی ئێستایان بە سەرۆکایەتی (محمەد شیاع ئەلسودانی) و پەرلەمان و دامەزراوە دادوەرییەکانیان، شمشێری سەرکوتگەریان بەرزکردۆتەوە بەڕووی ژنان و جەماوەری زەحمەتکێش و بەهەژارکراوانی عێڕاقدا، ئەمەش بە هەرچی زیاتر چەسپاندنی پایەکانی ئیستیبداد و سەرکوتگەری و بەرتەسککردنەوەی ئازادییەکان.   تازەترین کردەی ئەم تاقمە فەرمانڕەوایە و حکومەتە ...

أكمل القراءة »

بەبۆنەی مانگرتنی گشتی دەربەندیخانەوە سەرکەوتن لەگرەوی پێداگری و یەکڕیزی خەباتدایە

ئەمڕۆ یەکی مارسی (٢٠٢٣)، جەماوەری شاری دەربەندیخان، بە بەشدارییەکی بەرچاوی ژنان و کچانەوە دەستیاندایە مانگرتنێکی گشتی، بە داخستنی دوکان و بازاڕ و نەچوونەسەر کار بۆ فەرمانگەکان، بەمەش ناڕەزایەتییەکەیان پێی نایە ناو قۆناغێکی باڵاترەوە لە درێژەی خەباتێکی بێ وچان و شێلگیرانەیاندا، کە لە یەکەم ڕۆژی مانگی شوباتی ئەمساڵەوە دەستی پێ کردووە، بۆ دابینکردنی ئاوی پاکی خواردنەوەی شارەکە و چارەسەری کێشەی بێ ...

أكمل القراءة »

گەندەڵی، توێژی بۆرژوازی گەورە و پەیوەندیی بە سەرمایەی کۆمەڵایەتییەوە لە عێراقدا

موئەیەد ئەحمەد لەگەڵ داگیرکردنی عێڕاق لە لایەن ئەمریکاوە و ڕووخانی ڕژێمی (بەعس) و دامەزراندنی "دەسەڵاتی هاوپەیمانی کاتی" لەژێر ئیدارەی (پۆڵ بریمەر) فەرمانڕەوای دانراو لە لایەن دەوڵەتی ئەمریکا، و پاشان "ئەنجومەنی حوکمڕانی"، هەروەها بە درێژایی ماوەی داگیرکاری ڕاستەوخۆی ئەمریکیـیەکان و حکومەتە یەک لە دوا یەکەکانی ئەو ماوەیە و دواتری و تا ئێستاش، سیاسەتی ئابووریی فەرمی هێزە داگیرکەرەکان و ڕەوتی بۆرژوازی ئیسلامی ...

أكمل القراءة »