شەش مانگ بەسەر تاوانی تیرۆرکردنی ئایکۆنی بزووتنەوەی ژنانی ڕزگاریخواز یەنار محەمەددا تێپەڕ دەبێت

ڕاگەیاندنی ڕێکخراوی ئازادیی ژن لە عێراق

شەش مانگ بەسەر تیرۆرکردنی خەباتکاری ژنان یەنار محەمەد، سەرۆکی ڕێکخراوی ئازادیی ژنان لە عێراق تێپەڕی؛ شەش مانگ لەوەتەی دەستی تاوان گەیشتە یەکێک لە دیارترین ئەو دەنگانەی ژیانی خۆی بۆ داکۆکیکردن لە ژنان، ڕووبەڕووبوونەوەی توندوتیژی و جیاکاری و چەوسانەوە، و تێکۆشان بۆ کۆمەڵگەیەک کە ئازادی، یەکسانی و کەرامەتی انسانی زاڵ بێت تێیدا تەرخان کردبوو.

یەنار محەمەد تەنها سەرکردەیەک نەبوو لە ڕێکخراوێکی  ژناندا، بەلکو بەشێکی ڕەسەن بوو لە مێژووی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازانەی ژناندا لە عێراق، و دەنگێکی نێونەتەوەیی بوو کە سنوورەکانی شوێنی بڕیبوو. دەرگای پەناگەکانی بەڕووی ئەو ژنانەدا کردەوە کە لە توندوتیژی هەڵدەهاتن، و لە پاڵ ژناندا وەستا بێ گوێدان بە نەتەوە و پاشخانیان، و مافی ژنی لە ژیان، ئاسایش و ئازادیدا کردە دۆزێک کە دانوستانی لەسەر ناکرێت.

دوای شەش مانگ، هێشتا جەوهەریترین پرسیارەکان بە هەڵپەسێردراوی ماونەتەوە: کێ یەنار محەمەد-ی کوشت؟ کێ لە پشتی تاوانی تیرۆرکردنیەوەیە؟ و بۆچی تا ئێستا ڕاستییەکان ئاشکرا نەکراون؟

تێپەڕبوونی شەش مانگ بەبێ ئاشکراکردنی کوژەرانی یەنار و ڕادەستکردنیان بە دادگا، ناتوانرێت وەک بابەتێکی ڕێکاریی ئاسایی مامەڵەی لەگەڵدا بكرێت. کاتێک چالاکوانێکی ناسراوی ژنان تیرۆر دەکرێت و دواتر بەبێ لێپرسینەوە کات  تێپەڕێت، ئەو پەیامەی دەگاتە هەموو ژنێک، چالاکوانێک و داکۆکیکارێکی ئازادی ئەوەیە کە ژیانی خەباتکاران دەکرێت ببنە ئامانج، و دەربازبوون لە سزاش هێشتا ئەگەری هەیە.

یەنار لە ڕیزی پێشەوەی ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو یاسا و نەریتانەدا بوو کە ژێردەستەیی ژنان دەچەسپێنن، و دژی ئەو پێکهاتە کۆمەڵایەتی و سیاسییانەی کە توندوتیژی بەرهەم دەهێنن و دووبارە بەرهەمی دێننەوە. بۆیە تیرۆرکردنی تەنها دەستدرێژی نەبوو بۆ سەر یەک ژن، بەڵکو تاوانێک بوو دژ بە تەواوی ڕێڕەوی تێکۆشانی ژنان و ڕزگاریخوازی.

بەپێچەوانەی ئەمەشەوە، تاوانەکە نەیتوانی کۆتایی بەوە بهێنێت کە یەنار دەستی پێکردبوو.

لە ڕۆژی تیرۆرکردنیەوە، خەم و پەژارە گۆڕا بۆ تووڕەیی، و کارەساتەکە گۆڕا بۆ هەڵوێست، و دەنگی ژنان و بزووتنەوە ژنانە و مەدەنی و پێشکەوتنخوازەکان لە عێراق و دەرەوەی بەرز بووەوە بە داواکاری ئاشکراکردنی ڕاستییەکان و لێپرسینەوە لە بەرپرسان. چالاکی، کۆبوونەوەی دەربڕینی هەڵوێست و ڕێپێوان لە شارە جیاوازەکاندا ئەنجام دران، بە جەختکردنەوە لەسەر ئەوەی کە ناوی یەنار لەگەڵ جەستەیدا  نا نێژرێت، و ئەو بیرۆکانەی کە لەپێناویدا تێکۆشا تیرۆر ناکرێن.

لە عێراقدا، گروپە چەکدارەکان بڵاوبوونەتەوە، و هەڵمەتەکانی هاندان و ناوزڕاندنی دیجیتاڵی دژ بە چالاکوانان بەردەوامن، و سیاسەتی دەربازبوون لە سزا وەک هەڕەشەیەکی ڕاستەقینە دەمێنێتەوە، بەرگریکردن لە چالاکوانان و مافیان لە کارکردنی گشتیدا دەبێتە بەرپرسیارێتییەکی سیاسی و کۆمەڵایەتی کە ناکرێت دوا بخرێت.

نەبوونی توانامان بۆ سازدانی ڕێپێوانێک لە بەغدا بە مانای پاشەکشە یان بێدەنگی نیە؛ بەڵکو قەبارەی ئەو ژینگە مەترسیدارە دەردەخات کە ژنانی خەباتکار کاری تێدا دەکەن، و جەخت دەکاتەوە لەوەی کە پاراستنی چالاکوانان دروشم نیە، بەڵکو پێویستییەکی بەپەلەیە کە دەوڵەت و دامەزراوەکانی بەرپرسیارێتی دابینکردنی هەڵدەگرن.

دوای شەش مانگ، داواکارییەکانمان دووپات دەکەینەوە:

 * ئاشکراکردنی دەستبەجێی کوژەرانی یەنار محەمەد و ڕادەستکردنیان بە دادگا.

 * ئاشکراکردنی ئەو لایەنانەی لە پشتی تاوانی تیرۆرکردنیەوەن و لێپرسینەوە لە هەموو تێوەگلاوان، بەبێ بەدەرکردن.

 * لێپرسینەوە لە هەر کەسێک کە هاندانی داوە و هاندان دەدات بۆ توندوتیژی و کوشتن دژ بە چالاکوانان لە ڕێگەی ڕاگەیاندن و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە.

 * دابینکردنی پاراستنی ڕاستەقینە و کاریگەر بۆ چالاکوانانی ژن و پیاو، و مسۆگەرکردنی مافیان لە کاری مەدەنی و سیاسی بەبێ هەڕەشە یان تۆقاندن.

 * کۆتاییهێنان بە سیاسەتی دەربازبوون لە سزا کە ژینگەیەکی ئارام بۆ ئەنجامدەرانی تاوانەکان دژ بە ژنان و خەباتکاران دابین دەکات.

دوای شەش مانگ، ئێستا ڕاستیمان دەوێت. ئێستا لێپرسینەوەمان لە کوژەران دەوێت.

باشترین وەفاداری بۆ یەنار ئەوەیە کە بەردەوام بین لەسەر ئەوەی ئەو دەستی پێکرد: بەرگری لە ژنان بکەین، ڕووبەڕووی توندوتیژی و جیاکاری ببینەوە، بەرەنگاری ئەو یاسا و نەریتانە ببینەوە کە ئازادی لە ژنان دەسێننەوە، و پارێزگاری لە فەزای تێکۆشان بکەین بە کراوەیی لەبەردەم هەر کەسێک کە زۆرداری و چەوسانەوە ڕەت دەکاتەوە.

یەناریان تیرۆر کرد، بەڵام نەیانتوانی ئەو دۆزە تیرۆر بکەن کە هەڵیگرتبوو.

یەنار محەمەد لە تێکۆشانەکانماندا بە ئامادەیی دەمێنێتەوە، وەک نموونەیەکی ئینتەرناسیۆنالی بۆ بوێری و بەرەنگاربوونەوە، و بیرۆکە و ئازایەتییەکەی وەک بەشێک لە ذاکیرەی بزووتنەوەی ژنانی ڕزگاریخواز لە عێراق و جیهاندا دەمێنێتەوە.

شەش مانگ بەسەر تاوانەکەدا تێپەڕی، و ڕاستی هێشتا مافێکە کە بە بەسەرچوونی کات ناگوڕێت و ناکەوێت.

شەرمەزاری و ڕسوایی بۆ کوژەرانی یەنار محەمەد و ئەوانەی لە پشتیانەوەن.

یادی یەنار محەمەد هەمیشە بەرز و بەرێزە

و سەرکەوتن بۆ هەموو ئەو ژنانەی کە درێژە بە ڕێگەکەی دەدەن.

بژی ئازادی و یەکسانی.

٣١/٨/٢٠٢٦

اضف رد

لن يتم نشر البريد الإلكتروني . الحقول المطلوبة مشار لها بـ *

*

هذا الموقع يستخدم خدمة أكيسميت للتقليل من البريد المزعجة. اعرف المزيد عن كيفية التعامل مع بيانات التعليقات الخاصة بك processed.

x

‎قد يُعجبك أيضاً

ڕۆژنامەی ڕەوت ژمارە ٤٢

ژمارە (42)ی ڕۆژنامەی (ڕەوت)، ئەیلول/ سێپتێمبەری (2026)، بڵاوکرایەوە ڕۆژنامەی (ڕەوت) بە چاپی وەرەق لە هەرێمی ...

بەیاننامەی ڕێکخراوی بەدیلی کۆمۆنیستی لە عێڕاق، لە یادی هەشت ساڵەی دامەزراندنیدا

یادی هەشت ساڵەی دامەزراندنی ڕێکخراوی بەدیلی کۆمۆنیستی لە عێراق دەکەینەوە، و هەر ساتە هەست بە ...

چەند کلیپێک لە بەشداریکردنەکانی مەراسیمی یادی هاوڕێی ئازیز یەنار محەمەد لە سلەیمانی ٢١-٦-٢٠٢٦

چەند کلیپێک لە بەشداریکردنەکانی مەراسیمی یادی هاوڕێی ئازیز یەنار محەمەد لە سلەیمانی ٢١-٦-٢٠٢٦ لەم کلیپەدا: ...

ڕاپۆرتێک دەربارەی ڕێوڕەسمی بەرزڕاگرتنی یادی هاوڕێی ئازیز یەنار محەمەد لە سلێمانی!

لە ژێر دروشمی (شۆڕشی یەنار بەردەوامە!)، ئێوارەی (٢١)ی حوزەیرانی (٢٠٢٦)، ڕێوڕەسمێکی شایستە و بەشکۆ بەڕێوەچوو ...

سروودی انتەرناسیۆنال، النشيد الاممي، Internationale

https://youtube.com/shorts/my0Jh90IsoQ?si=wic84-IkCWvgAYB4