ئاوڕدانەوە لە ژینی سەرگەردانیمان

ڕەزا

تاوانێ کە خۆمان هۆکاری نەبووین، بووە بە بەشێ لە ژیانی ڕۆژانەمان. برسێتی و بێکاری و نەبوونی بەرۆکی گرتووین، بووە بە مۆتەکەی ژیانی ڕۆژانەمان. ئەگەر ئاوڕ لە ژیانی گەنجانی کچ و کوڕ دەینەوە دەبینین لە دۆزەخدان، ئاوات بە مردن دەخوازین کە دەبینین چەندین خوێنکار کە خوێندنیان تەواوکردووە، ناتوانن کارێک لە بواری خوێندنەکەی خۆیاندا بەدەست بهێنن، و ناچار هەندێکیان بەدوای کاری پاسەوانی تایبەتی فڵان سەرکردە و بەرپرسی حزبی دەسەڵاتدا دەگەڕێن بۆ موچە و پەیاکردنی نانەسکییەک و ئەوەی لە زانکۆ و پەیمانگاکان فێربوون دەبێ لەیادی بکەن.

ئەگەر تەماشایی مێژووی ساڵی (٢٠١١) بکەین کە لەبەردەرکی سەرای سلێمانی بەهەزاران هاوڵاتی دژی دەسەڵاتی هەرێمی کوردستان بوون، دژی نادادوەریی و سەرکوتی ئازادی ڕادەربڕین و کوشتنی ڕۆژنامەنوسانی وەک کاوە گەرمیانی و سەردەشت عوسمان و سۆرانی مامە حەمە و چەندی تر بوون، دژی کەمی ساعەتەکانی کارەبا و کەمی خزمەتگوزارییەکان بوون، بەڵام هاوڵاتییان بە ئەندازەی ئێستا خەمی بژێوی ژیانیان نەبوو، خەمی بڕینی موچە و پێنەدانیان نەبوو، بە ئەندازەی ئێستا ترسی بێکاری و هەژاری و برسییەتییان نەبوو.

کەچی بە گرتنەبەری ئابووری سەربەخۆی حکومەتی هەرێم و حزبەکانی دەسەڵات بارودۆخ ڕۆژ لەدوای ڕۆژ بەرەو خراپتر و خراپتر ڕۆیشت بە تایبەت دوای (٢٠١٤) کە سەری کێشا بۆ بڕینی موچەکان بەناوی پاشەکەوتی موچە و پێدانی نیوەموچە و ڕوبعەموچە و وەستانی زوربەی پڕۆژەکان و بێکارییەکی بەربڵاوی گەنجان، و ڕادەستکردنی خزمەتگوزارییەکان بۆ کەرتی تایبەت بارگرانکردنی شانی هاوڵاتییان بە بەرزکردنەوەی نرخی خزمەتگوزارییەکان و دانانی باجێکی زۆر بەسەریاندا، ئەوە لە حاڵێکدا ئەم ئابووری سەربەخۆیە بوو بە خێروبەرەکەت بۆ کۆمپانیاکانی سەربە حزبەکانی دەسەڵات و قۆرخکردنی سەروەت و سامانی کۆمەڵگە.

گەرچی ئەم دەسەڵاتە ڕووبەڕووی ناڕەزایەتییەکی بەرفراوان و شەپۆلی خۆپێشاندانی گەورە بۆوەوە لەم چەند ساڵەی دواییدا، بەڵام ڕێگەی سەرکوت و توندوتیژیی گرتەبەر لە جیاتی وەڵامدانەوە بە خواستەڕەواکانی جەماوەر. ئەوەی کە ئەم دەسەڵاتە ئەمەی بۆچۆتەسەر ئاکامی ناڕێکخراوی و یەکنەگرتوویی جەماوەری کرێکار و زەحمەتکێشە.

بە یەکبووبنمان زۆر شت بە دەست دێنین وەک یەکسانی لە ماف و ئازادییەکانمان، دەبێت خۆمان ڕێکخەین تا ژیانی مناڵەکانمان وەک خۆمان وێران و لەوەش خراپتر نەبێت، پێویستیمان بە یەکە تا ڕۆژێک زووتر بەگژ ئەم دەسەڵاتەدا بێینەوە لە پێناو ژیانێک کە شایستەی مرۆڤی سەردەم بێت و بەدەستی خۆمان بنیاتی بنێین.

اضف رد

لن يتم نشر البريد الإلكتروني . الحقول المطلوبة مشار لها بـ *

*

هذا الموقع يستخدم خدمة أكيسميت للتقليل من البريد المزعجة. اعرف المزيد عن كيفية التعامل مع بيانات التعليقات الخاصة بك processed.

x

‎قد يُعجبك أيضاً

کۆمۆنیزم دەبێ ئاڵتەرناتیڤێکی سیاسی سۆشیالیستی و پڕۆلیتاری بە عەمەلی بخاتە بەردەم کۆمەڵگە

نادر عەبدولحەمید هەرێم لە پڕۆسەیەکی مێژوویی جیهانیدا لە سەرەتای نەوەتەکانی سەدەی بیستەوە (١٩٩١) کۆمەڵگەی کوردستان ...

ووتەی سیروان سەعید لە بزووتنەوەی گۆڕان، لە مەراسمی ڕێز لێنان له هاورێ یەنار محمد، لەندەن ٢٩.٣.٢٠٢٦

شۆڕشی یەنار محەمەد بۆ ڕزگاریی ژن و بونیادنانی جیهانێکی بێ چەوسانەوە، هەردەم بەردەوامە!

بەیاننامەی ڕێکخراوی بەدیلی کۆمۆنیستی لە عێڕاق سەبارەت بە ژیان و خەباتی ڕابەری کۆمۆنیست یەنار محەمەد ...

شۆڕشی یەنار محەمەد بەردەوامە!

مەراسیمی ڕێزلێنان لەگەڵمان بن لە مەراسیمی بەرزڕاگرتنی یادی هاوڕێی ئازیزمان یەنار محەمەد، ئایکۆنی خەباتی ڕزگاریخوازانەی ...

وتەیەک لەسەر گـڵکۆی هاوڕێی ئازیزمان یەنار محەمەد

ئێمە، ئەمڕۆ لێرە بەدڵێکی پڕ پڕ لە خەم و ئازارەوە کۆبووینەتەوە، بۆ بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسمی ناشتنی ...