دوو ڕاپۆرتە هەواڵی کرێکاری لە ووڵاتی مەغریبەوە

ئامادەکردنی: عەبدوڵا ساڵح

یەکەم: ڕۆژی (٨-٢-٢٠٢١) لە شاری تەنجە کە دەکەوێتە باکوری ئەو ووڵاتە کارەساتێکی دڵتەزێن ڕویدا کە بوە هۆی گیان لەدەستدانی ٢٥ کرێکار لەوانە ( ١٧ ژن،  ٨ پیاو کە تەمەنیان لە نێوان ٢٠ بۆ ٤٠ ساڵە ) وە ڕزگارکردنی ١٠ کەس کە چواریان بارودۆخی تەندروستیان ناجێگیرە.

قوربانیانی ئەو کارەساتە لە کارخانەیەکی نا فەرمی درومان کە لەژێرخانی باڵەخانەیەکی چەند نهۆمی دا کاریان کردوە، بەهۆی باران بارینێکی زۆر لەو ناوچەیە و نەبونی ئاوەڕۆی پێویست، باراناوەکە ڕژاوەتە ناو ژێرخانەکە بە بەرزایی دوو مەتر، ئەمە جگە لە دروست بونی شۆرتی کارەبا لە ناو کارخانەکەدا، تیمەکانی فریاگوزاری تا ئامادەکردنی ئەم ڕاپۆرتە بە شوێن وونبوی تردا دەگەڕێن، دەنگۆی ئەوە هەیە کە چوار لەو قوربانیانە خوشکن.

ئەم کارەساتە ناڕەزایەتیەکی زۆری لێ کەوتۆتەوە و نەفرەت وبێزاری نەک تەنیا دانیشتوانی شاری تەنجە بەدوای خۆیدا هێناوە بگرە توڕەیی و بێزاری سەرتاسەری ئەو ووڵاتەی گرتۆتەوە. شایانی باسە پێنج یەکی کارخانەکانی درومان لە مەغریب، بە نایاسایی و نافەرمی کاردەکەن، ئەمەش بە بەرچاوی دەسەڵاتدارانەوە.

ئێمە لە دەستەی نوسەرانی بڵاوکراوەی ڕەوت وێڕای هاوسۆزی وهاودەردیمان بۆ کەسو کار و دۆستانی قوربانیانی ئەو کارەساتە جەرگبڕە، بەتوندی سەرکۆنەی دەسەڵاتداران و سەرمایەدارانی چاوچنۆک دەکەین کە بێگوێدانە فەراهەمکردنی هیچ جۆرە ئەمنیەتی کار، ژیانی خەڵکی بەشمەینەت دەخەنە مەترسیەوە لە پێناو دەستکەوت وقازانجی خۆیان.

٩-٢-٢٠٢١

دووەم – ڕاگەیاندن دەربارەی سەرکەوتنی کرێکارانی کۆمپانیای ئەمانۆر لە ووڵاتی مەغریب

کۆمپانیای “ئەمانۆر” یەکێکە لە کۆمپانیاکانی سەر بە کۆمپانیای زەبەلاحی “فیۆلیا”  کە پشکی سەرەکی بۆ سەرمایەدارانی فەرەنسی دەگەڕێتەوە، جگە لە سەرمایەدارانی وولاتانی تر (متعددة الجنسيات).

کاری ئەم کۆمپانیایە پاڵاوتنی ئاو و دابینکردنی ئاوی خاوێن کۆکردنەوەی زبڵ وخاشاک و وەبەرهێنانی کارەبایە لە سەرتاسەری مەغریب، بەهۆی بەرفراوانبونی کارەکانی بەهەزاران کرێکار کاری تێدا دەکەن، ماوەی پتر لە ساڵێکە  لە شارەکانی (تەنجە، تەتوان، رەبات) کرێکارانی ئەو کۆمپانیایە دەستیان داوەتە پرۆتێستێکی کار ڕاگرتن دژ بە بڕیاری بێکار کردنی ژمارەیەکی زۆر لە کرێکاران و خزمەتگوزاران و داوای گەڕانەویان بۆ سەر کار، لە ئەنجامی خۆڕاگری و سوربوون و هاوکاری نێوان کرێکارانی لەسەر کار و بێکار، هەروەها پشتیوانی سەندیکا کرێکاریەکانی ناو خۆ و دەرەوەی مەغریب و وهێز و کەسایەتیە چەپ و پێشکەوتوخوازەکان، بەناچاری کۆمپانیای ناوبراو ملی دا بە جێبەجێکردنی داخوازە ڕەواکانی کرێکاران و گەڕانەوەی بێکارکراوان بۆ سەر کارەکانیان.

ئێمە لە دەستەی نوسەرانی بڵاوکراوەی ڕەوت پیرۆزبایی گەرمی خۆمان ئاراستەی کرێکاران و بەشداربوانی ئەم پرۆتێستە سەرکەوتوانەیە دەکەین خۆمان بە هاوبەشیان دەزانین لەم دەستکەوتەدا.

هەر بەم بۆنەوە  ئۆفیسی سەندیکایی کرێکارانی کۆمپانیای ئەمانۆر ڕاگەیاندنێکیان بڵاوکردەوە کە ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی:

ئۆفیسی سەندیکایی، بەناوی گشت کرێکاران و خزمەتگوزارە قارەمانەکانی کۆمپانیای ئەمانۆر، زۆر بە شانازی وسەربەرزیەوە بۆ ڕای گشتی ناوخۆ و دەرەوی ووڵات ڕایدەگەیەنێ، کە دوای ساڵێک ودە ڕۆژ لە خۆڕاگری و خەباتی بێوچان لە هەلومەرجێکی تەواو دژواردا کە تیایدا بەرەوڕوی دەرکردن و ئاوارەیی و دەرد وناڕەحەتی بە وورەیەکی بەرز وەستانەوە، خۆڕاگری و وورەبەرزی ئەوان چەندان هێندە پتەو تر بوو بەهۆی پشتیوانی بەهێزی خانەوادەکانیان و دوای چوونە نێو جەنگێکی خەباتکارانە، بەهەموو دەرد و ئازارەکانیەوە، وە دوای گفتوگۆی بەردەوام، کۆتایی ئەم جەنگە ڕایدەگەیەنێ بە دەرئەنجامی گەڕانەوەی هەموو کرێکارەکان و خزمەتگوزارە دەرکراوەکان لە شارەکانی (تەنجە، تەتوان، رەبات) بۆ سەر کارەکانیان لە بەرواری یەکی مانگی فێبریوەری، ئەمەش دوای مۆر کردنی پرۆتۆکۆلێکی ڕێککەوتن لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی کۆمپانیاکە ڕۆژی (١-٢-٢٠٢١) وە بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیاکانی فیۆلیا و نوێنەرێکی دەسەڵاتی خۆجێیی سەندیکاکانی شاری تەنجە …… هەرەوها ڕێککەوتن لەسەر چوونە نێو دانوستانێکەوە لە پێناو چارەسەرکردنی ئەو کێشانەی ماون، ئەمەش وەک هەنگاوی یەکەم بەرەو مۆرکردنی ڕێکەوتنێکی دەستەجەمعی …

بەم بۆنەوە ئۆفیسی سەندیکای کۆمپانیای ئەمانۆر کۆتایی بە کار ڕاگرتن دێنێ، ئەمەش دوای مۆرکردنی پرۆتۆکۆلی ڕێککەوتن.

کرێکاران و کارگوزارانی کۆمپانیای ئەمانۆر، سڵاوێکی ڕاستگۆیانە، وەک ڕاستگۆیی وەفاداری و پابەندبوون بە جەنگە قارەمانەکەیانەوە دەنێرێ بۆ گشت خەباتکارانی ژن و پیاو، هەروەها بۆ دەزگاکانی ڕاگەیاندن، ئۆفیسە سەندیکاییەکان، ئەمینداریەتی گشتی یەکگرتوی مەغریبی بۆ کار، وە هەموو خەباتکاران، بۆ ئەو پیشتیوانیەی لێیان کردین لەو نەبەردەماندا بەدرێژایی ئەو ماوەیە، وە پیشتیوانی و وەستانیان لەگەڵمان بۆ بەرگری لەو مافە ڕەوایانە، هەروەها بۆ گشت سەندیکا نێودەوڵەتیەکان کە لەگەڵمان وەستانەوە لەو جەنگە چینایەتیەدا. لە پێشیانەوە یەکگرتوی نێودەوڵەتی بۆ پیشەسازی.

بژی یەکگرتوی مەغریبی بۆ کار  (UMT)

بژی خەباتی چینی کرێکار

ئۆفیسی سەندیکایی کرێکارانی کۆمپانیای ئەمانۆر

٢-٢-٢٠٢١

اضف رد

لن يتم نشر البريد الإلكتروني . الحقول المطلوبة مشار لها بـ *

*

x

‎قد يُعجبك أيضاً

گەنج وەکو هێزێکی کۆمەڵایەتی

ڕزگار عومەر هەڵدانەوەی مەلەفی "گەنج وەکو هێزێکی کۆمەڵایەتی" لەسەر نیازێك یان لەسەر ئیختیارێك نیە لە ...

کۆکاکۆلاکەی نیچە!

عومەر خەتات لەم چەند ڕۆژانەی کۆتایی ساڵی پێشوو (٢٠٢٠) و سەرەتای ساڵی نوێ، هاوڕێم پێشڕەو ...

دە ساڵ بەسەر شۆڕشی تونس و میسردا، ئەی دەربارەی گۆڕانکاری شۆڕشگێرانە لە ئێستادا چی؟

موئەیەد ئەحمەد دە ساڵ بەسەر شۆڕشی میسردا تێدەپەڕێت، کە لە (٢٥)ی کانونی دووەمی (٢٠١١)دا بەرپابوو، ...

واقعی کۆمەڵایەتی سیاسی ئەمڕۆی کوردستان بزوتنەوەی حەڤدەی شوباتی تێپەڕاندووە (لە یادی دە ساڵەی ئەو بزوتنەوەیەدا)

نادرعبدولحمید شوباتی ئەمساڵ (٢٠١١) دە ساڵ تێدەپەڕێت بەسەر خۆپێشاندانێکی بەردەرکی سەرای سلێمانی کە لە پەرەسەندنیا ...

هەشتی شوبات بوکی خوێناوی

طارق فتحي "ئەم کودەتایە  بۆ ئێمە دەستکەوتە" روبیرت کومر ... ئەندامی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمەریکا، ...

%d مدونون معجبون بهذه: