ڕۆژی یەکشەممە، (٢١-٣-٢٠٢١)، خۆپیشاندانێکی جەماوەری فراوان لە قەزای الشامیە هاوکات لەگەڵ خۆپیشاندانەکانی قەزای عەفەک و پارێزگای دیوانیە بەڕێوەچوو، بۆ سەرکۆنەکردنی ئەو ڕێکارە ئابوورییانەی کە ڕژێمی سیاسی عێڕاق گرتویەتەبەر لە بەرزکردنەوەی بەهای دۆلار لەبەرامبەر دیناردا، کە بووە هۆی بەرزبونەوەی نرخی زوربەی پێداویستییە بنەڕەتیەکانی ژیان و بارێکی قورستری خستەسەر گوزەران و ژیانی چینە هەژارکراوەکان و زەحمەتکێشان و بێکاران، کە ئەمانە هەر لە ...
أكمل القراءة »کۆتاییهێنان بە ڕژێمی بۆرژوا ئیسلامی و قەومی لە عێڕاق، هەنگاوێکی بنەڕەتیە ڕووەو ڕزگاری ژنان
لە کاتێکا لەمساڵدا پێشوازی لە ھەشتی مارس، ڕۆژی جیھانی خەباتی ژنان دەکەین، کە زیاتر لە ساڵێکە مرۆڤایەتی لەژێر باری پەتای کۆرۆنا و دەرھاویشتە ئابووری و کۆمەڵایەتیە کارەساتبارەکانیدا دەناڵێنێت. ئەم پەتایە تا ئێستا بۆتە ھۆی گیان لەدەستدانی نزیکەی دوو ملیون و نیو ئینسان لە جیھاندا کە زۆربەیان لە چینی کرێکار و توێژە ھەژارکراوەکانن، وە قورسایی کارەساتە ئابووری و کۆمەڵایەتیەکانیشی کەوتوەتە سەر ...
أكمل القراءة »ناسڕیە، قەڵای ڕاوەستاوی ڕاپەڕینی ئۆکتۆبەر
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، خرۆشانێکی جەماوەری شاری ناسڕیەی گرتەوە و چوار کەس لە خەڵکی ڕاپەڕیوو بونە قوربانی و دەیانیش برینداربوون لە ئاکامی سەرکوتگەریەکی دڕندانەدا لەلایەن دامودەزگاکانی دەسەڵاتەوە. ناڕەزایەتی جەماوەری ناسڕیە بەردەوامی ڕاپەڕینی ئۆکتۆبەرە کە زیاتر لە ساڵێکە سەریهەڵداوە، ئەم شارە ڕاوەستاوە بە توێژە جۆراوجۆرەکانیە یەکێک لە شارە هەرە بەرچاوەکان بووە کە جەسورانە وەستاوەتەوە بەڕووی سەرکوتگەری و ملهوڕی دامودەزگا ئەمنیەکانی ڕژێم ...
أكمل القراءة »بە توندی هێرشی مووشەکی بۆ سەر شاری هەولێر سەرکۆنە ئەکەین
ئەمە جاری دووهەمە، کە دۆینی شەو ١٥شوباتی ٢٠٢١، بنکە سەربازیەکانی هێزەکانی ئەمریکا لە هەولیر، و فرۆکەخانەی ئەم شارە و دەوربەری، دەدرێتەبەر هێرشی مووشەکی لە لایەن تاقمە مێلیشیا تاوانکارەکانی سەر بە ڕژێمی ئیسلامی ئیرانەوە. ئەم جارەیان هەندێ لەو مووشەکانە بەرەو ناو شار و شۆینی ژیانی دانیشتوان ئاڕاستە کراوە. بە گۆیرەی هەواڵەکان لە ئاکامدا کەسیك لە بنکە سەربازیەکەدا کوژراوە وە چەند کەسیش ...
أكمل القراءة »ئازادی بۆ گیراوەکانی بادینان، نا بۆ حوکمی بێ بەڵگە و نادادپەروەرانە
دادگای٢ی ههولێر، سێشهممه (١٦-٢-٢٠٢١)، سزای شهش ساڵ زیندانی داسەپاند بهسهر (شێروان شێروانی، گۆهدار زێباری، شڤان سەعید، ئەیاز کەرەم و هاریوان عیسا) لە رۆژنامهنوس و چالاكوانانی دەڤەری بادینان. لە دانیشتنەکانی دادگادا هیچ بەڵگەیەکی یاسایی نەخراوەتەڕوو تا ئەو تۆمەتانە بسەلمێنێت کە دراوەتە پاڵیان، بەڵام دادگا ئەو حوکمە قورسانەشی دەرکردوە. هەروەک گرتنەکەیان لە (٧-١٠-٢٠٢٠)دا دوور لە هەموو ڕێکارێکی یاسایی بوو، کە هێزێکی دەمامکدار ...
أكمل القراءة »یەکگرتوویی ئیسلامی و براندی کۆیلایەتی باڵاپۆشی ژنان
شەشەمین وەجبەی بەڕێکردنی ژنان بەرەو کۆیلایەتی لەژێرناوی " شەشەمین فیستفاڵی تاجی زێرین" لە هەلەبجە لەرۆژی ١٢.٠٢.٢٠٢١ بە بەشداری ١٣٥٧ کەس بەڕێوەچوو. بەڵی خۆ نواندنێکی شێوە سەربازی بە ڕەنگی زەیتونی و جل وبەرگ ورێکخستنی ریزەکان وهۆڵ و مەراسیمەکەوە دیار بوو. کەڕنەڤاڵێک هەموو بیرەوەرییە کانی سەردەمی بەعسمان لە هەستی درۆینانەی شاعیرو و زرنگانەوەی بەتاڵی ووشەی پێدا هەڵگوتن بە جەنگاوەرانی ئیسلامدا دەهێنایەوە یاد. ...
أكمل القراءة »ڕاپەرینی گەنجان و کریکاران و زەحمەتکێشان، بارودۆخێکی سیاسی نوێ ئەخوڵقێنێ لە کوردستاندا
گڕی ڕاپەرینی بەرهەق و شۆرشگیرانەی گەنجانی ماف زەوتکراو و بێکار و هەژار کراو، و جەماوەری کریکار و کارمەندان ومامۆستایان و ستەمدیدەی کوردستان، لە زوربەی شار و شارۆچکەکانی هەردوو پارێزگای سلیمانی و هەڵەبجە، کڵپەی سەندووە و ڕوو لە هەڵکشان و بڵاوبوونەوەی هەرچی زیاترە. مێژووی نەپچڕاوی خەباتی جەماوەری کریکار و کارمەندان و مامۆستایان و زەحمەتکێشان و گەنجانی کچ و کوڕی ئازادیخواز، کە ...
أكمل القراءة »خۆپێشاندانی جەماوەر لە سلێمانی دەکەوێتە بەر پەلاماری دڕندانەی هیزەکانی دەسەڵات
پێنج شەممە (٣-١٢-٢٠٢٠) لە شاری سلێمانی، جەماوەرێکی بەرفراوان، لە مامۆستایان و کارمەندان، لە کرێکاران و کاسبکاران و خەڵکی ناڕازی، دژی دواکەوتنی موچەکانیان و بێدەربەستی حکومەتی هەرێم بەرامبەر برسیەتی و بێکاری و نەبونی خزمەتگوزاریەکان و دەسدرێژی بۆسەر ئازادیەکان، بەردەوامیاندا بە خۆپێشاندانەکەی ڕۆژی چوار شەممەیان. هێزە سەرکوتگەرەکانی دەسەڵات هەڵمەتیان بردەسەر خۆپێشاندەران کە ئاشتیانە ناڕەزایەتیان دەردەبڕی و تەقەیان بەسەراکردن و بە گوللـەی پلاستیک ...
أكمل القراءة »میلیشیاکانی سەدر تاوانێکی تر لە ناسڕیە ئەنجامدەدەن
هەر لەکاتەوە کە هێزەکانی سەربە دەسەڵاتی ئیسلامی و قەومی و میلیشیاکانیان دەستان داگرت بەسەر مەیدانەکانی ڕاپەڕینی زوربەی شارە ڕاپەڕیوەکانی عێڕاقدا، زنجیرەی تاوانی ترۆر و فڕاندن و گرتن بەدژی جەماوەری ڕاپەڕیوو نەوەستاوە و زۆرێک بوونە قوربانی بە ئاگاداری حکومەت و لەژێر چاودێری دامودەزگانیدا کە نەک هەر پارێزەری تاوانبارانن و چاوپۆشیان لێدەکەن، بەڵکو خۆشیان بەشداری پیاوکوژان و تاوانکاران و کارە ترۆریستیەکانیشیانن. ئەم ...
أكمل القراءة »پەرلەمانی عێڕاق، یاسای قەرزکردن و کێشەی مووچە لە هەرێم
پەسندکردنی یاسای قەرزوەرگرتن لەلایەن پەرلەمانی عێڕاقەوە، بەو مەرجانەوە بۆ حکومەتی هەرێم کە بێ پابەندبوون پێیانەوە حکومەتی کازمی نابێت بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان ڕەوانە بکات، بەهانە و بیانوی دایەدەست ناسیونالیزمی کورد بەگشتی و بەتایبەت حزبەکانی دەسەڵاتدار لە هەرێم کە بکەونە وروژاندنی هەستونەستی نەتەوەپەرستی و بڵاوکردنەوەی پڕوپاگەندەیەکی ژەهراوی، ئەمەش بە مەبەستی خامۆشکردنی ناڕەزایەتیە ڕوو لەسەرەکانی جەماوەر دژ بەم دەسەڵاتە گەندەڵە. ئەم دەسەڵاتە ...
أكمل القراءة »
منظمة البديل الشيوعي في العراق تنظيم شيوعي عمالي منهجه الفكري والسياسي ماركسي مستنبط من “البيان الشيوعي”
