بە توندی سەرکۆنەی تاوانی وەرنەگرتن و پێشکەش نەکردنی فریاگوزاری بۆ غەزال مەولان، دەکەین

ڕاگەیاندنی کۆمیتەی سلێمانی/ ڕێکخراوی بەدیلی کۆمۆنیستی لە عێڕاق
بەپێی ڕاگەێندراوێکی (کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان)، دوانیوەڕۆی سێ شەممە (١٤-٤-٢٠٢٦) هێرشێکی درۆنی لە لایەن جمهوری ئیسلامی ئێرانەوە کراوەتەسەر کەمپی ئەو حزبە لە سنوری سورداش سەر بە پارێزگای سلێمانی و سێ ئەندامیان بریندار بوون کە یەکێکیان (غەزال) بووە و برینەکەی سەخت بووە.
بەپێی لێدوانە سەرەتاییەکانی بەرپرسانی ئەو حزبە، (غەزال) دەگەێندرێتە سلێمانی و دەبرێتە خەستەخانەی (شۆڕش) سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە و چارەسەرێکی سەرەتایی بۆ دەکرێت، بەو هۆیەشەوە کە برینەکەی سەخت بووە پێویستی بە چاودێری چڕ و فریاگوزاری دەستبەجێ بووە، بەڵام دواتر بە بیانووی نەبوونی قەرەوێڵە و کەمبوونی ئامێرەوە، ڕەت کراوەتەوە.
لەو نێوەدا پەیوەندیان بەچەند خەستەخانەیەکی ترەوە کردووە هیچیان ئامادە نەبوون وەری بگرن، پاشان چوون بۆ نزیکترین خەستەخانەی ئەهلی کە خەستخانەی (بەخشین) بووە، سەرەتا بەڵێنیان داوە کە وەریبگرن، بەڵام کاتێک زانراوە کەیسەکە پەیوەندی بە هێرشی درۆنی جمهوری ئیسلامی ئێرانەوە هەیە، وەریان نەگرتووە، و بەقسەی بەرپرسانی ئەو حزبە ئەمە بۆتە هۆی دەمەقاڵی نێوانیان و مانەوەی زیاتر لە نیو کاتژمێر لەبەردەم خەستەخانەکەدا. دیاره هەر پاساوێک کە ئیدارەی خەستەخانەی (بەخشین) هەیبێت، لە بەرپرسیارەتیان لەم ڕووداوە کەم ناکاتەوە. دوای ئەوەی (غەزال) بە دواکەوتنێکی زۆر و برینێکی سەخت و دابەزینی لێدانی دڵەوە دەگەێندرێتە خەستەخانەی فارووق بەماوەیەکی کەم گیان لەدەست دەدات.
نەخۆش وەیا بریندارێکی سەخت کە پێویستی بە فریاگوزاری دەستبەجێ هەیە و ژیانی بەندە بە خێرایی چارەسەرەکەوە، وەرنەگرتنی لە نەخۆشخانە لەژێر هەر بیانوویەکدا بێت دژ بە مۆڕاڵی پیشەی پزیشکیـیە و دەچێتە خانەی تاوانەوە، چوونکە سپاردنی نەخۆشەکەیە بە مەرگ.
ئەوەی ڕوویداوە هەر کەمتەرخەمی ئیدارە و پزیشکانی خەستەخانەکان نییە، بەڵکو بەپلەی سەرەکی ڕێگریـیەکی بە ئەنقەستە و بەشێکە لە سیستمی تەندروستی و بەڕێوەبردنی سیاسی هەرێمی کوردستان لەلایەن حزبە دەسەڵاتدارە بۆرژوا ناسیونالیستەکانەوە.
ئەوە شەرمەزاری و ڕێسواییە بۆ هێزەکانی دەسەڵات کە هەرێـمی کوردستانیان بەجارێک بیبەشکردووە لە خزمەتگوزاری تەندروستی گشتی، و سەرباری ئەمەش، هەلومەرجێکی ئیداری نامرۆڤانەی وایان سەپاندووە کە ئەم جۆرە تاوانە گەورانە ڕووبدات.
ئێمە وێڕای هاوخەمی بۆ خانەوادە و بنەماڵەی (غەزال) و دۆست و هاوڕێیانی، بانگەوازی هەموو ئینسانێکی ئازادیخواز و لایەنێکی بەپەرۆش بۆ ڕێگری لەم جۆرە تاوانانە دەکەین بەشێک بن لە وەڕێخستنی ئەو فشارەی کە پێویستە بکرێت بۆ ئاشکراکردنی هۆکار و پاڵنەرەکانی ئەم تاوانانە.
١٨-٤-٢٠٢٤

اضف رد

لن يتم نشر البريد الإلكتروني . الحقول المطلوبة مشار لها بـ *

*

هذا الموقع يستخدم خدمة أكيسميت للتقليل من البريد المزعجة. اعرف المزيد عن كيفية التعامل مع بيانات التعليقات الخاصة بك processed.

x

‎قد يُعجبك أيضاً

لێکەوتەکانی جەنگی ئەمریکا-ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، هاوپەیمانی سەربازیی سعودی-تورکی-پاکستانی وەک نموونەیەک!

عەبدوڵڵا ساڵح ووتراوە: "جەنگ سیاسەتە کاتێک وشەکان شکست دێنن، ئابووریـیە کاتێک بەرژەوەندیـیەکان بەریەک دەکەون، و ...

کوشتنی ژنان، لوتکەی شاخە بەفرینەکەی توندوتیژیی خێزانییە، کە لە پشت هەواڵەکانەوە شاردراوەتەوە

شیرین عەبدوڵڵا دیاردەی توندوتیژی دژ بە ژنان و کوشتنیان لە عێراق و هەرێمی کوردستان، وەک ...

کۆمۆنیزم دەبێ ئاڵتەرناتیڤێکی سیاسی سۆشیالیستی و پڕۆلیتاری بە عەمەلی بخاتە بەردەم کۆمەڵگە

نادر عەبدولحەمید هەرێم لە پڕۆسەیەکی مێژوویی جیهانیدا لە سەرەتای نەوەتەکانی سەدەی بیستەوە (١٩٩١) کۆمەڵگەی کوردستان ...

ڕۆژنامەی ڕەوت ژمارە ٤٢

ژمارە (42)ی ڕۆژنامەی (ڕەوت)، ئەیلول/ سێپتێمبەری (2026)، بڵاوکرایەوە ڕۆژنامەی (ڕەوت) بە چاپی وەرەق لە هەرێمی ...

بەیاننامەی ڕێکخراوی بەدیلی کۆمۆنیستی لە عێڕاق، لە یادی هەشت ساڵەی دامەزراندنیدا

یادی هەشت ساڵەی دامەزراندنی ڕێکخراوی بەدیلی کۆمۆنیستی لە عێراق دەکەینەوە، و هەر ساتە هەست بە ...