ڕاپۆرتێک لەسەر گردبوونەوەی ناڕەزایەتیی بەردەم باڵیۆزخانەی عێراق لە لەندەن، ٢٤ی نیسانی ٢٠٢٦

بۆ ڕاگەیاندنی دەستبەجێی ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان سەبارەت بە تیرۆرکردنی (یەنار محەمەد) ژنە کۆمۆنیست و ڕابەری بزووتنەوەی ڕزگاریخوازانەی ژنان.

ئامادەکردنی ڕاپۆرت: شیرین عەبدوللا

لەژێر دروشمی “نا بۆ دواکەوتنی لەمە زیاتر، لێکۆڵینەوەیەکی ئاشکرا و شەفاف لە کوشتنی یەنار محەمەد!”

​​جومعە (٢٤)ی نیسانی (٢٠٢٦)، بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە دۆست و لایەنگرانی یەنار و هاوڕێیانی ڕێگەی خەباتی، گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتی بەڕێوەچوو لەبەردەم باڵیۆزخانەی عێراق، لە شاری لەندەن پایتەختی بەریتانیا.

ئەم گردبوونەوە ناڕەزایەتییە یەکەم هەنگاوە لە هەڵمەتێکی بەردەوامی ناڕەزایەتیی کە بۆ بەدیهێنانی داواکارییەکانمان ئەنجامی دەدەین.

لە گردبوونەوە ناڕەزایەتییەکەدا وتاری ژمارەیەک ڕێکخراو و حزب، لەگەڵ وتەی ژمارەیەک لە دۆست و داکۆکیکارانی یەنار و دۆزی ڕزگاریخوازانەی یەنار پێشکەش کرا.

هەروەها لە کاتی گردبوونەوەکەدا ئەم دروشمانەش دەوتراونەوە:

  • هەر ئێستا دەرەنجامەکانی لێکۆڵینەوە بڵاوبکرێتەوە!
  • بکوژانی یەنار محەمەد دەستبەجێ ناویان ئاشکرا بکرێت!
  • دادگاییکردنێکی ئاشکرای بکوژانی یەنار محەمەد!
  • ئێمە هەرگیز تۆ لەبیر ناکەین، یەنار!
  • شۆڕشی یەنار هەر بەردەوامە!
  • دادپەروەری بۆ یەنار محەمەد… دادپەروەری بۆ هەموو ژنانی عێراق!

هەروەها لەگەڵ ئەو دروشمانەدا کە دەوترانەوە بۆ دادپەروەری یەنار محەمەدی ئازیزمان، ئیدانەی خاوەخاوکردنی دەسەڵاتدارانی عێراقیش دەکرا لە بەدواداچوون و ڕاگەیاندنی ئەنجامەکانی لێکۆڵینەوە لەم کەیسە. ئەمە و ئامادەبووان سووربوونی خۆیان دووپات کردەوە بۆ بەردەوامبوون لەسەر ڕێگای ئازادی و یەکسانی کە یەنار نزیک بە چارەکە سەدەیەک ڕابەرایەتی کردووە.

هەر لەم گردبوونەوەیەدا یاداشتێکی ناڕەزایەتی و داواکارییش، لەلایەن ئامادەبووانی گربوونەوەکە پێشکەشی باڵیۆزخانەی عێراق کرا لە لەندەن بە هەردوو زمانی عەرەبی و ئینگلیزی، کە تێیدا تووڕەیی و ناڕەزایەتیی قووڵی خۆیان دەربڕیووە بەرامبەر بە کەمتەرخەمی دەسەڵاتدارانی عێراق لە بەدواداچوون و ڕاگەیاندنی ئەنجامی لێکۆڵینەوە لەم کەیسە گرنگە جیهانییە، سەرەڕای ئەوەی زیاتر لە حەوت هەفتە بەسەر ئەنجامدانی ئەم تاوانە دڕندانەیەدا تێپەڕیوە، و سەرەڕای ڕێنماییەکانی (محەمەد شیاع سودانی) سەرۆک وەزیرانی عێراقیش، لە هەمان ڕۆژی تیرۆرکردنەکەدا بۆ ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە لەسەر کوشتنەکە.

دوو کەس لە بەشداربووانی گردبوونەوەکە، یاداشتەکەیان پێشکەش بە نوێنەری باڵیۆزخانە کرد و بە زارەکی ئاگاداریان کردەوە لە ناوەڕۆکەکەی، وە جەختیشیان لەسەر ئەوە کردەوە کە پێویستە یاداشتەکە و ئەو داواکاریانەی کە لەخۆیگرتووە بگەیەنرێتە بەرپرسانی پەیوەندیدار لە حکومەتی عێراق، تاوەکوو بەدواداچوون بۆ کەیسەکە بکرێت و ئەنجامەکان بە فەرمی و بەبێ دواکەوتنی زیاتر ڕابگەیەنرێت. هەروەها سووربوونی خۆپیشاندەرانیان ڕاگەیاند لە بەردەوامبوون لەسەر دروستکردنی فشار لەسەر هەردوو ئاستی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی، بە بەکارهێنانی هەموو ڕێگایەکی ئاشتیانە، بە مەبەستی مسۆگەرکردنی دادپەروەری بۆ یەنار و ڕێگریکردن لەوەی تاوانباران لە سزادان ڕزگاریان بێت.

ئەمەی خوارەوە دەقی یاداشتەکەیە:

باڵیۆزخانەی کۆماری عێڕاق لە لەندەن

21 Queen’s Gate – London SW7 5JE – United Kingdon

یاداشتی ناڕەزایەتی و داواکارییەکان

ئێمە، کە لە خوارەوە واژۆمان کردووە، توڕەیی و ناڕەزایەتی توندی خۆمان دەردەبڕین بەرامبەر بە بێهەڵوێستی حکومەتی عێراق لە بەدواداچوون بۆ تیرۆری چالاکوانی ڕابەری بزووتنەوەی ڕزگاریخوازانەی ژنان، یەنار محەمەد، سەرۆکی ڕێکخراوی ئازادیی ژنان لە عێراق و ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی ڕێکخراوی بەدیلی کۆمۆنیستی لە عێراق، کە لە (٢)ی ئازاری ئەمساڵدا لە لایەن تیرۆریستانی تاوانبارەوە لە بەغدا تیرۆرکرا.

زیاتر لە حەوت هەفتە بەسەر ئەم تاوانە دڕندانەیەدا تێپەڕیوە، و سەرەڕای ڕێنماییەکانی سەرۆک وەزیرانی عێراق (محەمەد شیاعە سودانی) کە لە هەمان ڕۆژدا دەرچووە بۆ لێکۆڵینەوە لە کوشتنەکە، بەڵام ئەو لیژنەی لێکۆڵینەوەیە کە ئەرکی تاوتوێکردنی دۆسیەکەی پێ سپێردراوە، تا ئێستا هیچ ئەنجامێکی ڕانەگەیاندووە.

داواکارییەکانمان:

  1. ڕاگەیاندنی دەستبەجێی دەرەنجامەکانی لێکۆڵینەوە: داوا لە حکومەتی عێراق و سەرۆک وەزیران (محەمەد شیاع سودانی) دەکەین کە دەستبەجێ دەرەنجامەکانی لێکۆڵینەوە لەسەر تیرۆرکردنی ینار محەمەد ڕابگەیەنن و ناسنامەی تاوانباران و لایەنەکانی پشتی پەردە کە دەستیان هەیە لەم تاوانەدا ئاشکرا بکەن.
  2. دڵنیابوون لە بێلایەنیی و ڕاستگۆیی لێکۆڵینەوەکان: ئەمە پێویستی بە بەشداریکردنی ئەو دامەزراوە مافناسە نێودەوڵەتییانە هەیە کە پسپۆڕن لە مافەکانی مرۆڤدا، لەگەڵ بەشداریکردنی نوێنەرانی ئەو ڕێکخراوانەی ژنان لە عێراق و لە دەرەوەی وڵات کە داکۆکیکارن لە یەنار، لە پرۆسەی لێکۆڵینەوە و ئەنجامگیریەکاندا.
  3. دادگاییکردنی ئاشکرا: دەستگیرکردنی بکوژان و هاندەرانیان و ڕادەستکردنیان بە دادگا بەبێ هیچ خۆدزینەوە و دواخستنێک لەژێر هیچ بیانوویەکدا، بۆ دەستەبەرکردنی دادپەروەری بۆ یەنار محەمەد و ڕێگریکردن لەوەی تاوانباران دەرباز نەبن لە سزا.
  4. گەرەنتیکردنی پاراستنی هەڵسوڕاوانی مافەکانی ژنان: دابینکردنی پاراستنێکی ڕاستەقینە و کاریگەر بۆ چالاکوانان، و گەرەنتیکردنی مافی بەشداریکردنیان لە چالاکییە مەدەنییەکاندا بەبێ هیچ هەڕەشەیەک.

واژۆکەران: دۆست و لایەنگرانی یەنار محەمەد لە بەریتانیا

  • فیدراسۆنی پەرابەرانی عێڕاقی
  • یەکێتی گشتی پەنابەرانی عێڕاقی (IFIR)
  • ڕێکخراوی بەدیلی کۆمۆنیستی لە عێڕاق / لقی بریتانیا
  • حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری عێڕاق / ڕێکخراوی بریتانیا
  • حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان / ڕێکخراوی بریتانیا
  • ڕێکخراوی ژنانی کورد و ژنانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە بریتانیا (KMEOW)
  • پەیوەندی ژنانی عێڕاقی (رابطة المرأة العراقية) / لقی بریتانیا
  • ناوەندی چاودێری مافەکانی خەڵک لە عێڕاق و لە کوردستان (COPRIK)
  • کۆمەڵەی کەنار ئاوەکانی سوریا (جمعية الساحل السوري)
  • Alliance of Workers Liberty
  • No sweat
  • Women’s International Federation for peace and freedom -UK section

اضف رد

لن يتم نشر البريد الإلكتروني . الحقول المطلوبة مشار لها بـ *

*

هذا الموقع يستخدم خدمة أكيسميت للتقليل من البريد المزعجة. اعرف المزيد عن كيفية التعامل مع بيانات التعليقات الخاصة بك processed.

x

‎قد يُعجبك أيضاً

بەیاننامەی ڕێکخراوی بەدیلی کۆمۆنیستی لە عێراق

بە بۆنەی یەکی ئایاری ٢٠٢٦، ڕۆژی هاوپشتی نێونەتەوەیی چینی کرێکارەوە ئەمە یەکەمجار نییە کە ڕۆژی ...

ببنە هاوبەشی کۆبوونەوەی نارەزایەتیمان ٢٤.٤.٢٠٢٦

   

بە توندی سەرکۆنەی تاوانی وەرنەگرتن و پێشکەش نەکردنی فریاگوزاری بۆ غەزال مەولان، دەکەین

ڕاگەیاندنی کۆمیتەی سلێمانی/ ڕێکخراوی بەدیلی کۆمۆنیستی لە عێڕاق بەپێی ڕاگەێندراوێکی (کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان)، دوانیوەڕۆی سێ ...

هەوڵی تیرۆڕی ‌هاوڕێ عەلی جەوادی بە تۆندی سەرکۆنە دەکەین

راگەیاندنی ڕێکخراوی بەدیلی کۆمۆنیستی لە عیراق بەپێی ڕاگەیاندنی حزبی کۆمۆنیست کرێکاری ئێران/ حیکمەتیست، شەوی یەکشەمممە ...

نامەی هاوسۆزی و هاوپشتی ئاراستەی مارکسیستی هاوچەرخ بۆ مەراسیمی رێزگرتن لە هاوڕێ یەنار محمد لە لەندەن ٢٩.٣.٢٠٢٦

بەڕێز، هاوڕێ  موئەیەد ئەحمەد، سکرتێری کۆمیتەی ناوەندی ڕێکخراوی بەدیلی کۆمۆنیستی لە عێراق هاوڕێیانی ڕێکخراوی بەدیلی ...