بەیاننامە

ڕەوتی مارکسیست و هێڵی فکری- سیاسی (ڕێکخراوی بەدیلی کۆمۆنیستی)

لە پەسندکراوەکانی پلینۆمی سێهەم: بنەماکان سەرهەڵدانی بزووتنەوەی کۆمۆنیستی لەڕووی مێژووییەوە دەگەڕێتەوە بۆ سەرهەڵدانی ڕەخنەی کرێکاران لە سەرمایەداری و سیستەمی كاری بەکرێ؛ کۆمۆنیزم بزووتنەوە و ڕەخنە و ناڕەزایی کرێکارانە لە دژی سیستەمی سەرمایەداری و ڕەخنەی کرێکارانە لەم سیستەمە وەک پێکهاتەیەکی ئابووری و کۆمەڵایەتی و سوپەرستڕەکچەری سیاسی و فکری و یاسایی، واتە ڕەخنەیە لەم سیستەمە کە لەسەر بنەمای بەرهەمهێنان و دووبارە بەرهەمهێنانەوەی ...

أكمل القراءة »

سەربەخۆیی ڕیزی جەماوەری شۆڕشگێر لە کێشمەکێشی باڵەکانی ڕژێم، هەنگاوی یەکەمە بۆ هێنانەدی گۆڕانکاری ڕیشەیی

ڕێکخراوی بەدیلی کۆمۆنیستی لە عێڕق ئەو ململانێ سیاسیەی چەند مانگێكە بەردەوامە لە نێوان هەردوو باڵی (ڕەوتی سەدر) و (چوارچێوەی هەماهەنگی)ی ئیسلامی سیاسی شیعە، گۆڕاوە بۆ ململانێیەكی خوێناوی و ڕووبەڕووبوونەوەی چەكدارانە لە چەند ناوچەیەكی بەغدا و چەند شارێكی تر، وە تا ئێستا زۆرێک بوونەتە قوربانی و بریندار بوون، و لە ئاکامیشدا ئاسایشی جەماوەر تێکدراوە و کەشوهەوای کۆمەڵگە میلتاریزە بووە و دەروازە ...

أكمل القراءة »

راگەیاندنی کۆتایی (کۆنگرەی بەغدا) کۆنگرەی شۆڕشگێڕانی پەیگیر لەسەر ئامانجەکانی ڕاپەڕینی ئۆکتۆبەر

ئامادەبووانی بەڕێز، ژنان و کچان و پیاوان و کوڕانی ڕاپەڕیوو، هەڵسوڕاوانی شۆڕشگێر، ڕێکخراوەکان، یەکە هەماهەنگیەکان و سەندیکاکان. ئەم لایەنانە لەم وەرچەرخانە مێژووییە هەستیارەدا، کە عێراقی پێیدا تێدەپەڕێت، کۆبوونەتەوە بەمەبەستی یەکخستنی خەباتی هەموو ئەوانەی ئاواتەخوازن و بەدوای بەرجەستەکردنەوەی هەڵۆێستێکی جەماوەری یەکگرتوودا دەگەڕێن، تا هێڵێکی شۆڕشگێڕانە بگرێتەبەر، کە ڕاپەڕینی ئۆکتۆبەر لە پێناویدا سەریهەڵدا، بۆ ڕزگاری لەم ڕژێمە میلیشیاییە گەندەڵەی ڕەوتەکانی ئیسلامی سیاسی ...

أكمل القراءة »

پەلامار و هەوڵی ترۆریستانە بەتوندی مەحکوم دەکەین

ڕاگەیاندن پێنج شەممە (١٨-٨-٢٠٢٢)، چالاکوانی سیاسی و مەدەنی (قادر نادر) لە وڵاتی سوێد کەوتە بەر پەلامار و هەوڵێکی ترۆریستانە.  ئەم هێرش و پەلامارە بەشێک و بەردەوامی سەرکوتگەری جەماوەری زەحمەتکێش و خەڵکی ناڕازی هەرێمی کوردستانی عێڕاق و داپڵۆسینی ڕۆژنامەنوسان و چالاکوانان و گرتن و زیندانیکردنیانە، کە گیراوەکانی دەڤەری بادینان نمونەیەکی بەرجەستەیەتی. سەرکوت و داپلۆسین و کلتوری  ئیستبدادی حزبەکانی دەسەڵات هەم لە کوردستان ...

أكمل القراءة »

سەرکوتی ئازادی سیاسی و خۆپێشاندان لە هەرێمی کوردستان بەتوندی سەرکۆنە دەکەین

ڕاگەیاندن هێزە سەرکوتگەرەکانی سەر بە هەردوو حزبی میلیشیایی فەرمانڕەوا (پارتی و یەکێتی) لە هەرێمی کوردستاندا، هەڵسان بەگرتنی چەند چالاکوانی سیاسی و میدیاکار و پەرلەمانتاری سەربە (نەوەی نوێ)، لە چەند شار و شارۆچکەیەک لەوانە لە دهۆک و هەولێر و سلێمانی، ئەمەش هەم ڕۆژی جومعە (٥-٨-٢٠٢٢) ڕۆژێک بەر لە ڕۆژی دیاریکراوی خۆپێشاندانێک کە سەرۆکی (نەوەی نوێ) بانگەوازی بۆ کردبوو، وە هەم ڕۆژی ...

أكمل القراءة »

بەتوندی ئیدانەی ئەو کۆمەڵکوژیـیە تیرۆریستیـیەی حکومەتی ئەردۆگان و سوپاکەی دەکەین بەرامبەر گەشتیاران لە هاوینەهەواری (پەرەخێ).

ئەمڕۆ (٢٠-٧-٢٠٢٢) حکوومەتی ئەردۆگان و هێزە سەربازیـیەکانی کۆمەڵکوژیـیەکی تری تیرۆریستیـیان لە دژی دانیشتوانی سڤیل لە هەرێمی کوردستان ئەنجامدا، ئەمجارەیان لەسەر هەمان ڕێچکەی داعش و ئەلقاعیدە، دژی گەشتیارانی بێتاوان و منداڵەکانیان کە لە ناوچە جیاجیاکانی عێراقەوە هاتبوون بە هیوای چەند ڕۆژێک چێژوەرگرتن لە کەش و هەوایەکی سەلامەت لە هاوینەهەواری (پەرەخێ) لە زاخۆ لە پارێزگای دهۆک، لە ئەنجامدا هەشت هاوڵاتی گەشتیار گیانیان ...

أكمل القراءة »

بارودۆخی سیاسی عێڕاق و سیاسەتی ئێمە

پەسندکراوی پلینۆمی سێهەمی کۆمیتەی ناوەندی (ڕێکخراوی بەدیلی کۆمۆنیستی لە عێڕاق) هەڵبژاردن و پەرلەمان، زەوتکردنی مافی جەماوەرە لە پیادەکردنی ئیرادەی سیاسی خۆیان لە ساڵی (٢٠٠٣)وە تاکو ئێستا، لەڕێگەی داگیرکاری و بەکارهێنانی هێزی سەربازی و میلیشیایی و دارایی و هەروەها لەڕێگەی کاریگەری دەوڵەتان و شەڕی بەوەکالەت و بەرژەوەندی جیۆپۆلیتیکی جەمسەرە ناوچەیـیەکان و ئیمپریالیزمی ئەمریکیـیەوە، ژیانی سیاسی لە عێڕاقدا نەخشەی بۆ کێشراوە. لەو ...

أكمل القراءة »

کۆتایی هێنان بە ڕژێمی دژە شۆڕش و پەرلەمانەکەی بەندە بە پەرەسەندنی خەباتی جەماوەری شۆڕشگێڕانەوە

لە شانۆگەرییەکی ڕیسوای هێز و حزبە بۆرژوا ئیسلامی و قەومیـیەکانی فەرمانڕەوا لە عێراقدا، پەرلەمانی ئەو هێزانە لە (٢٣)ی ئەم مانگەدا دانیشتنێکی نائاسایی ئەنجامدا، و ڕەزامەندی خۆی نیشاندا لەسەر ئەو ئەندام پەرلەمانانەی کە جێگرەوەی ئەندام پەرلەمانەکانی قەوارەی ڕەوتی سەدر بوون کە پێشتر هەر لەم مانگەدا دەستیان لەکار کێشابۆوە لە پێناو ئامانجی تایبەت بەو ڕەوتەدا. ئەم ڕژێمە سیاسیـیەی ئێستای هێزەکانی دژە شۆڕش، ...

أكمل القراءة »

ڕاگەیاندنی کۆتایی سێهەمین کۆبوونەوەی بەرفراوانی کۆمیتەی ناوەندی ڕێکخراوی بەدیلی کۆمۆنیستی لە عێڕاق

ڕێکخراوی بەدیلی کۆمۆنیستی لە عێڕاق، سێهەمین کۆبوونەوەی بەرفراوانی کۆمیتەی ناوەندی خۆی بەست لە شاری بەغدا و سێ ڕۆژی خایەند لە نێوان ڕۆژەکانی (٢٥) تا (٢٧)ی مانگی ئایاری (٢٠٢٢). ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی و ئەندامانی لیژنە ڕێکخراوەییەکان و نوێنەرانی لیژنەی پارێزگاکان ئامادە بوون، وێڕای کۆمەڵێک میوان لە دۆست و هاوڕێیانی خەباتکاری کۆمۆنیست و هەڵسوڕاوی کرێکاریی و سەندیکایی و هەڵسوڕاوانی بواری ئازادی ژن ...

أكمل القراءة »

بارودۆخی سیاسی کوردستان و ڕێگەچارە

کێشمەکێشی نێوان هەر دوو حزبی بورژوا دەسەڵاتدار لە هەرێمی کوردستاندا، تاوی سەندووە لەسەر چۆنیەتی پێکهێنانی حکومەتی ناوەندی عێڕاق، و هەر یەکەیان خۆی لە یەکێک لە دوو کەمپی دژە شۆڕشی بەرەی (سەدر) و (چوارچێوەی هەماهەنگی)دا دەبینێتەوە و بوون بە پارسەنگ لە بلۆکبەندی دەوڵەتانی کۆنەپەرستی ناوچەکە و جەمسەرە نێودەوڵەتیـیەکانی پشتیانەوە. لەم کەش و هەوا سیاسییەدا، زوربەی هەرە زۆری خەڵکی هەرێمەکە، نەک هەر ...

أكمل القراءة »