
زۆر بەداخەوە هاوڕێی ئازیزمان جەلیل عەبدال شەهباز، دوێنێ دوو شەممە (٤-٥-٢٠٢٦)، لە ڕێگەی گەڕانەوەی لە سلێمانییەوە بەرەو هەولێر، پاش کاتیکی کەم لەگەیشتنی بە نەخۆسخانەی ئەو شارە کتوپڕ دلی لە لیدان راوەستا و گیانی لەدەستدا. ئەم هەواڵە داخ و پەژارەیەکی قوڵی خستە ناو دڵی هەموو کۆمۆنیست و ئازادیخوازێکی کوردستان و عێڕاقەوە و ناخی هەموومانی هەژاند.
هاوڕێ جەلیل کە ناسرابوو بە نازناوی (هاوڕێ سەلاح) کادرێکی بەرجستەی ڕێکخراوی (کارگەران) بوو لە سەرەتای ساڵانی هەشتاکانی سەدەی بیست و پاشانیش لە ناو (ڕەوتی کۆمۆنیست) لە ناوەڕاستی هەشتاکانەوە لەگەڵ دروستبوونی ئەو ڕێکخراوەدا، و لەگەڵیشیدا یەکێک بوو لەو کادرانەی کە لەسەرەتای نەوەتەکاندا بەشدار بوو لە پێکهێنانی (حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری عێراق)دا.
ئەو بەدرێژایی تەمەنی شێلگیرانە سوربوو لەسەر خەباتی کۆمۆنیستی و بەرگری لە ماف و ئازادییەکانی کرێکاران و زەحمەتکێشان. کار و چالاکییەکانی ئەو یەکێک بوو لە پایەکانی پەرەپێدان و بەهێزکردنی بزووتنەوەی کۆمۆنیستی لە دەڤەری بادینان و لەناو زانکۆی موسڵ ، و توانی لەو دەڤەرەدا بەلێهاتووی و کاریگەری بەرجەستەی خۆی هەڵسوڕاوانی کۆمۆنیست لەوێدا لە دەوری ڕیکخراوی (ڕەوتی کۆمۆنیست) ڕیکبخات و پەرە بە سەرجەم هیزو توانی ئەم ریکخراەوە و بزوتنەوەی کۆمۆنیستی بدات.
دواتریش هاوڕی جەلیل کۆمۆنیست و هەڵسوڕاوێکی بەرجەستەی بزووتنەوەی کۆمۆنیستی عێڕاق بوو هەم لە ناو حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری عێراق وهەم لە دوای جیابوونەی لەو حزبە یەکیک بووە لە دامەزرێنەرانی (حزبی کۆمۆنیستی کریکاری چەپی عێراق)، و دوترایش وە تا دوا ساتەکانی ژیانی دریژەی بە خەباتی خۆیدا لە بادینان.
لەدەستدانی هاوڕێ جەلیل خەسارەتێکی گەورە یە بۆ بزووتنەوەی کۆمۆنیستی و وەفادری بەو درێژەدان و بەرزڕاگرتنی ئەو مەشڵەخەڵەیە کە ئەو بەرزی کردبۆوە.
لەناخەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی بەرێز بەریڤانی هاوژینی و منداڵەکانیان و سەرجەم خانەوادەکەی و کەسوکاری، و هاوڕێ و دۆست و ئاشنایانی دەکەین.
یاد و یادەوەرییەکانی هەمیشە بەرز و بەڕێزە و بەزیندوویی لە دڵماندا دەمێنێتەوە.
ڕاگەیاندنی ناوەندی/ ڕێکخراوی بەدیلی کۆمۆنیستی لە عێڕاق
٥-٥-٢٠٢٦
منظمة البديل الشيوعي في العراق تنظيم شيوعي عمالي منهجه الفكري والسياسي ماركسي مستنبط من “البيان الشيوعي”
