سەرکوتگەریی سیاسی دەسەڵات لە هەرێمی کوردستان بەتوندی مەحکوم دەکەین

ڕێکخراوی بەدیلی کۆمۆنیستی لە عێڕاق

شەوی (١٢ی ئابی ٢٠٢٥) هێزێکی چەکداری دەمامکدار، هەڵسان بە دەستگیرکردنی (شاسوار عەبدولواحید) سەرۆکی (نەوەی نوێ)، لە ماڵەکەی خۆیدا لە سلێمانی.

وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەنوسیدا ڕایگەیاند کە ئەوان بە پێی بڕیاری دادگا هەڵساون بەو کارە، بەڵام ئەوەی ڕوون نەکردەوە کە بۆچی بە هێزێکی دەمامکارەوە و لە نیوەشەودا هەڵساون بە جێبەجێ کردنی “فەرمانی دادگا”.

ئاشکرایە کە ئامانجی سیاسی دیاریکراوی هەردوو حزبی دەسەڵاتدار، (یەکێتی) و (پارتی)، لە پشتی ئەم جۆرە کردەوە سەرکوتگەریەوەیە، بەڵام بە بیانوی “فەرمانی دادگا” جێبەجێ دەکرێت ئەویش بەم شیوازی تۆقاندنە. ئەم کردارە بەناو یاسایـیانە تەنها ئامڕازێکی تری خەڵەتاندن و سەرکوتە نمایش دەکرێت لەبەردەم جەماوەری ستەملێکراو و بەهەژارکراوی هەرێم، کە لەوپەڕی بێزاری و تۆڕەیـیدایە لەبەرامبەر دەسەڵاتی ئەم دوو حزبە کەپیتالیستە گەندڵ و میلیشا سەرکوتگەرەدا.

(نەوەی نوێ) و سەرۆکەکەشی بەشێکن لە هەمان سیستمی دەسەڵاتداریی کۆنەپەرستی بورژوا ناسیۆنالیزمی کورد لە هەرێم و ڕژێمی سیاسی بورژوا قەومی و ئیسلامی عێراق، و لە ڕێگەی ئۆپۆزسیۆنی سیاسی پەرلەمانی و بەلاڕێدابردنی هەوڵوتەقەلای هەقخوازانە و شۆڕشگێڕانەی جەماوەری کرێکار و بەهەژارکراوی کوردستانەوە کێبرکێ دەکەن لەسەر دابەشکردنی تاڵانیی سەروت و سامانی وڵاتەکە و دەسەڵات لەنێوان خۆیاندا.

قەیرانێکی هەمەلایەنەی ئابووری و سیاسی و شکست لە پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێم و نزیک بوونەوەی وادەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێڕاق، هەردوو حزبی دەسەڵاتداری خستۆتەسەر هاوکاریـیەکی جدی بۆ دەربازبوون لەو قەیرانانە و خۆئامادەکردن بۆ هەڵبژاردنەکە، ئەویش لەو ڕێگەیەوە کە وێڕای داپڵۆسینی جەماوەری زەحمەتکێشە بە بەردەوامی، جارجارەش سەرکوتی ئۆپۆزسیۆنی پەرلەمانیشە.

هەر هاوڵاتیـیەکی هەرێمەکە گەر هەر دۆسیەیەکی یاسایی لەسەر بێت، پێویستە بە ڕێکاری یاسای ئاسایی خۆیدا بڕوات، نەک بەم شێوازە دەستگیر بکرێت و بەهرەبەرداری لێ بکرێت بۆ مەبەستی سیاسی.

ئێمە لە (ڕێکخراوی بەدیلی کۆمۆنیستی لە عێڕاق) گرتن و هەم شێوازی گرتنەکەی (شاسوار عەبدولواحید) بەتوندی سەرکۆنە دەکەین، وەک سەرکوتگەریـی سیاسی و برەودان بە کەشوهەوای ترس و تۆقاندنی جەماوەر و بەهرەبەرداری بۆ هەڵبژاردن چاوی لێدەکەین.

١٣-٨-٢٠٢٥

اضف رد

لن يتم نشر البريد الإلكتروني . الحقول المطلوبة مشار لها بـ *

*

هذا الموقع يستخدم خدمة أكيسميت للتقليل من البريد المزعجة. اعرف المزيد عن كيفية التعامل مع بيانات التعليقات الخاصة بك processed.

x

‎قد يُعجبك أيضاً

مەراسیمی ڕێزلێنان لە ژیان و خەباتی یەنار موحەممەد لە سلێمانی

شۆڕشی یەنار محەمەد بەردەوامە! پێشوازیتان دەکەین بۆ بەشداربوون لە مەڕاسیمی بەرزڕاگرتنی یادی هاوڕێی ئازیزمان یەنار ...

حکومەتەکەی عەلی فالح زەیدی و بەرنامەی کابینەکەی، خزمەتە بە چەسپاندنی بەرژەوەندییەکانی سەرمایە و بەردەوامیدانە بەو دۆخە سیاسییەی کە هەیە

بەیاننامەی ڕێکخراوی بەدیلی کۆمۆنیستی لە عێڕاق دوای زیاتر لە شەش مانگ لە کۆتاییهاتنی گاڵتەجاڕیی هەڵبژاردنەکانی ...

بە بۆنەی گیان لەدەسدانی هاوڕێی ئازیز جەلیل شەهباز

زۆر بەداخەوە هاوڕێی ئازیزمان جەلیل عەبدال شەهباز، دوێنێ دوو شەممە (٤-٥-٢٠٢٦)، لە ڕێگەی گەڕانەوەی لە ...

بەیاننامەی ڕێکخراوی بەدیلی کۆمۆنیستی لە عێراق

بە بۆنەی یەکی ئایاری ٢٠٢٦، ڕۆژی هاوپشتی نێونەتەوەیی چینی کرێکارەوە ئەمە یەکەمجار نییە کە ڕۆژی ...

ببنە هاوبەشی کۆبوونەوەی نارەزایەتیمان ٢٤.٤.٢٠٢٦