لە یادی هاوڕێیان شاپور و قابیلدا

(١٨-٤-١٩٩٨) ڕۆژی تیرۆری هاوڕێیان شاپور و قابیلە، کە لە شاری هەولێر و لە ژێر سایەی دەسەڵاتدارانی ئەو کاتە و دوای فتوای بانگخوازێکی ئیسلامیی لە مزگەوتێکی هەولێر و بە دەستی باندێکی ئینسانکوژی ئیسلامی ئەنجامدرا. ئەمڕۆ (٢٠٢٥)دا بیست و حەوت ساڵ بەسەر ئەو تاوانەدا تێدەپەڕێت.
ئەو دوو هاوڕێیە لەنێو جەرگەی خەبات وتێکۆشانی ئاوارەکاندا، دەستیانبرد بۆ دامەزراندنی (کۆمەڵەی ئاوارەکانی کوردستان)لە ساڵانی نەوەتەکانی سەدەی بیستدا،بەسەدان کەس بەژن وپیاوەوە، ئاوارەی هەژاروبێکارو دەربەدەر لەکۆبونەوە جەماوەرییەکاندا بەشدارییان دەکرد وسیاسەتیان دادەڕشت کە چی بکەن ویەخەی کێ بگرن؟ قابیل وشاپور، ڕابەری بەرجەستەی ئەم خەباتە بوون. لە هەڵسوڕاوانی بزووتنەوەی بێکاری و بزووتنەوەی ژنانی یەکسانخواز و ڕزگاریخواز بوون لەو سەردەمەدا. لە ڕێکخەرانی مەراسیمەکانی یەکی ئایار و هەشتی مارس بوون، لە ڕابەرانی کۆمۆنیست و ڕووخساری بەرجەستەی بزوتنەوەی کۆمۆنستی ئەو سەردەمە بوون.
هەر ئەمەش هۆکاری هەراسانبوونی بزووتنەوە کۆنەپەرست و فاشیستەکانی ئیسلامی سیاسی ئەو کاتە و چاوپۆشی دەسەڵاتدارانی حزبە ناسیونالیستەکان بوو کە بەجۆرێک ڕێگەخۆشکەری ئەنجامدانی تاوانەکە بوو، هەر بۆیەش دواتر بانگخوازە ئیسلامییەکە پلە و پۆست و ئیمتیازی وەرگرت لە ڕیزەکانیاندا.
خەباتی کۆمۆنیستی و چالاکی ناو بزووتنەوە ئازادیخواز و یەکسانخوازەکانی ئەو هاوڕێیانە و سەرجەم هاوڕێیانێک کە گیانیان لە پێناو سۆشیالیزمدا بەخت کرد، ئەمڕۆ وەک کەلەپور و میراتێک، دەستمایەی کۆمۆنیستەکانە تا لە کۆمەڵگەی سەرمایەداری هەرێمی کوردستان و ڕیسوایی دەسەڵاتدارەتی بورژوا ناسیونالیست و ئیسلامی سیاسیدا، هەرچی زیاتر لە هەوڵی بەهێزکردنی کۆمۆنیزم و بەرجەستەکردنەوەی بزووتنەوەی کرێکاری و بزووتنەوەی ژنانی سۆشیالیست و نارەزایەتییە جەماوەریەکانی خەڵکی ڕەنجدەر و زەحمەتکێشدا بن بەو ئاسۆیەوە.
یاد و یادەوەریەکانیان بەرز و شکۆدار بێت
ڕیسوایی بۆ تیرۆریزمی ئیسلامی سیاسی
ڕەوت
١٨-٤-٢٠٢٥

اضف رد

لن يتم نشر البريد الإلكتروني . الحقول المطلوبة مشار لها بـ *

*

هذا الموقع يستخدم خدمة أكيسميت للتقليل من البريد المزعجة. اعرف المزيد عن كيفية التعامل مع بيانات التعليقات الخاصة بك processed.

x

‎قد يُعجبك أيضاً

لێکەوتەکانی جەنگی ئەمریکا-ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، هاوپەیمانی سەربازیی سعودی-تورکی-پاکستانی وەک نموونەیەک!

عەبدوڵڵا ساڵح ووتراوە: "جەنگ سیاسەتە کاتێک وشەکان شکست دێنن، ئابووریـیە کاتێک بەرژەوەندیـیەکان بەریەک دەکەون، و ...

کوشتنی ژنان، لوتکەی شاخە بەفرینەکەی توندوتیژیی خێزانییە، کە لە پشت هەواڵەکانەوە شاردراوەتەوە

شیرین عەبدوڵڵا دیاردەی توندوتیژی دژ بە ژنان و کوشتنیان لە عێراق و هەرێمی کوردستان، وەک ...

کۆمۆنیزم دەبێ ئاڵتەرناتیڤێکی سیاسی سۆشیالیستی و پڕۆلیتاری بە عەمەلی بخاتە بەردەم کۆمەڵگە

نادر عەبدولحەمید هەرێم لە پڕۆسەیەکی مێژوویی جیهانیدا لە سەرەتای نەوەتەکانی سەدەی بیستەوە (١٩٩١) کۆمەڵگەی کوردستان ...

ڕۆژنامەی ڕەوت ژمارە ٤٢

ژمارە (42)ی ڕۆژنامەی (ڕەوت)، ئەیلول/ سێپتێمبەری (2026)، بڵاوکرایەوە ڕۆژنامەی (ڕەوت) بە چاپی وەرەق لە هەرێمی ...

بەیاننامەی ڕێکخراوی بەدیلی کۆمۆنیستی لە عێڕاق، لە یادی هەشت ساڵەی دامەزراندنیدا

یادی هەشت ساڵەی دامەزراندنی ڕێکخراوی بەدیلی کۆمۆنیستی لە عێراق دەکەینەوە، و هەر ساتە هەست بە ...