هیچ ئەگەرێک لە پێشماندا نەماوە، تەنها سەرکەوتن نەبێت!

پەیامی جەماوەر لە  یەکەمین ساڵڕۆژی بەرپاکردنی ڕاپەڕین دا..

ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەوانی هاوڕێیان ” تارق فەتحی و جەلال سەباغ ” ە کەلە ژمارە ١٣ی غەدولئشتراکی بڵاوکراوەتەوە و گروپی وەرگێڕانی ڕۆژنامەی ڕەوت لە زمانی عەرەبی یەوە بۆ کوردی وەریگێڕاوە.

هەزاران کەس لە پاڕێزگا جیاوازەکانەوە بۆ بەشداری لە  شەپۆلێکی نوێی تر لە نارەزایەتیەکان  بەرەو گۆڕەپانی تەحریری ناوەندی  بەغدا و هەروەها ناوچەی عەلاوی  دەهاتن. ئەو هێزە ئەمنیەی بەرپرسیارەتی ناوچەی سەوز، وە هێزەکانی نەهێشتنی پەشێوی ، هەڵیکوتایە سەر ڕاپەڕیوان لە ناوچەی عەلاوی و دەیان کەسیان لێبریندار بوو، وە هەروەها دوریان خستنەوە وناچار بوون بەرەو گۆڕەپانی تەحریر بپەڕنەوە. وە لەلایەکی تروە لە گۆڕەپانی تەحریرو پردە  نزیکەکانی، پردی  کۆماری و سەنک ، پاش ئەوەی لەلایەن ڕاپەڕیوانەوە تەوژم وتینێک بەرزبوەوە، لەلایەن ئەو هێزەی کە نیو نراو ” ئاژاوە” نارنجوکی دوکەڵیان بەکارهێنا کە کە بووە هۆی  بریندارکردنی  جۆراورجۆری چەند کەس لە ڕاپەریوان .

بەمجۆرە لە یادی یەکەمین ساڵیادی هەلایسانی جەماوەری  ڕاپەڕین دا ،  کە وەک سەرەتای دەستپێکردنەوەی شەپۆلی دووەمی ڕاپەڕین لە ٢٥ ئۆکتۆبەردا کە جەماوەرێکی فراوانی لە چین وتوێژە کۆمەڵایەتیەکان  کە بەدەیان هەزار کەس دەخەمڵێنرا بەشدارییان کرد. هەر لە قوتابیان وکرێکاران وبێکاران وژنان ولاوان لە شەوی ٢٤.١٠ جەماوەرێکی فروان ڕێپێوانیان دەستپێکردبوو. ئەبێت بوترێت هێزەکانی دژە شۆڕش دەستیان لە زۆر ڕوداو لەوانە سوتاندنی خێمەکان ناو گۆڕەپانەکە و ئەندامانی حزبە دەسەڵاتدارەکان چەندین ئاژاوەیان و دەمەقاڵە وهێرشیان کردە سەر ڕاپەڕیوان. وەک عادەتیانە دەیانویست وەرەقەکان تێکەڵ بکەن بەتایبەت کاتێک  چەندین هیزی لە ڕاپەڕیوان  دەیانویست خۆیان ڕێکخراو بکەن کە ئەمە هاوکات بوو لەگەڵ هەڕەشەکانی دەزگاکانی دەولەت و حزبە دەسەڵاتدارەکان . وە کاتێک دڵنیا بوون کە ئەم یاخیبوونە کۆمەڵایەتیەی ڕاپەڕیوان  بۆ کۆتایهینانە بە سەرجەم پرۆسەی سیاسی و دەیەوێت تەواوی ڕەگوڕیشەیان کۆتایی پیبهێنیت.

ئێستا لە زمانی یەکێک لە ڕاپەریوانەوە پانۆرامای ئەو کاتانەتان بۆ دەگێڕینەوە:

خەڵکێکی زۆر بە تاسەوە چاوڕێی بەیانی ڕۆژی ٢٥.١٠ یان دەکرد، شەوەکەی ئاهەنگێکی شەوانەیان بەرپاکرد، وەک زۆرێک لە  لە گۆڕەپانی شارەکانی تر، شەوێکی چڕ، شەوێکی پڕ هیوا بۆ بەیانیەکی پڕ پرشنگدار، تینوو بۆ ژیانێکی نوێ، ئەبێت سبەینێ وداهاتوویان چەند دروەشاوە بێت، هەمانکات  شەوێک پڕ یادگاری و بیرەوەری لەگەڵ ئەو هاوڕێیانەیان  کەلەلایەن دەسەڵاتی ئیسلامیەوە لەو پێناوەدا  کوژران . ئەوانەی بێسەروشوینکران لەلایەن دەسەڵات ومیلیشیا ئیسلامیەکانەوە. وە ئەو باندانە کە هێشتا سزانەدراون. بیرەوەری ئەو کەسانەیان دەهێنایەوە کە بەتاسەوە دەیانویست لەم شەوەدا لەگەڵیان بن، بەڵام بەناچاری لەترسی مەرگ و لەناوبردنیان لەلایەن باندەکان ودەسەڵاتی  ئیسلامیە سیاسیەکانەوە  خۆیان شاردۆتەوە. ئەوان چەندین جار کارەساتەکانی بێسەرشوێنکردن وڕفاندن وتیرۆری هاوڕێییانیان ، چاویان پڕ فرمیسک دەبوو کە گفتوگۆکانیان دەهاتە سەر یادی سەفاء و عومەرو ئەمجەد وتەحسین وفەهام و خێزانەکەی وریاه وزوهراو وووو..دەهری دەبون چونکە تا ئیستا تاوانباران بە سزا نەگەیەنراون، چونکە تاوانباران بەئازادانە دەسوڕێنەوەو بە ڕاگەیاندنەکان و ووتەکان وکۆمینتەکانیان  دونیا پڕ ژاوەژاو دەکەن. بە ڕاستی مانای ئەم ژیانە چی یە؟ ئایا دەگەڕێننەوە ژیانە پڕ کوێرەوەرییەکەمان؟،ئایا دیسانەوە عەمامە حوکمان دەکاتەوە؟ ئایا تاکەی ئەم هەژارییە ؟ ئەمە هەر کەس لەبەر خۆیەوە دەیوت.

دەسەڵاتی ئیسلامی سیاسی لە حاڵەتێکی زۆر ناوازەدا بوو، هەموو ئەو ڕێگایانەی داخستبوو کە بەرەو گۆڕەپانی تەحریر دەهاتن. تەنانەت پردی سەنک وتەحریریشی داخستبوو. وە هەزاران سەربازی لە دەوروبەر وکۆڵانەکانی پشتەوەش بڵاوە پێکردبوو. تەنانەت  کۆمەڵێک کەشتی سەربازی  بەرووباری دجلەدا نارد. تەنانەت دەسەڵات هەموو هیزەکانی بەکارهێنا” لە جەیش، پۆلیس، هێزی خێرا، پاراستنی نیزام، نەهێشتنی تاوان، پارێزگاری دامەزراوەکان…” وە هەروەها جاسوسەکانشی  لە سیخوڕ وئاسایشی نیشتمانی ” دابەشکرد. وە هیشتا میلیشیاکانیش تەواوی ئەندامەکانی خۆی بۆ ناو گۆڕەپانەکە بۆ ناو ڕاپەڕیوان دابەزاند، بەڵام جێشتخانەی تورکی کە میلیشاکان داگیریان کردبوو، ژمارەیەکی زۆریان تیایدا کوکردبوەوە ، هێزەکانی دەسەڵات ومیلیشیاکان زۆر دەترسان و واقیان واڕمابوو ئەبیت لەوەی بەیانی چی ڕوو دەدات؟

تیشکی خۆری بەیانی ٢٥مانگی دە، لەسەر بەیداخی ئازادی پرشنگی دەدایەوە. جەماوەری ڕاپەڕیوو وەها ڕێککەوتبوون-یان بڵیین وەها دەستیان پێکرد- کە  بەدوو تیم بن، یەکێک لە تیمەکان کە کۆببنەوە لە گۆڕەپانی عەلاوی ، کە نزیکی وەزارەتی دەرەوەیە ودواتر بەرەو ناوجەی سەوز بڕۆن، ئەم تیمە نێوی خۆیان نابوو” بەرەی تشرین” کە لەزۆر هێزو کۆمەڵە پێکهاتبوون، بەکردەوەش لەگەڵ گزنگی بەیانیدا بەڕێکەوتن بەئامانجی ناوچەی سەوز، هێزێکی یەکجار زۆر ، زیادەرۆییمان نەکردووە ئەگەر بڵیین  زیاتر لە  ڕاپەڕیوان دەبوون ، تێلاو داریان پێبوو، ئەم هێزە بە شێوەیەکی زۆر هستریانە بەربوونە گیانی نارازییان، بە شێوەیەک کە زۆرییان بریندار بوون وهەندێکیان برینەکانیان سەخت بوو، سەرکەوتن بەسەر پردی سەنکدا کە هێزە ئەمنیەکان  بەدیواری کۆنکریتی دەرگایان داخست بوو، بەمجۆرە ناڕازییان گیرییان خواردبوو، زۆرێک لەوانەی لە گۆڕەپانی تەحریر کۆببونەوە، بەهانایانەوە چون وتوانیان دیوارەکان لاببەن و تەواویان ئازادییان بکەن  لەگەڵ ئەوەی کە دەنگی ئەوە هەیە کە هەندێک لە خۆپیشاندەران گیراون. وە هەندێک لەم پلانە سەر دەر ناکەن کە بۆچی وەها هاتە ناوەوە.

تیمە گەورەکە لە سەر پردی کۆماری وسەنک  و لەناو گۆڕەپانەکە و لەنەفەقەکە  کوببونەوە. بەڵام ووزەو هێزی جەماوەر بە بەشداری ” یەکیتی قوتابیان ” بەرز بوەوە کە بە هوتاف وگۆرانی وسرودی شۆڕشگێڕانە پێیانەوە پەیوەست بوون. ” یەکیتی قوتابیان” لە نەفەق جێگایا ن گرت و وەک هەمیشە بە گۆرانی وسرودی شۆڕشگێڕانە تەوژمی نوێیان بە ڕۆژەکە بەخشی.

دوای نیوەڕۆیەکی درەنگ ژمارەیەکی زۆر لە جەماوەری ناڕازی کۆبونەوە، دیمەنی سەر هەردوو پردەکە یەکجار دڵخۆشکەرو حەماسی بوو، سەراپا بە خۆپیشاندەران پردەکان داپۆشرابوون، هەزاران کەس هوتافیان لە دژی دەسەڵات دەدا. وە هێزەکانی دەسەڵاتی ئیسلامی سیاسی کە لەوبەری پردەکەوە کۆببونەوە ، دەستیان کرد بە تەقەکردنی بۆمبی فرمێسکڕژێن و ڕژاندنی ئاوی گەرم ، ئەم کێشمەکێشە تا چەند کاتژمێرێک درێژەی کێشا، تا ئەو کاتەی کە ووتە وڕاگەیاندنێکی دەسەڵاتی ئیسلامی سیاسی و عەسابە ئیسلامیەکان بڵاو بوەوە وداوایان کرد کە سەرکوتی خۆپیشاندەران بکەن، ئەمەش بە مانای ئاشکرا یانی کوشتاری خۆپیشاندەران بوو. پەتی تەحەمولیان پسا و بە مەش  ڕووی حەقیقی تیرۆریستی خۆیان نەشاردەوە.

بەڵام جەماوەری ناڕازی  لەسەر بەردەوامی دان بە خەبات و نارەزایەتی سور بوون،  سەرەڕای چەرمەسەرییەکانی ئەم ساڵە، لە ساردی، لە قرچەی گەرمای هاوینی بەغدا، لە کەمپینی ناو زڕاندن کەلەلایەن میلیشیا ئیسلامیەکانەوە ئاراستە دەکرێن ، ڕفاندن، بێسەرشوێنکردن، ئازاری جەستەیی و فیزیکی، ترساندن و تۆقاندن و هەڕەشە، سەڕەڕای هەموو ئەمانە بێئومێد نەبوون، پاشەکشەیان نەکرد، وە بەردەوامن تا کۆتایی بە کابوسی دەسەڵاتی ئیسلامی و قەومی دەهێنن.

اضف رد

لن يتم نشر البريد الإلكتروني . الحقول المطلوبة مشار لها بـ *

*

x

‎قد يُعجبك أيضاً

ئایدیای کۆمۆنیزم بۆ خۆی هیواو ئومێدە

چاوپێکەوتن لەگەڵ ناجی ئەفراسیاو هەر پەیوەست بە نیولیبرالیزمی کوردیەوەك کە ماوەی ٥ ساڵ بە ووردی ...

گەنج وەکو هێزێکی کۆمەڵایەتی

ڕزگار عومەر هەڵدانەوەی مەلەفی "گەنج وەکو هێزێکی کۆمەڵایەتی" لەسەر نیازێك یان لەسەر ئیختیارێك نیە لە ...

کۆکاکۆلاکەی نیچە!

عومەر خەتات لەم چەند ڕۆژانەی کۆتایی ساڵی پێشوو (٢٠٢٠) و سەرەتای ساڵی نوێ، هاوڕێم پێشڕەو ...

دوو ڕاپۆرتە هەواڵی کرێکاری لە ووڵاتی مەغریبەوە

ئامادەکردنی: عەبدوڵا ساڵح یەکەم: ڕۆژی (٨-٢-٢٠٢١) لە شاری تەنجە کە دەکەوێتە باکوری ئەو ووڵاتە کارەساتێکی ...

دە ساڵ بەسەر شۆڕشی تونس و میسردا، ئەی دەربارەی گۆڕانکاری شۆڕشگێرانە لە ئێستادا چی؟

موئەیەد ئەحمەد دە ساڵ بەسەر شۆڕشی میسردا تێدەپەڕێت، کە لە (٢٥)ی کانونی دووەمی (٢٠١١)دا بەرپابوو، ...

%d مدونون معجبون بهذه: