ڕۆژنامەی ڕەوت ژمارە ٤١

کۆپی دجیتاڵی ئەم ژمارە (41)کە لەم لینکەی خوارەوە ئامادەیە بۆ داگرتن و خوێننەوە.

ڕۆژنامەی ڕەوت ژمارە ٤١

 

ژمارە چل و یەک (41)ی ڕۆژنامەی ڕەوت بڵاوکرایەوە
ژمارەی تایبەت بە هاوڕێی ئازیز یەنار محەمەد
بەتیرۆری یەنار محەمەد، بزووتنەوەی ڕزگاریخوازانەی ژنان و بزووتنەوەی کۆمۆنیستی، یەکێک لە بەرجەستەترین ڕابەرەکانی لە سەنگەرەکانی خەباتی ڕزگاریخوازانەدا لەدەستدا و گیانی بەخت کرد لە پێناو ئامانجەکانیدا.
ڕۆژنامەی (ڕەوت)، بۆ ڕێزگرتن و بەرجەستەکردنی “شۆڕشێک” کە یەنار ئایکۆنیەتی، ئەم ژمارەی تایبەت کردووە بە خەبات و ڕۆڵ و جێگەوڕێگەی ئەو لەناو بزووتنەوەی ڕزگاریخوازانەی ژنان و بزووتنەوەی کۆمۆنیستیدا.
توڕەیی و ئیدانەکردنێکی جیهانی لە لایەن ڕێکخراوەکانی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازانەی ژنان و حزب و ڕێکخراوە کۆمۆنستیـیەکان و دامەزراوە نێودەوڵەتیـیەکان و میدیاکانی جیهانی هەمەلایەنەیە بوو دژ بەم تاوانی تیرۆرکردنە. لێرەدا لەم ژمارەیەدا بەشێک لەو ئیدانەکردن و هەڵوێستگرتنانە هاتوون و لە ژمارەکانی داهاتووشدا ئەوانی تر دێن.
تیرۆری یەناری ئازیز، لە زۆرێک لە میدیا ناسراو و سەرەکیـیەکانی جیهان پەخش و بڵاوکرایەوە و ئینسانیەتی ئازادیخواز ئاگادار بووەوە لێی. بەلامانەوە گرنگ بوو کە هەندێک لەو میدیایانە لەم ژمارەی ڕۆژنامەکەماندا یادداشت بکەین.
هەڵسوڕاوانی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی ژنان و بزووتنەوەی یەکسانیخواز و سۆشیالیست و حزبە کۆمۆنیستەکان، و ئەندامانی (ڕێکخراوی ئازادی ژن) و (ڕێکخراوی بەدیلی کۆمۆنیستی)، هەڵسان بە گێڕانی مەراسیمی ڕێزلێنان بۆ هاوڕێ یەناری ئازیز، لە عێراق و کوردستان و لە ئەوروپا و کەنەدا. ڕاپۆڕتی چەند دانە لەو مەڕاسیمانە لەم ژمارەیەدا هاتووە.
چەند گفتوگۆیەک ئەنجامدراوە، لەوانە گفتوگۆ لەگەڵ کادرێکی هەڵسوڕاوی (ڕێکخراوی ئازادی ژن)، و لەگەڵ ناوەندی (مەرکەزی ئیدراک بۆ مافەکانی ژن) لە عێڕاق، هەروەها لەگەڵ ژنە خەباتکارێک لە بەشداربوانی دواین کۆنگرەی (دژایەتی بارزگانیکردن بە ژنانەوە) لە بەغدا، کە هاوڕێ یەنار سەرپەرشتیاری بوو، سێ ڕۆژ بەر لە تیرۆرکردنەکەی، وە لەگەڵ ‌هاوڕێـیەکیش چاوپێکەوتن کراوە کە پرۆژەی نوسینی بێۆگرافیای شۆرشگێڕانە و کۆمۆنیستانەی هاوڕێ یەناری دەست پێکردووە.
بانیژەی کلتووری ئەدەبـییەکەی ڕۆژنامەکە، تیایدا چەند بەرهەمێکی شیعری تایبەت بە یەنار پێشکەش کراوە.
ئەم ژمارە چل و یەکەی (41) ڕۆژنامەی (ڕەوت) بەردەست دەبێت بێ بەرامبەر:
بۆ بەشداربوانی مەراسیمی ڕێزگرتن لە هاوڕێ یەنار ڕۆژی یەکشەمە (21-6-2026) لە شاری سلێمانی لە هۆتێل ڕەمادا لە سەعات چواری عەسر (16:00) تا سەعات حەوتی ئێوارە (19:00).

اضف رد

لن يتم نشر البريد الإلكتروني . الحقول المطلوبة مشار لها بـ *

*

هذا الموقع يستخدم خدمة أكيسميت للتقليل من البريد المزعجة. اعرف المزيد عن كيفية التعامل مع بيانات التعليقات الخاصة بك processed.

x

‎قد يُعجبك أيضاً

حکومەتەکەی عەلی فالح زەیدی و بەرنامەی کابینەکەی، خزمەتە بە چەسپاندنی بەرژەوەندییەکانی سەرمایە و بەردەوامیدانە بەو دۆخە سیاسییەی کە هەیە

بەیاننامەی ڕێکخراوی بەدیلی کۆمۆنیستی لە عێڕاق دوای زیاتر لە شەش مانگ لە کۆتاییهاتنی گاڵتەجاڕیی هەڵبژاردنەکانی ...

بە بۆنەی گیان لەدەسدانی هاوڕێی ئازیز جەلیل شەهباز

زۆر بەداخەوە هاوڕێی ئازیزمان جەلیل عەبدال شەهباز، دوێنێ دوو شەممە (٤-٥-٢٠٢٦)، لە ڕێگەی گەڕانەوەی لە ...

بەیاننامەی ڕێکخراوی بەدیلی کۆمۆنیستی لە عێراق

بە بۆنەی یەکی ئایاری ٢٠٢٦، ڕۆژی هاوپشتی نێونەتەوەیی چینی کرێکارەوە ئەمە یەکەمجار نییە کە ڕۆژی ...

ڕاپۆرتێک لەسەر گردبوونەوەی ناڕەزایەتیی بەردەم باڵیۆزخانەی عێراق لە لەندەن، ٢٤ی نیسانی ٢٠٢٦

بۆ ڕاگەیاندنی دەستبەجێی ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان سەبارەت بە تیرۆرکردنی (یەنار محەمەد) ژنە کۆمۆنیست و ڕابەری بزووتنەوەی ...

ببنە هاوبەشی کۆبوونەوەی نارەزایەتیمان ٢٤.٤.٢٠٢٦