دوانزەی شەوی ڕابردوو (٢٤/٦/٢٠٢٥) چەند هەڵسوڕاوێکی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی دەستگیرکران لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی یەکێتیـیەوە لە شاری سلێمانی، ئەمەش پاش ئەوەی کە مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا بڕیاریاندا لەسەر کۆبوونەوەیەکی جەماوەری، سەبارەت بە دواکەوتن و پێنەدانی مووچە، کە لەبەردەم (پەروەردەی ڕۆژئاوا) ڕۆژی پێنج شەمە (٢٦/٦/٢٠٢٥) کاتژمێر (١٠)ی سەرلەبەیانی بەڕێوەبچێت. وە هەروەها، پاش ئەوەی دواتر هەمان ئەم هەڵسوڕاوانە سووربوون ...
أكمل القراءة »شەڕی ئیسرائیل بۆسەر ئێران و ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، دەبێ بوەستێ
بەیاننامەی ڕێکخراوی بەدیلی کۆمۆنیستی لە عێڕاق فڕۆکە جەنگیـیەکانی ئیسرائیل بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی (١٣)ی حوزەیرانی (٢٠٢٥) بە چەند هێرشێکی ئاسمانی یەک لە دوای یەک، شوێنە سەربازیـیەکان و دامەزراوەکانی پەیوەست بە پرۆگرامی ئەتۆمی ئێرانیان کردە ئامانج، لە چەند شارێکی ئەو وڵاتە. ئەم هێرشانە، فەرماندە سەربازیـیەکان و فەرماندە باڵاکانی "سوپای پاسدارانی شۆڕش"ی ئیسلامیشیان کردە ئامانج و چەندین کەسیان لێ کوژران، لەگەڵ کوشتنی چەندین ...
أكمل القراءة »وتاری کۆمیتەی یەکی ئایاری ٢٠٢٥ لە شاری سلێمانی
١ی ئایار، ڕۆژی هاوخەباتی و سیمبوڵی بەرەنگاریـیە دژ بە ستەم و چەوساندنەوەی سەرمایەداری! ئامادەبووانی بەڕێز .. کرێکاران، خەڵکی ناڕازی و ستەمدیدە .. سەرەتا بەناوی "کۆمیتەی ١ی ئایار" بەخێرهاتن و سوپاسی ئامادەبوونتان دەکەین بۆ ڕێوڕەسمی یادکردنەوەی ڕۆژی جیهانی کرێکاران، هەموومان پێکەوە لێرەدا ئەم ڕۆژە مێژوویـیە، کە لەسەراسەری جیهان بووە بە هێمای خەبات و هەوڵدان لەپێناوی ژیانێکی باشتر، بەرز ڕادەگرین. یەکی ئایار، ...
أكمل القراءة »ئازادی بۆ (ئەحمەد ئەلهیلالی)ی گیراو لە لایەن دەسەڵاتدارانی هەرێمەوە لە سلێمانی
دامودەزگاکانی دەسەڵاتی فەرمانڕەوا لە عێڕاق و میلیشیاکانی هەڵمەتێکی سەرکوتگەرانەی بێ وێنەیان وەڕێخستووە دژ بە گەنجان و لاوانی ڕاپەڕیوی ناسڕیە کە تا ئێستا دەیانیان لێ گرتوون و خستوویاننەتە کونجی زیندانەکانەوە، ئەمە و هەڵمەتی ڕاوەدوونان و گرتنیش بە تۆمەتی ساختە و هەڵبەستراوەوە دژ بەزۆرێکی تر بەردەوامە. شاری ناسڕیە هەر لە (ڕاپەڕینی تشرینی یەکەم / ئۆکتۆبەری ٢٠١٩)ەوە تا ئێستا ئارامی بەخۆیەوە نەبینیوە، هەڵمەتی ...
أكمل القراءة »یەکخستنی خەباتی کرێکاران بەدەوری بەرژەوەندی چینایەتیی سەربەخۆیاندا، مەرجی پەرەسەندنیەتی
بەیاننامەی (ڕێکخراوی بەدیلی کۆمۆنیستی لە عێڕاق) بەبۆنەی یەکی ئایارەوە ڕۆژی یەکی ئایار، ڕۆژی هاوپشتی نێونەتەوەیی خەباتی چینی کرێکار لەپێناو ڕزگارکردنی خۆی و هەموو بەشەرییەت لە کۆت و بەندی سەرمایەداری، هەمیشە ئاسۆیەکی درەخشان و مەشخەڵێکی درەوشاوەی کاروانی ڕزگاری ئینسانە. ناکۆکییەکانی سیستمی سەرمایەداری هاوچەرخ تا ئەوپەڕی خۆی توندوتیژ بۆتەوە، بەجۆرێک کە زوربەی هەرەزۆری بەشەرییەت دەناڵێنێت بەدەست زیادبوونی هەژاری و بێکاری و پاشەکشەی ...
أكمل القراءة »لە یادی هاوڕێیان شاپور و قابیلدا
(١٨-٤-١٩٩٨) ڕۆژی تیرۆری هاوڕێیان شاپور و قابیلە، کە لە شاری هەولێر و لە ژێر سایەی دەسەڵاتدارانی ئەو کاتە و دوای فتوای بانگخوازێکی ئیسلامیی لە مزگەوتێکی هەولێر و بە دەستی باندێکی ئینسانکوژی ئیسلامی ئەنجامدرا. ئەمڕۆ (٢٠٢٥)دا بیست و حەوت ساڵ بەسەر ئەو تاوانەدا تێدەپەڕێت. ئەو دوو هاوڕێیە لەنێو جەرگەی خەبات وتێکۆشانی ئاوارەکاندا، دەستیانبرد بۆ دامەزراندنی (کۆمەڵەی ئاوارەکانی کوردستان)لە ساڵانی نەوەتەکانی سەدەی ...
أكمل القراءة »با لە ڕیزێکی یەکگرتووی خەباتدا بوەستین بۆ پوچەڵکردنەوەی هەمواری یاسای باری کەسێتی، و پەرەپێدانی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی ژنان
بە بۆنەی ٨ی مارسەوە هەشتی مارسی ئەمساڵ لە کاتێکدا بەرەوڕوومان دێت، کە ژنانی عێراق بە وەرچەرخانێکی مێژوویی مەترسیدار بۆ سەر ماف و ئازادییەکانیان و تەحەدایەکی چارەنووسسازدا تێدەپەڕن، ئەمەش دوای ئەوەی هێزەکانی ئیسلامی سیاسی و مەزهەبگەرا و هێزە ناسیۆنالیستەکان یەکیانگرت بۆ تێپەڕاندنی ئەم هەموارکردنە کۆنەپەرستانەیەی یاسای باری کەسێتی (١٨٨)، لە چوارچێوەی ڕێککەوتنێکی سێ قۆڵی پەرلەمان لە (٢١)ی کانوونی دووەمی (٢٠٢٥)، کە ...
أكمل القراءة »ئەرکێکی دەستبەجێی سەرجەم ئازادیخوازان، پوچەڵکردنەوەی سیاسەتی ڕەگەزپەرستانەی ترامپ و ئیسرائیلە بەرامبەر بە فەلەستینییەکان
بەیاننامەی ڕێکخراوی بەدیلی کۆمۆنیستی لە عێڕاق لە دیدارێکی نێوان دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی گەورەترین دەوڵەتی تاوانکاری ئیمپریالیستی و ناتانیاهۆ، سەرۆکی حکومەتی فاشیستی ئیسرائیل، لە کۆشکی سپی لە واشنتۆن و خرایە بەردەم جیهان، واتە لە دیدارێکی نێوان دوو دوژمنی چینی کرێکاری جیهانی و جەماوەری زەحمەتکێش و چەوساوە؛ ترامپ ڕۆژی سێشەممە (٤)ی شوباتی (٢٠٢٥) سیاسەتی ڕەگەزپەرستانەی خۆی بۆ پاکتاوکردنی نەتەوەیی فەلەستینیـیەکان لە کەرتی ...
أكمل القراءة »هاوپشتی خەباتی مامۆستایان و سەرجەم موچەخۆرانین و بەتوندی سەرکۆنەی سەرکوتگەریەکانی پارتی ئەکەین لە دێگەڵە و هەولێر
بۆ زیاتر لە ١٢ رۆژە دەستەیەک لە مامۆستایان و خانەنشین و مووچەخۆران مانیان گرتووە لە خواردن و لە بەردەم ئۆفیسی UN لە شاری سلێمانی، وەک ناڕەزایەتی دەربڕین لە بەرامبەر نەدانی مووچە و دواکەوتنی و پاشەکەوتکردنی کە وەک پیشەی هەموو مانگێکی حکومەتی هەرێم لە ماوەی ١٠ ساڵی ڕابردوودا چەندینبارە دەبێتەوە. ئەم مانگرتنە بە هۆی بارودۆخی ناڕەزایەتی بەرینی جەماوەر بوەتە جێگەی پشتیوانی ...
أكمل القراءة »سەرکوتوو بێت خەباتی مامۆستایان و سەرجەم مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بۆ بەدیهێنانی داخوازیـیەکانیان
بەیاننامەی ڕێکخراوی بەدیلی کۆمۆنیستی لە عێراق لە ڕۆژی سێ شەمەی ڕابردووەوە (٢٨ -١-٢٠٢٥) کۆمەڵێک لە ماموستایان و کارمەندانی ژن و پیاوی ناڕازی لە شاری سلێمانی دەستیانکردووە بە مانگرتن لە خواردن، و ژمارەیان (١٣) هاوڵاتیـیە، و لە خێمەیەکدا لەبەردەم ئۆفێسی نەتەوە یەکگرتووەکان (یو ئێن)ی ئەو شارە درێژە بە مانگرتنەکەیان دەدەن. هۆکاری ڕاستەوخۆی ئەم مانگرتنە ناڕەزایەتی دەربڕینیانە لە بەرامبەر نەدانی مووچەی مانگی ...
أكمل القراءة »
منظمة البديل الشيوعي في العراق تنظيم شيوعي عمالي منهجه الفكري والسياسي ماركسي مستنبط من “البيان الشيوعي”
