

دامودەزگاکانی دەسەڵاتی فەرمانڕەوا لە عێڕاق و میلیشیاکانی هەڵمەتێکی سەرکوتگەرانەی بێ وێنەیان وەڕێخستووە دژ بە گەنجان و لاوانی ڕاپەڕیوی ناسڕیە کە تا ئێستا دەیانیان لێ گرتوون و خستوویاننەتە کونجی زیندانەکانەوە، ئەمە و هەڵمەتی ڕاوەدوونان و گرتنیش بە تۆمەتی ساختە و هەڵبەستراوەوە دژ بەزۆرێکی تر بەردەوامە.
شاری ناسڕیە هەر لە (ڕاپەڕینی تشرینی یەکەم / ئۆکتۆبەری ٢٠١٩)ەوە تا ئێستا ئارامی بەخۆیەوە نەبینیوە، هەڵمەتی سەرکوت و گرتن و ڕاوەدوونان و دوورخستنەوەی گەنجان و لاوانی شارەکە نەک هەر بەردەوامە، بەڵکو ڕۆژ لە دوای ڕۆژیش زیاد دەکات و بەرفراوانتر دەبێت.
ئەو میلیشیایانەی کە بەدوای تۆڵەسەندنەوەن لەو گەنجانەی ناسڕیە کە لە کاتی ڕاپەڕینی (ئۆکتۆبەری ٢٠١٩)دا وەدەریان نابوون لە شارەکە، هەڵساون بە گۆڕینی بەرپرسی پۆلیسی شارەکە، وە لەو کاتەوە کە بەرپرسی پۆلیسی نوێ دەستبەکار بووە شاری ناسڕیە ئارامی بەخۆیەوە نەبینیوە، چونکە سیاسەتگەلێکی ئەمنی وەهای گرتۆتەبەر کە هەموو ئەو گەنجانە بگرێت کە بەشداربوون لە ڕاپەڕینی ئۆکتۆبەری (٢٠١٩)دا وەیا پشتیوانی ئەو ڕاپەڕینە بوون.
گرتنی (ئیحسان ئەبو کەوسەر) یەکێک لە گەنجانی ڕاپەڕینەکە بە تۆمەتی هەڵبەستراو و درۆ، وە ڕادەستکردنی بە دادگا و داسەپانی (١٥) ساڵ زیندانی بەسەریدا، گرتنی برا بچووکەکەی پێش گرتنی خۆی، پاشان هەڵکوتانە سەر ماڵیان و تێکوپێکدانی ماڵەکە و دەستدرێژی کردنە سەر باوکیان، وە لە ئێستاشدا ڕاوەدوونانی براکەی تریان بەناوی (ئەحمەد ئەلهیلالی) و دەرکردنی فرمانی گرتن و پاشان گرتنی لە شاری سلێمانی، سەرجەم ئەم ڕێکارانە ئەوە دەسەلمێنن کە پاڵنەری ڕاستەقینە تۆڵەسەندنەوەی سیاسیـیە لە گەنجان و لاوانی ناسڕیە لە لایەن دەسەڵات و دامودەزگا و میلیشیاکانیانەوە.
ترس لە سەرهەڵدانەوەی دووبارەی بزووتنەوەی ناڕەزایەتی، ئەم دەسەڵاتەی توشی هیستریا کردووە، و بە سەرکوتێکی زۆر توندەوە ڕووبەڕووی هەر جموجوڵێکی ناڕەزایەتی و داخوازیکارانە دەوەستێتەوە، بەڵگەی ئەمەش ئەو سەرکەوت و دەستدرێژیـیەیە بۆسەر کادرەکانی پەروەردە و خوێندن، کە دامودەزگای پۆلیس هەموو ئامڕازێکی سەرکوت و تۆقێنەرانەی دژ بەو ناڕزایانە بەکارهێنا لە بەغدا و باقی شارەکانی تر.
ئەم مامەڵە فاشیستانەیە شتێک نیـیە جگە لە ترس و دڵەڕاوکێی دەسەڵات و میلیشیاکان لە هەر بزووتنەوەیەکی ناڕەزایەتی، وە ئەمە بەڵگەیەکی ڕاشکاوانەیە بۆ کاری تۆڵەسەندنەوەیان لە شارێکی وەک ناسڕیە کە بە لەخۆبوردەییەوە دژی ئەم دەسەڵاتە وەستاوەتەوە و ملکەچی نەبووە و ئەوەی قبوڵ نەکردووە کە ئەم دەستەوتاقمە میلیشیایانە فەرمانڕەوایەتی بکەن.
ئێمە لە (کۆبەندی ڕاپەڕیوانی شۆڕشگێڕ) لە کاتێکدا بە توندی سەرکۆنەی ئەم ڕێکارە سەرکوتگەرانەی دەسەڵاتی خۆجێیی ناسڕیە و بەرپرسی پۆلیسەکەی دەکەین دژ بە گەنجان و لاوانی ڕاپەیوی ئەو شارە، لە هەمانکاتیشدا بە توندی دژ بە گرتنی (ئەحمەد ئەلهیلالی)ین لە لایەن دەسەڵاتدارانی خۆجێی سلێمانی و ساتوسەودایەکیش کە هەیان بێت بۆ ڕادەستکردنەوەی ئەو گەنجە ڕاپەیوە بە دەسەڵاتدارانی ناوەندی.
هەروەها حکومەتی خۆجێی سلێمانی و دامودەزگاکانی ئاسایش بە بەرپرس دادەنێین لە سەلامەتی ئەو گەنجە ڕاپەڕیوە (ئەحمەد ئەلهیلالی) و خوازیاری ئازادکردنی دەستبەجێی ئەوین.
ئازادی بۆ هەموو ئەو گەنج و لاوانەی ناسڕیە کە گیراون و لە زیندانن وەیا دەستبەسەرن.
نا بۆ دەسەڵاتێکی سەرکوتگەر و دامودەزگا سەرکوتگەر و میلیشیاکانی
کۆبەندی ڕاپەڕیوانی شۆڕشگێڕ
٢٥-٤-٢٠٢٥
منظمة البديل الشيوعي في العراق تنظيم شيوعي عمالي منهجه الفكري والسياسي ماركسي مستنبط من “البيان الشيوعي”
