پەلامار و هەوڵی ترۆریستانە بەتوندی مەحکوم دەکەین

ڕاگەیاندن

پێنج شەممە (١٨-٨-٢٠٢٢)، چالاکوانی سیاسی و مەدەنی (قادر نادر) لە وڵاتی سوێد کەوتە بەر پەلامار و هەوڵێکی ترۆریستانە.

 ئەم هێرش و پەلامارە بەشێک و بەردەوامی سەرکوتگەری جەماوەری زەحمەتکێش و خەڵکی ناڕازی هەرێمی کوردستانی عێڕاق و داپڵۆسینی ڕۆژنامەنوسان و چالاکوانان و گرتن و زیندانیکردنیانە، کە گیراوەکانی دەڤەری بادینان نمونەیەکی بەرجەستەیەتی.

سەرکوت و داپلۆسین و کلتوری  ئیستبدادی حزبەکانی دەسەڵات هەم لە کوردستان و هەم لە دەرەوەی وڵات، دەمارگیری دژە ئازادی ڕادەربرینی دروستکردووە، ئەم هیرشە هەتا ئەگەر بە  شیوەیەکی نەخشە دراریژراویش نەبوو بیت لە لایەن حزبەکانی دەسەڵاتەوە، لەو مەسەلەیە نا گۆریت کە بەرهەمی ئەو سەرکوتەیە لە کوردستاندا.

بەدەر لە ڕاوبۆچوونی فکری و سیاسی ئەم چالاکوانە، ئەم پەلامار و هەوڵە ترۆریستانەیە، بەتوندی مەحکوم دەکەین.

دەستەی بەڕێوەبەر

ڕۆژنامەی (ڕەوت)

٢٠-٨-٢٠٢٢

اضف رد

لن يتم نشر البريد الإلكتروني . الحقول المطلوبة مشار لها بـ *

*

هذا الموقع يستخدم خدمة أكيسميت للتقليل من البريد المزعجة. اعرف المزيد عن كيفية التعامل مع بيانات التعليقات الخاصة بك processed.

x

‎قد يُعجبك أيضاً

لێکەوتەکانی جەنگی ئەمریکا-ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، هاوپەیمانی سەربازیی سعودی-تورکی-پاکستانی وەک نموونەیەک!

عەبدوڵڵا ساڵح ووتراوە: "جەنگ سیاسەتە کاتێک وشەکان شکست دێنن، ئابووریـیە کاتێک بەرژەوەندیـیەکان بەریەک دەکەون، و ...

کوشتنی ژنان، لوتکەی شاخە بەفرینەکەی توندوتیژیی خێزانییە، کە لە پشت هەواڵەکانەوە شاردراوەتەوە

شیرین عەبدوڵڵا دیاردەی توندوتیژی دژ بە ژنان و کوشتنیان لە عێراق و هەرێمی کوردستان، وەک ...

کۆمۆنیزم دەبێ ئاڵتەرناتیڤێکی سیاسی سۆشیالیستی و پڕۆلیتاری بە عەمەلی بخاتە بەردەم کۆمەڵگە

نادر عەبدولحەمید هەرێم لە پڕۆسەیەکی مێژوویی جیهانیدا لە سەرەتای نەوەتەکانی سەدەی بیستەوە (١٩٩١) کۆمەڵگەی کوردستان ...

ڕۆژنامەی ڕەوت ژمارە ٤٢

ژمارە (42)ی ڕۆژنامەی (ڕەوت)، ئەیلول/ سێپتێمبەری (2026)، بڵاوکرایەوە ڕۆژنامەی (ڕەوت) بە چاپی وەرەق لە هەرێمی ...

بەیاننامەی ڕێکخراوی بەدیلی کۆمۆنیستی لە عێڕاق، لە یادی هەشت ساڵەی دامەزراندنیدا

یادی هەشت ساڵەی دامەزراندنی ڕێکخراوی بەدیلی کۆمۆنیستی لە عێراق دەکەینەوە، و هەر ساتە هەست بە ...