دەیەمین ساڵیادی (بەهاری عەرەبی) لەنێوان خەون و واقیعدا!

عەبدوڵا ساڵح

(١٧)ی دێسەمبەری ساڵی (٢٠١٠) ئەو ڕۆژە بوو کە کڵپە و شاڵاوی شەپۆلێکی بێ بوار و بەستێن لە تونسەوە جریقەیدا و ئاگرێکی لە ژێر دروشمی (گەل دەیەوێ ڕژێم بڕوخێنێ)ی، داگیرساند کە تا ئەمڕۆش نەکوژاوەتەوە. کڵپەی ئەو ئاگرەی محەممەد بوعەزیزی (٢٦) ساڵە بەریدایە گیانی خۆی لە (١٨) ڕۆژدا تەختوتاراجی (زەینەلعابدین بن عەلی) دیکتاتۆری سەرەوژوور کرد کە دەیان ساڵ بە ئاگر و ئاسن کورسیەکەی خۆی ڕاگرتبوو.

بەهاری عەرەبی لە تونسەوە چەخماخەی لێدا کاتێک ئەو گەنجە دەست فرۆشە لەلایەن پۆلیسەوە عەرەبانەکەی، کە سەرچاوەی بژێوی ژیانی بوو، دەستی بەسەرداگیرا و لە ناچاریدا پەنای بۆئەو شێوازە لە دەربڕینی ناڕەزایەتی برد، ئەو نەیدەزانی ئەو ئاگرەی جەستەی ئەوی سوتاند کڵپەدەستێنێ و (قەڵا وعەرشی) چەندین دیکتاتۆر لە ناوچەکەدا سەرەوژێر دەکا. لەوانە حوسنی موبارەکی میسر و عەلی عەبدوڵای یەمەن و قەززافی لیبیا، هەر ئەم ئاگرە، لەبەردەوامی خۆیدا، پار ساڵ، عومەر بەشیری سودان و عادل عەبدولمەهدی عێراقی گرتەوە و کۆمەڵێک دیکتاتۆری کەش ئێستا لە نۆبەدا وەستاون.

ئەو نەیدەزانی کە ئەو ئاگرە بەربەستی شاڵاوی توڕەییەک دادەڕمێنێ و دیواری ترس وەلا دەنێ و دەیسەلمێنێ کە ئەو دیکتاتۆرانە و دەسەڵاتەکانیان جگە لە توێکڵێکی ناوەرۆک گەندەڵ شتێکی تر نین و ئەوەی کورسی لەقی ئەوانی ڕاگرتوە کۆمەڵێک تفەنگبەشان و قەڵەمبەدەستن بڕیاریانداوە ڕێبازی خۆفرۆشان و چڵکاوخۆرانی مێژوو بەرنەدەن. ئیدیۆمێک هەیە لە زمانی کوردیدا، لەگەڵ ڕێزم بۆ ئاژەڵ، دەڵێ: (جووت‌بەندەی باش ئەو كەسەیە كە گای لاواز بێ و سەگى قەڵەو)!

لەسەر (بەهاری عەرەبی) قسە زۆرە، بەشێکی بەرچاو لەو بیروبۆچونانە بەلای شکستی ئەوبەهارەدا دایدەشکێنن و باس لە پاییزەکەی دەکەن، مەبەستیشیان چاندنی نائومێدیە لە دڵی جەماوەردا. بەپێچەوانەوە، من دەڵێم (بەهاری عەرەبی) سەلماندی نەوەیەک هەیە بێئاگا بوو لە تواناکانی خۆی و خەریکە بەئاگا دێتەوە، ئەو توانایانەی کاتێک دیواری ترس دەخەنە ئەودیویانەوە دەبنە بومەلەرزەیەک ترس و دڵەڕاوکێ دەخەنە دڵی دەسەڵاتداران و چەوسێنەرانەوە. (بەهاری عەرەبی) سەلماندی کە ئەوانەی وەک ڕاستی ئەزەلی خۆیان وێنا دەکرد جگە لە گوێزێکی پووج شتێکی تر نین، سەلماندی کە خرۆشانی جەماوەری کاری زۆر گەورە و ئاڵوگۆڕی زۆر گەورە دەتوانێ بەدوای خۆیدا بێنێ.

(بەهاری عەرەبی) ئەو ساتە مێژوویە بوو کە نە دیکتاتۆر دەیتوانێ بە هەمان کەلوپەل و ڕێوڕەسمی پێشوو بەردەوامی بە حوکمڕانی خۆی بدا، نە جەماوەریش توانای مانەوەیان لەژێرباری ئەم جۆرە لە زوڵم و ستەمدا مابوو، جەماوەری برسی، کاتێک دێتە سەرشەقام، هیچی نیە بترسێ لەدەستی بدا.

(بەهاری عەرەبی) ئەو ساتە مێژوویە بوو کە نە دیکتاتۆر دەیتوانێ بە هەمان کەلوپەل و ڕێوڕەسمی پێشوو بەردەوامی بە حوکمڕانی خۆی بدا، نە جەماوەریش توانای مانەوەیان لەژێرباری ئەم جۆرە لە زوڵم و ستەمدا مابوو، جەماوەری برسی، کاتێک دێتە سەرشەقام، هیچی نیە بترسێ لەدەستی بدا.

ئەم ڕژێمە دکتاتۆریە داڕزیوانە، پێیان وابوو دەسەڵات و داهات بۆ هەتا هەتایە لەژێر دەستیان دەرناچێ مێژوو تەنیا بۆ ئەوانی بڕیوەتەوە، بەڵام ڕاپەڕینەکانی ( بەهاری عەرەبی ) پێچەوانەی ئەوەیان سەلماند.

عێڕاق و کوردستانیش لەم (بەهارە) بێبەش نەبوون، لە پێناو ئازادی و یەکسانی و ژیانێکی ئاسودە و بەختەوەردا، جەماوەری هەردووکلا، سەدان قوربانیاندا و هەزاران بریندار بوونە کەرەستەی شۆڕشێک کە دەکرێ ناوبنرێ شۆڕشی برسیەکان، شۆڕشێک کە چەندین قۆناغی بەرەو سەرکەوتن بڕیوە و تا دێت دەرک بە لاوازیەکانی خۆی دەکا لە هەوڵی وەلانانیاندایە.

ئەمڕۆ لەکوردستان، لەسایەی دەسەڵاتی بورژوا ناسیۆنالستی کورددا، خەڵکی هەژار و بەشمەینەت تا دێ ڕیزەکانیان فراوانتر دەبێ و سەروەت و سامانیش تا دێت دەکەوێتە ژێر چەنگی کەمینەیەکەوە. ئەم دەسەڵاتە دەستی داوەتە پیادەکردنی نامرۆڤانەترین شێواز و مۆدێلی ئابوری سەرمایەداری کە لیبرالیزمی نوێ یە، لەو  مودێلەدا ژیانی مرۆڤ و خودی مرۆڤەکە هیچ بەهایەکیان نیە، دەسەڵات دەست دەنێتە بینەقاقای ئینسانەکان و دڕندانە شیلەی ژیانیان دەمژێ، کوردستان لەژێڕ سایەی دەسەڵاتی ئەم مشەخۆرانەدا ئەمڕۆ بەم قۆناغەدا گوزەر دەکا.

ئەمڕۆ لە کوردستان زۆر بە ئاشکرا سەلمێندرا و ئاشکرا بوو کە نە فڕوفیشاڵی نەتەوە پەرستی، خاک، ئاڵا، سەروەری نەتەوەیی ….. لەلایەک، و نە فریودان و لە خشتەبردن لەژێر پەردەی ئاین و مەزهەبدا لەلایەکی تر، قڕانێکی قەڵب ناکا.

ئەمڕۆ لە کوردستان زۆر بە ئاشکرا سەلمێندرا و ئاشکرا بوو کە نە فڕوفیشاڵی نەتەوە پەرستی، خاک، ئاڵا، سەروەری نەتەوەیی ….. لەلایەک، و نە فریودان و لە خشتەبردن لەژێر پەردەی ئاین و مەزهەبدا لەلایەکی تر، قڕانێکی قەڵب ناکا.

جەماوەری کوردستان دەستیان داوەتە خەباتێک کە ئاییندەیەکی گەش بۆ خۆیان و نەوەکانی داهاتووش بێننە دی، ئەم خەباتە بەردەوامە، ڕاستە ڕێبازێکە بێ کەند و کۆسپ و هەڵکشان و داکشان نیە، بەڵام من لە ڕوونی ئاسۆ دڵنیام.

١٨ – ١٢- ٢٠٢٠

اضف رد

لن يتم نشر البريد الإلكتروني . الحقول المطلوبة مشار لها بـ *

*

هذا الموقع يستخدم خدمة أكيسميت للتقليل من البريد المزعجة. اعرف المزيد عن كيفية التعامل مع بيانات التعليقات الخاصة بك processed.

x

‎قد يُعجبك أيضاً

ترامپ وخولیای خەڵاتی نۆبڵ

عەبدوڵڵا ساڵح مەبەست لە نووسینی ئەم بابەتە هەڵسەنگاندنی (خەڵاتی نۆبڵ بۆئاشتی) نیـیە، بەڵام وەسوەسە و ...

مافی ژنان: لە نێوان هەڵکشان و داکشان، ژنانی عێراقی لە چاوی زریاندا

شیرین عەبدوڵڵا لە کاتێکدا کۆتا ڕۆژەکانی ئەمساڵ بەڕێدەکەین و نزیک دەبینەوە لە ساڵی نوێ (٢٠٢٦)، ...

سەبارەت بە جەنگ دژی سەرمایەداری لەناو پەرلەماندا!

نەوزاد بابان ئەو لایەن و کەسانەی کە تاکتیکی بەشداری کردن لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێڕاق بە ...

هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، هەڵوێستی چینە کۆمەڵایەتییەکان و حزبەکان، وە چەند سەرنجێکی ڕەخنەگرانە لە تاکتیکی بەشداری هەردوو حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری عێراق و کوردستان

گفتوگۆی هەردوو ڕۆژنامەی (ڕەوت) و (الغد الاشتراکی) لەگەڵ (موئەیەد ئەحمەد) هاوپێچی ڕۆژنامەی ڕەوت ژمارە ٣٩- ...

تارمایی شۆڕشی کۆمەڵایەتی بەسەر ئەجینداکانی بۆرژوازیدا

تێبینیی لەسەر کۆنگرەی سلێمانی (هاوپەیمانی دیموکراتی کۆمەڵایەتی لە جیهانی عەرەبی)دا! موئەیەد ئەحمەد لە شاری سلێمانی ...