عه‌بدوڵا ساڵح
كۆماری تونس ده‌كه‌وێته باكوری ئه‌فریقیا له‌سه‌ر ده‌ریای ناوه‌ڕاست به‌ڕوبه‌ری نزیك به (١٦٠٠٠٠) كلم دووجا و دانیشتوانی نزیك به (١٠) ملیۆن كه‌س. ئه‌م ووڵاته، به‌به‌راورد به ووڵاتانی تری “عه‌ره‌بی”، كۆمه‌ڵێك تایبه‌تمه‌ندی هه‌یه كه جیای ده‌كاته‌وه له‌وانی تر، له‌وانه پێگه و ڕۆڵی ژنان له ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی ئابوری و سیاسی و ده‌سته‌به‌ركردنی ئازادی تاك، بوونی چه‌ندین ڕێکخراوەی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی بۆ به‌رگری له مافی مرۆڤ و … دیارترینی ئه‌و جیاوازیانه خۆ ڕێكخستنی كرێكاران و زه‌حمه‌تكێشانه له سه‌ندیكایه‌كدا به‌ناوی (الاتحاد العام التونسي للشغل – یه‌كیه‌تی گشتی تونسی بۆ كار) – له مه‌ودوا به كورتكراوه‌ی شوغل ناوی ده‌به‌م.
ئه‌م ڕێكخراوه له رۆژی (٢٠-١-١٩٤٦) به‌ده‌ستپێشكه‌ری چالاكوانێكی ناسراوی كرێكاری ئه‌و كاته به‌ناوی (فرحات حشاد) دامه‌زرا، دواتر ناوبراو ساڵی (١٩٥٢) له ئه‌نجامی كار و چالاكیه سیاسیه‌كانی و به‌تاوانی بانگه‌شه بۆ سه‌ربه‌خۆیی تونس له ژێر‌ده‌ستی داگیركه‌ره فه‌ره‌نسیه‌كان، هه‌ر له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌وه تیرۆر كرا، ئێستا شوغل پتر له (٢٠) سه‌ندیكای بچوكتر له‌خۆی ده‌گرێ و نزیك به (٧٠٠) هه‌زار ئه‌ندامی هه‌یه، هه‌ر بۆیه به یه‌كێك له به‌ناوبانگترین پڕ ده‌سه‌ڵاترین سه‌ندیكای كرێكاری سه‌ربه‌خۆ له ناوچه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكوری ئه‌فریقا هه‌ژمار ده‌كرێ.
شێوه‌ی دروست بوونی، پەیکەرەی ئه‌م سه‌ندیكا فراوانه (هه‌ره‌میه / مه‌خروتی) واته له ژێره‌وه بۆ سه‌ره‌وه، كرێكاران له شوێنی كار و ژیانیاندا نوێنه‌رانی خۆیان هه‌ڵده‌بژێرن و به‌م شێوه‌یه هه‌ڵبژاردن به‌ره‌و سه‌ر ده‌ڕوا تا ده‌گاته لوتكه‌ی هه‌ره‌مه‌كه كه ئه‌ندامانی ڕابه‌ری سه‌ندیكاكه پێكدێنن، ئه‌م شێوازه له ڕێكخستن كه نیمچه شوراییه، به‌رجه‌سته‌ترین خاڵی به‌هێزی شوغله كه دووری ده‌خاته‌وه له بیرۆكراتیه‌ت یا بادان به‌لای ده‌سه‌ڵاتدا و ڕێگره له‌وه‌ی ببێته سه‌ندیكایه‌كی زه‌رد.
هه‌رچه‌نده كاری سه‌ره‌كی شوغل به‌رگریه له ماف و داخوازیه‌كانی كرێكاران و خه‌ڵكی زه‌حمه‌تكێشی تونس، وه یه‌كێك له دروشمه‌كانی (ده‌ستبردن بۆ مافی كرێكاران هێڵی سووره)، به‌ڵام به‌درێژایی ساڵانی خه‌باتی، ڕۆڵێكی كاریگه‌ری هه‌بووه له مه‌یدانی سیاسی ئه‌م ووڵاته‌دا، ئه‌مڕۆش ئه‌م سه‌نگ و قورسایه‌ی له‌و مه‌یدانه‌دا تا دێت فراوانتر ده‌بێ و خه‌باتی ده‌چێته ئاستێكی باڵاتره‌وه، به‌تایبه‌ت دوای ڕوخانی ڕژێمی زه‌ینه‌لعابدین بن عه‌لی له ئه‌نجامی ڕاپه‌ڕینه جه‌ماوه‌ریه‌كه‌ی تونس كه بوه هۆی ئه‌وه‌ی ڕۆژی ١٤ / كانونی دووه‌م / ٢٠١١ ئه‌و دیكتاتۆره به‌ره‌و سعودیه ڕابكات.
ئه‌مڕۆ شوغل یاریكه‌رێكی زۆر به هێزه له مه‌یدانی سیاسی ئه ووڵاته‌دا، به‌جۆرێك كه ته‌نیا یه‌ك بانگه‌وازی ئه‌و بۆ مانگرتن به‌ده‌یان هه‌زار له خه‌ڵكی كرێكار و زه‌حمه‌تكێش و ئازادیخوازانی ئه‌و ووڵاته ده‌ڕژێنێته سه‌ر شه‌قامه‌كان و شاڕه‌گی ئابوری تونس ده‌وه‌ستێنرێ، هه‌ر بۆیه، له‌لایه‌ك ده‌سه‌ڵاتداران ده‌ست بۆ هه‌ر سیاسه‌تێك به‌رن به‌ناچاری ده‌بێ سه‌نگ و ڕۆلی ئه‌ویان له‌به‌ر چاوبێت و ناتوانن پشتگوێ بخه‌ن، له‌لایه‌كی تره‌وه هه‌لوێست و سیاسه‌ته‌كانی شوغل وای كردوه له‌لایه‌ن به‌شی هه‌ره زۆری جه‌ماوه‌ر له تونس ببێته سونبلی به‌رگری له مافه‌كانی تاك و كۆمه‌ڵ و پاراستنی سیمای مه‌ده‌نیه‌تی ئه‌و ووڵاته.
ئه‌وه به‌ر ئه‌نجامی هه‌مان سیاسه‌تی شوغله كه ڕێگری كردووه له‌وه‌ی تا ئێستا (بزوتنه‌وه‌ی نه‌هزه‌ی ئیسلامی) كه بزوتنه‌وه‌یه‌كه سه‌ر به‌ڕێباز و ڕه‌وتی ئیخوان موسلیمینه و (ڕاشد ئه‌لغه‌نوشی) ڕابه‌رایه‌تی ده‌كا و تا ئه‌ندازه‌یه‌ك خاوه‌نی پێگه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تیه له‌و ووڵاته، نه‌توانی جڵه‌وی ده‌سه‌ڵاتی تونس به ڕه‌هایی بگرێته ده‌ست و به‌گوێره‌ی شه‌رعی ئیسلام ده‌ستوری تونس داڕێژێ و بیكاته بنه‌مای یاسا وڕێسای ئه‌و ووڵاته.
ده‌ستوری تونس كه له په‌نجاكانی سه‌ده‌ی ڕابردوو نوسراوه، سه‌رده‌می سه‌رۆكایه‌تی حه‌بیب بورقێبه، به هه‌وڵ و خه‌باتی نه‌پساوه‌ی شوغله كه بۆته یه‌كێك له ده‌ستوره پێشكه‌وتوه‌كانی ئه‌وكاته و ئێستاش به به‌راورد به وڵاتانی ناوچه‌كه، به‌تایبه‌ت له‌مه‌ڕ مافی ژنان، هه‌ربۆیه له‌م كۆمه‌ڵگایه‌دا به هه‌زاران مافخواز و تێكۆشه‌ر له ژن و پیاو هه‌ڵكه‌وتوه وه‌ك ژنه خه‌باتكار و سه‌ندیكالیستی به‌ناوبانگی تونسی (شریفه المسعدی) كه له ساڵی (١٩٤٩) بوه یه‌كێك له ئه‌ندامی ڕابه‌رایه‌تی شوغل، (شكری بلعید ١٩٦٤ / ٢٠١٣) ماركسیست و یه‌كێك له تێكۆشه‌ره چه‌په‌كانی تونس كه ساڵی (٢٠١٣) تیرۆر كرا، (محه‌مه‌د براهمی ١٩٥٥ / ٢٠١٣ )، كه ئه‌ویش به هه‌مان شێوه تیرۆر كرا و هه‌ردوكیان بزوتنه‌وه‌ی نه‌هزه به‌كوشتنه‌كه‌یان تاوانبار كرا. ئێستاش یه‌كێك له ژنه چالاكوانه به‌ناوبانگه‌كانی تونس به‌ناوی (نعیمه ئه‌لهومامی) له باڵاترین كۆمیته‌ی جێبه‌جێكاری شوغل دا ده‌ور و نه‌خشی ڕابه‌ری ده‌گێڕێ.
شایانی باسه شوغل له گه‌ڵ سێ ڕێكخراوی تری كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و به‌ناونیشانی پارێزگاری له مافی مرۆڤ و پاراستنی سه‌قامگیری وسیمای “دیموكراتیه‌ت” و پێكه‌وه ژیان له تونس‌دا، ساڵی (٢٠١٥) خه‌ڵاتی نۆبلی بۆ ئاشتی پێبه‌خشرا.
٩-٧-٢٠٢٠
منظمة البديل الشيوعي في العراق تنظيم شيوعي عمالي منهجه الفكري والسياسي ماركسي مستنبط من “البيان الشيوعي”
