سەرکوتی ئازادی سیاسی و خۆپێشاندان لە هەرێمی کوردستان بەتوندی سەرکۆنە دەکەین

ڕاگەیاندن

هێزە سەرکوتگەرەکانی سەر بە هەردوو حزبی میلیشیایی فەرمانڕەوا (پارتی و یەکێتی) لە هەرێمی کوردستاندا، هەڵسان بەگرتنی چەند چالاکوانی سیاسی و میدیاکار و پەرلەمانتاری سەربە (نەوەی نوێ)، لە چەند شار و شارۆچکەیەک لەوانە لە دهۆک و هەولێر و سلێمانی، ئەمەش هەم ڕۆژی جومعە (٥-٨-٢٠٢٢) ڕۆژێک بەر لە ڕۆژی دیاریکراوی خۆپێشاندانێک کە سەرۆکی (نەوەی نوێ) بانگەوازی بۆ کردبوو، وە هەم ڕۆژی خۆپێشاندانەکەش شەممە (٦-٨-٢٠٢٢).

بەدەر لە ئامانجی سیاسی پشتی ئەم بانگەوازەی (نەوەی نوێ)، خەڵکی ئەم هەرێمە مافی خۆیانە بێنە مەیدانی ناڕەزایەتی دەربڕین و مانگرتن و خۆپێشاندان و ڕاپەڕن دژی بێمافی، بێکاری و هەژاری، دژی پەراوێزکردنی سیاسی داسەپاو بەسەریاندا.

ئەم دەستدرێژیانەی هێزە سەرکوتگەرەکانی ئەم دوو حزبە بورژوا ناسیونالیستە میلیشیاییە بۆسەر ئازادی سیاسی و مافەکانی هەڵسوڕاوان و میدیاکاران و پەرلەمانتاران، و کاری توندوتیژی دژ بە خۆپێشاندەران و ڕاوەدوونان و گرتنیان جێگەی سەرکۆنەکردنە.

(ڕێکخراوی بەدیلی کۆمۆنیستی لە عێڕاق) وێڕای ئەوەی دەستدرێژی هێزە سەرکوتگەرەکان مەحکوم دەکات، خوازیاری ئازادی دەستبەجێی گیراوەکانە.

ناوەندی ڕاگەیاندن

ڕێکخراوی بەدیلی کۆمۆنیستی لە عێڕاق

٧-٨-٢٠٢٢

اضف رد

لن يتم نشر البريد الإلكتروني . الحقول المطلوبة مشار لها بـ *

*

هذا الموقع يستخدم خدمة أكيسميت للتقليل من البريد المزعجة. اعرف المزيد عن كيفية التعامل مع بيانات التعليقات الخاصة بك processed.

x

‎قد يُعجبك أيضاً

لێکەوتەکانی جەنگی ئەمریکا-ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، هاوپەیمانی سەربازیی سعودی-تورکی-پاکستانی وەک نموونەیەک!

عەبدوڵڵا ساڵح ووتراوە: "جەنگ سیاسەتە کاتێک وشەکان شکست دێنن، ئابووریـیە کاتێک بەرژەوەندیـیەکان بەریەک دەکەون، و ...

کوشتنی ژنان، لوتکەی شاخە بەفرینەکەی توندوتیژیی خێزانییە، کە لە پشت هەواڵەکانەوە شاردراوەتەوە

شیرین عەبدوڵڵا دیاردەی توندوتیژی دژ بە ژنان و کوشتنیان لە عێراق و هەرێمی کوردستان، وەک ...

کۆمۆنیزم دەبێ ئاڵتەرناتیڤێکی سیاسی سۆشیالیستی و پڕۆلیتاری بە عەمەلی بخاتە بەردەم کۆمەڵگە

نادر عەبدولحەمید هەرێم لە پڕۆسەیەکی مێژوویی جیهانیدا لە سەرەتای نەوەتەکانی سەدەی بیستەوە (١٩٩١) کۆمەڵگەی کوردستان ...

ڕۆژنامەی ڕەوت ژمارە ٤٢

ژمارە (42)ی ڕۆژنامەی (ڕەوت)، ئەیلول/ سێپتێمبەری (2026)، بڵاوکرایەوە ڕۆژنامەی (ڕەوت) بە چاپی وەرەق لە هەرێمی ...

بەیاننامەی ڕێکخراوی بەدیلی کۆمۆنیستی لە عێڕاق، لە یادی هەشت ساڵەی دامەزراندنیدا

یادی هەشت ساڵەی دامەزراندنی ڕێکخراوی بەدیلی کۆمۆنیستی لە عێراق دەکەینەوە، و هەر ساتە هەست بە ...